ناوی فەرمی: کۆماری تورکیا.
کورتکراوەی ناو: تورکیا.
پایتەخت: ئەنكەرە.
زمانی فەرمی: تورکی.
سیستەمی سیاسیی: کۆماری پەرلەمانی.
بەرواری سەربەخۆبوون: تورکیای نوێ دروستبووە لە٢٩تشرینی یەکەمی١٩٢٣(جێنیشینی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەکان ھەڵوەشێنرایەوە لەسەردەستی موستەفا کەمال ئەتاتورک).
دراو: لیرەی تورکی.
جوگرافیا
شوێن: دەکەوێتە ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا، گەروی بۆسفۆرئەیبەستێتەوە بە ئەوروپا، سنورەکانی لەباکورەوە جۆرجیا، دەریایی ڕەش، بولغاریا، لە ڕۆژئاواوە یۆنان، دەریایی سپی ناوەڕاست، سوریا، ئێراق، لە ڕۆژھەڵاتەوە ئێران، ئازەرباینجان، ئەرمینیا.
ڕووبەر: ٧٨٣.٥٦٢کیلۆمەتردوجایه.
داھاتی سروشتی: خەڵوزی بەردین، ئاسن، قوڕقۆشم، زیو، مس.
کەشوھەوا: جێگیرە،ھاوینی گەرم وزستانی باراناوییە.
دانیشتوان
ژمارە: ٨١.٦١٩.٣٩٢ کەس (مەزەندەکراوی تەموزی ٢٠١٤).
ڕێژەی گەشە: ١.١٢% (مەزەندەکراو ٢٠١٤).
دابەشبونی نەژادی: ٨٠% تورک، ٢٠% کورد.
ئایین: زۆربەی زۆریان موسوڵمانن کە ٩٩% زیاترن.
ئابوری
کۆی گشتی داھاتی ناوخۆ: ٨٢١.٨ ملیاردۆلار.
داھاتی ساڵانەی تاک: ١٥.٣٠٠ دۆلار.
ڕێژەی گەشه: ٣.٨%.
ڕێژەی بێکاری: ٩.٣%.
ڕێژەی ھەڵئاوسان: ٧.٦%.
قەرزی دەرەکی: ٣٥٩.٥ملیاردۆلار.
گرنگترین بەرھەم: لۆکە، دانەوێڵە، توتن، میوە، جلوبەرگ، ڕستنوچنین، ئامێری کارەبایی، ئۆتۆمبێل، بەرھەمە پلاستیکییەکان.
پێدراوە ئابورییەکان تایبەت بەساڵی ٢٠١٣.