مرۆڤ له كۆنه‌وه تا ئێستا، مرۆڤ له‌پێناوی مانه‌وه‌دا په‌نای بردووه‌ته به‌ر جۆره‌ها چه‌ك وئامڕاز بۆ به‌رگریكردن له خۆی، چ له دژی دوژمنه ده‌ره‌كییه‌كانی یان له دژی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی هێرشی بۆ ده‌هێنن.
له ڕه‌وته مێژووییه‌كه‌ی ئه‌و ململانێیه‌دا مرۆڤ په‌ره‌ی داوه به ئامڕازه‌كانی گه‌ڕان و گه‌یشتووه‌ته نوێترین تاقیگه و ته‌كنیكه‌كان، به‌ڵام ئه‌م ململانێیه به‌ته‌نها له پێناوی مانه‌وه‌دا نه‌بوه، به‌ڵكو له كۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تییدا ڕێچكه‌ی ململانێ له‌سه‌ر سامان و زه‌وی و ته‌نانه‌ت بۆشایی ئاسمانیشی وه‌رگرتووه و وه‌ك ڕه‌وت و ئه‌نجامیش ئیدی توێژینه‌وه و داهێنانی ده‌رمان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كه چه‌كه‌كانی به‌رگریی بیۆلۆژیی بگۆردڕێن بۆ چه‌كی هێرشكردن.
چه‌كی بیۆلۆژی ئیدی بووه‌ته زاراوه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌بری ئه‌وه‌ی چه‌كێك بێت دژی نه‌خۆشیی، ئیدی فاكته‌ره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشیی و په‌تاكان هه‌ڵده‌گرێت.
به سروشتی دۆخه‌كه، تیرۆره سیاسییه‌كان ده‌چنه خانه‌ی ململانێی سیاسییه‌وه‌و ڕه‌نگه روویه‌كی تر بن بۆ توندكردنه‌وه‌ی ململانێكان و گواستنه‌وه‌یان بۆ قۆناغی پاكتاوكردنی جه‌سته‌یی، ئه‌وه‌شی كه تیرۆری سیاسی ئه‌نجام ده‌دات، هیچ نییه، ته‌نها دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وی دیكه‌یه‌و نوقمكردن و له‌ناوبردنێتی به‌بێ ڕه‌چاوكردنی پاشهاته‌كانی ئه‌و تیرۆره و ئه‌نجامه‌كان.
نادیارێكی ڕوون
زۆرن ئه‌و حاڵه‌تی مردنانه‌ی كه خراونه‌ته ئه‌ستۆی نادیارێك و به‌هۆی ناڕوونییه‌وه دۆسییه‌كه‌ی داخراوه، سه‌رۆك جه‌مال عه‌بدولناسر سه‌رۆكی پێشوتری میسر له 28ی ئه‌یلولی ساڵی 1970دا كتوپڕ كۆچی دواییكرد و پشكنینی پزیشكیی هیچ شتێكی ئاشكرانه‌كرد كه به‌ڵگه بێت بۆ جه‌ڵته و نۆره دڵێ. له‌و كاته‌دا ده‌ستبه‌جێ په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئیسرایل ڕاكێشراو له گۆڕه‌پانی ڕای گشتیدا ناوی چاره‌سه‌ركاره سروشتییه‌كه‌ی سه‌رۆك، زۆر له ناواندا بوو.
ئیدی ئه‌و چاره‌سه‌ركاره ده‌ستگیركرا و كلینكه‌كه‌شی داخراو وا ڕاگه‌یه‌ندرا كه توانای ئه‌و پیشه‌یه‌ی نییه‌و بڕوانامه زانستییه‌كه‌شی ساخته‌یه.
شا فاروق له ته‌مه‌نی 45 ساڵیدا له تاراوگه‌كه‌ی له ئیتاڵیا كۆچی دوایی كرد، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و سووربونه‌وه‌ی ڕوخساری كرد. پزیشكه‌كانی گه‌یشتنه ئه‌و ڕایه‌ی پیاوێك له‌و ته‌مه‌نه‌دا په‌ستانی خوێنی به‌رزبێته‌وه و ده‌ماره‌خوێنه‌كانی ته‌سك ببنه‌وه، هه‌ر ده‌بێت یه‌كێك له‌و خواردنانه بیكوژێت كه خواردوویه‌تی. ڕاپۆرته میسرییه‌كان باسی گریمانه‌ی تیرۆركردنیان كرد له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ژه‌هره‌وه، گوایه (گارسۆن)ێكی جوله‌كه ژه‌هرخواردی كردووه كه ماوه‌ی مانگێك بوو له چێشتخانه‌ی (ئیل دی فرانس) كاری ده‌كرد، شا فارووق زۆر سه‌ردانی ئه‌و چێشتخانه‌یه‌ی ده‌كرد.
پارانۆیای کوشندە
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌چاو ونبوو، (هه‌واری بومیدین)ی سه‌رۆكی پێشووتری جه‌زائیر، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی بێ چاره‌سه‌ره‌وه كه تووشی ئێسكه‌كانی ببوو، هه‌موو ئێسكه‌كانی هه‌ڵوه‌رین و گۆشتیان پێوه نه‌ما، پاشان كۆچی دواییكرد. له‌كاتی خۆیدا گریمانه‌ی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه پرۆسه‌یه‌كی تیرۆركردن بووه‌و هه‌واڵگریی وڵاتێكی بێگانه ئه‌نجامیداوه‌و مادده‌ی (سالیۆم)ی كوشنده كراوه‌ته خواردنه‌كه‌ی بومدینه‌وه، ئه‌وه‌ش دواتر به نیشانه‌كانی (پارانۆیا) ناسرا.
هه‌روه‌ها مردنی لیوا (عومه‌ر سلیمان)ی پیاوی دووه‌م له ڕژێمه‌كه‌ی حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشووتری میسریش شتێكی كتوپڕ بوو كه له نه‌خۆشخانه‌ی (كلیفلاند كلینیك)ی ئه‌مریكا كۆچی دواییكرد، ئه‌ویش دوای سستبونی كتوپڕی دڵ و گورچیله‌كانی بوو.
كۆچی دوایی یاسر عه‌ره‌فاتی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاته ئۆتۆنۆمه‌كه‌ی فه‌له‌ستین له ساڵی 2004دا یه‌كێكه له‌و حاڵاتانه‌ی له مێژووی هاوچه‌رخدا زۆر ته‌مومژاوی بوو، به شێوه‌یه‌ك (سوها عه‌ره‌فات)ی خێزانی و زۆربه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان چه‌ندین جار دووپاتیانكرده‌وه كه به ژه‌هر تیرۆركراوه به‌رله‌وه‌ی ببرێته یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی پاریس و هه‌ر له‌وێش كۆچی دوایی كرد. ئه‌وه‌بوو ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا و فه‌له‌ستین بڕیاریاندا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له باره‌ی مردنه‌كه‌یه‌وه بكه‌ن، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به پشكنینی مایكرۆسكۆبی ده‌ركه‌وت ماده‌ی پۆلۆنیۆمی تیشكده‌ر به كه‌لوپه‌له‌كانیه‌وه هه‌بووه، بۆیه ده‌رهێنانه‌وه‌ی لاشه‌كه‌ی بووه كارێكی پێویست.
به‌ڵگه‌ی ئاشكراكه‌ر
پاشكۆی ڕۆژنامه‌وانی به‌ناوبانگی ئه‌مریكیی (واین مادسن) كه ئه‌فسه‌رێكی پێشووی ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بووه، به‌م دواییه نووسیویه‌تی كه ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكیی (NSA)به ئاشكرا باسی له‌وه كردووه كه چۆن ئه‌و و هه‌ندێك هاوبه‌شی ڕێگه ده‌گرن له هه‌ندێك زانیاریی پزیشكی و ئه‌و باره ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییانه بۆ ئه‌نجامدانی تیرۆری سیاسی، كه وا دیاره هه‌ندێك هۆكاری سروشتیی له‌پشته‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش چه‌ند پێشبینیه‌كی وروژاندووه سه‌باره‌ت به چه‌ند حاڵه‌تێكی مردن كه ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی سیاسی و زانا ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه.
مادسین وتویه‌تی كه ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی زانیاریی له‌سه‌ر كه‌سه به ئامانجكراوه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه كه ده‌رمان و بڕه‌كه‌ی و ئه‌نجامی پشكنینه‌كان و په‌نجه‌مۆر و (DNA)و پێداویستی پزیشكیی وه‌ك ئامێری شوشتنی گورچیله و پێكهاته‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكیی له دووره‌وه و له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه له‌خۆده‌گرێت، ئه‌مه جگه له به‌كارهێنانی په‌رستیار كه به‌شی كوشتن ده‌رمان ده‌ده‌نه قوربانییه‌كه.
مادسن ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه له ساڵی 2006 ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا (CIA) پرۆگرامێكی پرۆسه نهێنییه‌كانی قۆستووه‌ته‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كه له‌دوای هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه ئاماده‌كرابوو به‌مه‌به‌ستی ڕاوه‌دوونانی تیرۆریستان بۆ پاكتاوكردنی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان.
مادسن ده‌ڵێت: “پرۆگرامی (Worldwide Attack Matrix) كه وه‌رگێڕانه‌كه‌ی له ڕووی وشه‌سازییه‌وه ده‌بێته (ڕیزكراوی هێرشی گشتگیری جیهانیی)، ڕێگه‌ی بۆ هه‌واڵگریی ئه‌مریكا خۆشكردووه كه ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسیی له ئه‌فریقیا و ئاسیا تیرۆربكات”.
قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرۆگرامه شتێكی نوێ نییه‌و له‌ساڵی 2002شدا (پۆپ ودورد) له زنجیره وتارێكیدا كه له (واشنتۆن پۆست) بڵاوكرایه‌وه، باسی ئه‌و پرۆگرامه‌ی كردبوو كه له‌و كاته‌دا هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌توندی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه.
خواردنی پوتن
سه‌ركرده سیاسییه‌كان وایان لێهاتووه ئه‌م جۆره چه‌كه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن، به‌شێوه‌یه‌ك (ڤلادیمێر پوتن)ی سه‌رۆكی ڕوسیا یه‌كێك له سه‌گه مه‌شقپێكراوه‌كانی به‌كارده‌هێنێت بۆ تامكردنی خواردنه‌كانی له‌ترسی تیرۆری خۆرئاوا. له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی 20 كه له ساڵی 2014دا له ئوستورالیا ڕێكخرا، پوتن ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كارهێنا كه پسپۆڕی تامكردنن بۆ ئه‌وه‌ی خواردنه‌كه‌ی تاقیبكه‌نه‌وه.
له حوزه‌یرانی 2018دا، كاتێك كۆبوونه‌وه‌ی مێژوویی نێوان (دۆناڵد تره‌مپ)ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو (كیم جۆنگ ئون)ی سه‌رۆكی كۆریای باكور رێكخرا، ئه‌و ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌ی كه سه‌رۆكی كۆریای باكور گرتیه‌به‌ر، بووه جێگه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بووان، به‌وه‌ی هیچ شتێكی (سه‌نگاپورا)ی خانه‌خوێی ئه‌و كۆبوونه‌وه گرنگه‌ی به‌كارنه‌هێنا، نه‌ك به به‌ته‌نها ئۆتۆمبیل و خواردنه‌كانی، ته‌نانه‌ت توالێته‌كه‌شی له وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی بردبوو! كاتێكیش واده‌ی ئیمزاكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوبه‌ش له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باكور هاته پێشه‌وه، سه‌رۆكی كۆریای باشور ده‌ستی نه‌برد بۆ هیچ شتێكی سه‌ر مێزه‌كه‌و سه‌یری خوشكه‌كه‌ی كرد كه به‌په‌له ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی دایه ده‌ستی كه له كۆریای باكووره‌وه له‌گه‌ڵ خۆی هێنابووی و ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه تیمی پرۆتۆكۆڵی سه‌نگاپورا پێیان دا. ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی سه‌رۆكی كۆریا ئه‌و ترسه‌ی زیاتر تۆخكرده‌وه سه‌باره‌ت به ئامرازه نوێیه‌كانی تیرۆركردن كه به (تیرۆر له ڕێگه‌ی نه‌خۆشییه‌وه) ناسراوه.
به‌ر له‌وه‌ش، گه‌وره پزیشكانی ڤه‌نزویلا باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت (هۆگۆچافیز)ی سه‌رۆكی كۆچكردووی ڤه‌نزویلا به چه‌كێكی نه‌خۆشخه‌ر تیرۆر كرابێت، به‌وه‌ی له ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی خانه‌كانی نه‌خۆشییه‌ك بۆ له‌شی، تیرۆر كرابێت. ئه‌وه‌ی ئه‌و گریمانه‌یه‌ی پزیشكه‌كانیشی زیاتر له ڕاستیی نزیك خسته‌وه لێدوانه‌كانی (لویس مادۆرۆ)ی سه‌رۆكی ڤه‌نزویلا و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته بوو كه باسیان له‌وه‌كرد هۆگۆ چافیز تووشی مۆركی نه‌خۆشییه‌كی دروستكراو بوو، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌خێرایی گیان له‌ده‌ست بدات.
پێشتریش خودی چافیز له گوتارێكیدا پرسیاری ئه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت: “چۆن ده‌بێت سێ سه‌رۆكی وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین.. سه‌رۆكی به‌رازیل و پاراگوای و ڤه‌نزویلا له‌یه‌ك كاتدا هه‌مان نه‌خۆشییان هه‌بێت؟ ئه‌مه پیلانێكی ته‌ندروستییه و ڕێگه‌یه‌كی نوێی تیرۆركردنه”.
ئه‌و وتیشی: “ئه‌و سه‌رۆكه نه‌خۆشانه دیارترین سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكای لاتینن كه دژی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانن”.
هه‌وره‌ها وتی: “ناكرێت بوترێت نه‌خۆشكه‌وتنی سێ سه‌رۆك له‌یه‌ك كاتدا و به‌هه‌مان نه‌خۆشیی كه هه‌رسێكیان نه‌یارن، ته‌نها رێكه‌وته، ته‌نانه‌ت به‌پێی گریمانه‌كانیش شتی وا ڕوونادات”.
نه‌خۆشیی به‌كۆمه‌ڵ
چاڤیز له وته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “خانمه سه‌رۆكی ئه‌رژه‌نتین (كریستینا فێرناندیز) و (فێرناندۆ لۆگۆ)ی سه‌رۆكی پاراگوای و خاتوو (دیلما روسیف)و پێش ئه‌ویش (لویس ئۆناسیۆ لولاداسیلڤا)، هه‌موو ئه‌مانه له‌م دواییه‌دا له پشكنینه‌كانیاندا ده‌ركه‌وت نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه‌و هه‌مووشیان سه‌ركرده‌كانی چه‌پن. ڕه‌نگه پیلانگێران ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی پێشكه‌وتویان به‌كارهێنابێت كه هیچ گومانێك بۆ كه‌س به‌جێناهێڵێت، نازانم من ته‌نها بیری لێده‌كه‌مه‌وه”.
(ڤیدل كاسترۆ)ی سه‌رۆكی پێشووتری كوباش كه خۆی ئامانجی چه‌ند هه‌وڵێكی تیرۆركردنی بیۆلۆژی بووه له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكاوه، به چاڤیزی وتووه كه ئاگای له خۆی بێت تا ئه‌و ئاگادارییانه‌ی پێشتر باسكراوه.
(روی كارۆل) شاره‌زای ئه‌مریكایی له كاروباری ڤه‌نزویلا له ڕۆژنامه‌ی (گاردیان)دا ئه‌و تۆمه‌ته مه‌ترسیدارانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه گوایه (هۆگۆ چاڤیز) به چه‌كی بایه‌لۆژی تیرۆر كرابێت و وتی: “ئه‌و تۆمه‌تانه ناڕاستن و به‌شێكه له تێوری پیلانگێڕیی”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به “هیچ و بێ بنه‌ما” وه‌سفكرد.
هێرشی ده‌نگیی
له‌ساڵی 2016دا ژماره‌یه‌ك دیپلۆمات له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له (هاڤانا) سكاڵای ئه‌وه‌یان كرد كه چه‌ندینجار ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی ده‌نگیی ناڕوون بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام لیكۆڵه‌ران هۆكاری ئه‌و ڕووداوانه‌یان ده‌ستنیشان نه‌كرد. لێپرسراوانی ئه‌مریكا به تۆڕی (CNN)یان ڕاگه‌یاند: “ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان كه‌سێك ئه‌و دیپلۆماتانه‌ی به ئامێرێكی پێشكه‌وتوو كه پێشینه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نییه، كردووه‌ته ئامانج”.
لێپرسراوانی ئه‌مریكی و كه‌نه‌داش وتیان: “دیپلۆماته كه‌ندییه‌كانیش به‌ده‌ست كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیی هاوشێوه‌وه ناڵاندویانه”.
له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (برنۆ رۆدریگز باریلا)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوبا ڕه‌تیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له‌و هێرشه بۆ سه‌ر دیپلۆماته‌كان تێوه‌گلابێ.
له ساڵی 2018دا حكومه‌تی كه‌نه‌دا خێزانی ئه‌و دیپلۆماتانه‌ی بانگكرده‌وه كه له كوبا كاریان ده‌كرد، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه حكومه‌ت له‌و نیشانه ته‌ندروستییه نائاساییانه‌ی ده‌كۆڵییه‌وه كه كارمه‌نده‌كانیان له‌ساڵی پێشووتردا سكاڵایان له‌باره‌وه كردبوو.
له‌مباره‌یه‌وه ئیداره‌كه‌ی (گلوبال كینگز كندا)ی په‌یوه‌نددار به كاروباری دیپلۆماتیی و كونسوڵگه‌ریی له‌و كاته‌دا وتی: “ئه‌و نیشانانه‌ی له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌ركه‌وتوون كه‌مترن به‌ر له‌وه‌ی جارێكی تر لێیان دڵنیابینه‌وه”.
هه‌مان ساڵ، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له (به‌یجین)ی پایته‌ختی چین هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كه دانیشتووی چین بوون له نه‌خۆشییه‌كی نادیاری ده‌نگیی ئاگاداركرده‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌مریكییه‌كانی دانیشتووی كوبا بووبوو. له‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌دا هاتووه: “هه‌ركه‌سێك نیشانه‌یه‌ك، یان ڕووداوێكی جه‌سته‌یی نامۆ و بێ هۆكاری تێدا ده‌ركه‌وت، یان نیشانه‌ی بیستنی یان هه‌ستیی یان هه‌ر مه‌ترسییه‌كی ته‌ندروستی دیكه‌ی تێدا ده‌ركه‌وت، پێویسته داوای ڕاوێژی پزیشكیی بكات”.
هه‌ندێك ڕاپۆرتی ئه‌مریكیی ڕونیان كرده‌وه: “نه‌خۆشییه‌كی نادیار كه پێده‌چێت به‌هۆی ده‌نگێكی راڤه‌نه‌كراوه‌وه له ماڵی دیپلۆماته‌كانی ئه‌مریكا له چین ده‌بیسترێت ده‌ركه‌وتووه، له‌و زنجیره حاڵه‌ته ده‌چێت كه تووشی دیپلۆماته ئه‌مریكیی و كه‌ندییه‌كان و خێزانه‌كانیان بووه له كوبا”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش وتی: “یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی كونسوڵگه‌رییان له شاری (كوانجۆ)ی باشوور كه به كرده‌یی له چین جیاكرایه‌وه، ده‌ركه‌وت تووشی حاڵه‌تێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی كوبا بووه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له شوقه‌كه‌یدا گوێی له ده‌نگی نامۆ بووه‌و نیشانه‌ی مێشكیی هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی كوبای تێدا ده‌ركه‌وتووه”.
به‌دڵنیاییه‌وه قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی ( تیرۆر به نه‌خۆشیی)یه‌وه ڕووبه‌رووی مه‌رگ بوونه‌ته‌وه، شتێكه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی قورسه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ڕاستیی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه ( تیرۆری نه‌رم)ه كه بووه‌ته چه‌كێك بۆ ململانێ سیاسییه‌كان.
چه‌كێكی كۆن کە ململانێ سیاسییه‌كان گه‌شه‌یان پێداوه
كاتێك له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا سوپای ئه‌ڵمانیا چه‌كی بایه‌لۆژی به‌كارهێناو له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا ژاپۆن له‌دژی چین به‌كاریهێنا، ئه‌وه یه‌كه‌مینجار نه‌بووه ئه‌و چه‌كانه به‌كاربهێنرێن، به‌ڵكو مێژووی به‌كارهێنانی كرده‌یی چه‌كی بایه‌لۆژیی زۆر كۆنتره‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 14 سه‌ده پێش زایین، كاتێك ئاشوورییه‌كان ئه‌و چه‌كه‌یان له‌دژی دوژمنه‌كانیان به‌كارهێناوه. هه‌روه‌ها كۆچبه‌رانی ئه‌وروپی له‌دژی دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ئه‌مریكا به‌كاریانهێناوه و له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریكاشدا له‌ساڵی 1863دا به‌كارهێنراوه.
كاتێكیش (جه‌نگیز خان) له سه‌ده‌ی (13)دا ئه‌وروپای داگیركردووه، بێ مه‌به‌ست بانگه‌شه‌ی بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی بایۆلۆژی مه‌ترسیدار كردوه، كه ئه‌ویش تاعونی مه‌ڕو ماڵات، یان تاعونی مانگا بووه، كه ڤایرۆسێكه كارده‌كاته سه‌ر مه‌ڕوماڵاتی وه‌ك بزن و گا و ته‌نانه‌ت زه‌رافه‌ش.
به‌ریتانیاش له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا به‌كتریای ئه‌نتراكس یان (bacillus Anthra)ی وه‌ك چه‌كێكی بایه‌لۆژیی له‌دژی دانیشتوانی دورگه‌ی (گرونارد)ی سكۆتله‌ندی به‌كارهێناوه‌و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ژاپۆنیش له سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ئه‌و چه‌كه‌یان له‌دژی دانیشتوانی مه‌نشوریای چین به‌كارهێناوه.
له‌ساڵی 1979 گه‌وره‌ترین ڕووداوی هه‌ڵمژینی میكرۆبی ئه‌نتراكس ڕوویدا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه له بنكه‌ی بایۆلۆژی سه‌ربازیی (سفیر دلۆفیسك)ی ڕوسیاوه به‌هه‌ڵه بۆمبێكی ئه‌و ڤایرۆسه ته‌قێنرا و بووه هۆی برینداربوون و كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی نزیكی ئه‌و ناوچه‌یه.
دوو به‌تانیی و ده‌سڕێك
له‌ساڵی 1763دا سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا دوو به‌تانی و ده‌سڕێكی وه‌ك دیاری نارد بۆ سه‌رۆكی هۆزه هیندییه‌كان، ئه‌و دیاریانه‌ش ئالوده‌كرابوون به میكرۆبی ئاوڵه. نه‌خۆشییه‌كه بڵاو بووه‌وه و به‌هۆیه‌وه زۆربه‌ی دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه گیانیان له‌ده‌ستدا.
هه‌رچه‌نده له‌ساڵی 1980دا ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ڕایگه‌یاند نه‌خۆشیی ئاوڵه به ته‌واوی له‌ناوبراوه، به‌ڵام هێشتا ڕوسیا‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له تاقیگه‌كانیاندا میكرۆبی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان لای خۆیان پاراستووه.
له‌ساڵی 1940یشدا له چین په‌تای تاعون بڵاوبووه‌وه كاتێك هێزه‌كانی ژاپۆن به فڕۆكه جۆره بۆمبێكیان فڕێدایه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی چینه‌وه كه جۆره مێشووله‌یه‌كی تووشبوو به تاعونی تێدا بووه.
له‌ساڵی 2008یشدا سه‌رۆكی زیمبابۆی حكومه‌تی به‌ریتانیای به‌وه تاوانباركرد كه به‌مه‌به‌ستی ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵات له زیمبابۆی، نه‌خۆشیی كۆلێرای وه‌ك چه‌كێكی بایۆلۆژیی به‌كارهێناوه‌و به‌هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
ژه‌هری پۆتۆلینۆم
له‌نێو چه‌كه بایۆلۆژییه‌كاندا ژه‌هری (پۆتۆلینۆم) یه‌كێك له چه‌كه بایۆلۆژییه دڵخوازه‌كانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر به‌هێزه‌و زۆر ئاسته‌مه ئاشكرابكرێت و ته‌نها دوای تووشبوون پێی ده‌زانرێت. له ساڵی 1990 دا گروپی (ئوم شینریكیو) ئه‌و ژه‌هره‌یان بۆ چه‌ند مه‌رامێكی سیاسیی به‌كارهێناوه.
چه‌ندین وڵاتیش (میكرۆبی نه‌خۆشیی برنج)یان وه‌ك چه‌كێك به‌كارهێناوه، به‌جۆرێك ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا نمونه‌ی ئه‌و كه‌ڕووانه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه كه زیانبه‌خشن و ده‌بنه هۆی نه‌خۆشیی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان و ڕه‌نگه له ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر چین به‌كاری بهێنێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند به‌رهه‌مێكی به‌رگریكاری به‌كارهێناوه كه ده‌توانێت ببێته دژه نه‌خۆشیی كه‌ڕوو، ئه‌مه‌ش وه‌ك شێوازێكی به‌رگریكردن له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مریكا.
چه‌كه بایۆلۆژییه‌كان به‌وه له چه‌كی ئه‌تۆمیی جیاده‌كرێنه‌وه كه زۆر ووردن و له‌گه‌ڵ زینده‌وه‌ر جیاوازه‌كاندا كارلێك ده‌كه‌ن، چونكه جه‌نگی بایۆلۆژی ته‌نها له بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی و درم و په‌تا له ناوچه‌كانی دوژمن‌دا كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو ڕه‌نگه هه‌ندێك وڵات بۆ زیانگه‌یاندن به سه‌رچاوه‌ی خۆراك به‌كاری بهێنن و به‌مه‌ش ده‌توانن یارمه‌تی خۆراكیی له دوژمن ببڕن و برسێتی بڵاو بكه‌نه‌وه.
و/ تابلۆ عوسمان
سه‌رچاوه/ Albayan.ae