تاوانەکانی مستەفا کەمال (ئەتا تورک) بەرامبەر بە کوردان:
یەکەم/ سەرکوت کردنی ڕاپەرینی یەکەمی کۆچگیری (1920_1921ز)
پاش ئەوەی هۆزەکانی کوردانی عەلەوی، لە ناوچەکانی سەر بە کۆچگیری لە باکوری خۆرئاوای باکوری کوردستان، کەوتنە خۆ ئامادە کردن بە دەست پێکردنی ڕاپەرینێک، لە دژی ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکی (حکومەتی ئەنکەرا)، ئەوە بوو سەرەتا شۆڕشگیرانی کوردانی عەلەوی سەرەتا سەرکەوتنی بەرچاویان بە دەست هێنا، بەڵام دواتر هێزەکانی سەر بە بزووتنەوەی کەمالییەکان، توانیان، لە ڕێکەوتی (24_5/ئایار_1921) بە تەواوی کۆتایی بهێنن بەو ڕاپەرینە، کە بە پێی بەڵگە فەرەمییەکان بێت، نزیکەیی (113) شەهید و (159) دیل لە کوردانی عەلەویی هەبوو، و هەروەها ژمارەیەک سەرکردە و (217) چەکداری هەڵاوتووی کورد دەستگیر کران، ئەوە بێجگە لەو دەیان هەزار هاوڵاتی کوردانی عەلەویی کۆمەڵکۆژ کران، و هەروەها فەرمانی لە سێدارە دانی بۆ (17) لە سەرکردەکانی ڕاپەرینەکە دەرچوو، و لە کۆی (400) چەکداری دەستگیراو تەنها (110) چەکداریان بێتاوان دەرچوون، و ئەوانیش بۆ خۆرئاوای تورکیا دوورخرانەوە.
دووەم/ سەرکوت کردنی شۆڕشی شێخ سهعیدی پیران (1925ز)
لە پاش ئەوەی ڕاپەرینی یەکەمی کۆچگیری لە باکوری خۆرئاوای باکوری کوردستان سەرکوت کرا، ئەوە بوو دۆخی باکوری کوردستان بە گشتی، و ناوچەی کۆچگیری بە تایبەتی ئاڵۆز بوو و ناجێگیر بوو، و دەوڵەتی تورکیا کەوتبووە زۆڵم و زۆرداری کردن و دوورخستنەوەی کوردان لە ناوچەکانی خۆیان بەرەو خۆرئاوای تورکیا، بەوەش دۆخی باکوری کوردستان لە جاران زیاتر ئاڵۆز و ترسناکتر بوو، و ئەوەش لە وای لە شۆڕشگیرانی کورد خۆیان کۆ بکەنەوە و بڕیار درا، لە ڕێکەوتی (21_3/ئازار_1925) شۆڕش بە سەرکردایەتی شێخ سهعیدی پیران دەست پێ بکات ، بەڵام هێزێکی تورک هێرشی کردە سەر شۆڕشگیران، بەوەش شۆڕشی کوردان لەوادەی دیاری خۆی دەستی پێکرد، کە ئەوەش لە ڕێکەوتی (8_2/شوبات_1925) بوودا بوو، و شۆڕشگران سەرەتا توانیان سەرکەوتن بە دەست بهێنن، بەڵام دواتر شۆڕشگیران لە بەرامبەر بە هێزی مەشق کراوی هێزی تورکیا شکستی هێنا، و ئهوهبوو هێزە شۆڕشگیرەکان تهنها دۆڵی (داڕهخان) ی گوندی پیرانیان به دهستهوه مابوو کە دوا قەڵای بەرگری بەرگرییان بوو، کە بووە بووە دوا داستانی شۆڕشگیران به سهرکردایهتی شێخ سهعیدی پیران ، کە له ئهنجامدا شۆڕشگیران شکستیان هێنا ، و ئهوهبوو شێخ سهعیدی پیران و د . فۆئاد و هاوڕێیان به دیل گیران، له دادگایی کردنی ڕووگهشی بڕیاری له سێدارهدان بۆ شێخ سهعیدی پیران و د .فۆئاد و چل و حهوت کهس له هاوڕێیان دهرچوو ، کە له ماوهی (2.30) کاتژمێر و نیو بڕیارهکه جێ بهجێ کرا له ڕێکهوتی (29_6/یونیو_1925) له شاری ئامهد (دیاربەکر) ، و هەروەها لە ئەنجامی سەرکوتکارەکەی سوپای کۆماری تورکیا بە دەیان هەزار کەسی بێتاوان کۆمەڵکۆژ کران ، و دەیان هەزار کەسی تری کوردان ڕاگواستران بەرەو خۆرئاوای تورکیا.
سێیەم/ سەرکوت کردنی جوڵانەوەی کۆچ ئوشاغی (1926ز)
ئەم جوڵانەوەیە، لە پاش ئەوەی شۆڕشەکەی شێخ سەعیدی پیران سەرکوت کرا، لە سنووری پارێزگای خارپێت (ئەلازیگ) ی باکوری کوردستان لە لایەن چەند هۆزەێکی کوردانی عەلەوی دەستی پێکرد، و سەرەتا توانیان سەرکەوتن بە دەست بهێنن، و بەڵام بە هۆی ناردنی هێزی زیاتری تورک بۆ سەرکوت کردنی جوڵانەوەکە، و لە ڕێکەوتی (19_9/سێتمبەر_1926) هێزەکانی سوپای تورکیا بە فەرماندەیی حەیدەر پاشا بەرەو پارێزگای خارپێت (ئەلازیگ) دەستیان کرد بە جموجۆڵی سەربازی، و لە ڕێکەوتی (6_10/ئۆکتۆبەر_1926) هێزەکانی سوپای تورک هێرشیان کردە سەر چەکدارانی هۆزە بەشدار بووەکانی جوڵانەوەکە ، و هێرشەکە تاوەکو ڕێکەوتی (8_10/ئۆکتۆبەر_1926) بەردەوام بوو، و دواتر گفتوگۆ دەستی پێکرد، بەڵام ئەو گفتوگۆیانە بێ ئەنجام بوو ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (١٦_10/ئۆکتۆبەر_1926) شەڕ دەستی پێکردووە، و هێزەکانی تورک سەرکەوتنیان بە دەست هێنا، و تاوەکو ڕێکەوتی (30_11/تشرینی دووەم_1926) بەردەوام بوو، بەوەش جوڵانەوەی کۆچ ئوشاغی شکستی هێنا، و خەڵکێکی کورد لەو هێرشانەدا کۆژران، و دووبارە دۆخێکی ترسناک ڕووی لە ناوچەکانی کوردانی عەلەوی کرد، و تورکەکان کەوتنە ڕاگواستنیان لە شوێنەکانی خۆیان بۆ ناوچەکانی تر خۆرئاوای تورکیا.
چوارەم/ سەرکوت کردنی شۆڕشی ئاگری داغ (کۆماری ئارارات) (1932_1927ز)
لە پاش سەرکوت کردنی شێخ سهعیدی پیران، و تورکەکان کەوتنە گیانی کوردان، و خەڵکی زۆریان ڕاگواست بۆ ناوچەکانی تری تورکیا، و خەڵکێکی زۆر لە سەرکردە و شۆڕشگیر ئاوارەی باشور و خۆرئاوای کوردستان بوون، و هەروەها سهرکرده و ڕۆشنبیران و شۆڕشگیران و سهرۆک هۆزه نیشتمانپهرهوهرهکانی کوردی باکوری کوردستان، له مانگی(ئۆگەستی ساڵی 1927)، له هاوینهههواری بحهمدون له وڵاتی لوبنان کۆبوونهوه کۆنگرهی پارتی خۆیبوون دامەزرا، کە پارتی خۆیبوون له ئهنجامی یهکگرتنی چهند ڕێکخراوهیهکی کوردی باکوری کوردستان پێکهات، که ئهمانه بوون (ڕێکخراوی تهعالی کوردستان، کۆمهڵهی ڕێکخراوه کوردییه کۆمهڵایهتییهکان، لێژنهی سهربهخۆیی کوردستان، کۆمهڵهی نهتهوهیی کورد، کۆمهڵهی پێشکهوتن) ، کە لەو کۆنگرهیهدا پارتی خۆیبوون بڕیاری دووباره ههڵگیرساندنی شۆڕش له ناوچهی ئارارات، له باکوری کوردستان درا، ژهنهڕاڵ ئیحسان نووری پاشا کرایه سهرکردهی هێزه چهکدارهکانی شۆڕشی ئارارات، که ئهوه بوو هێزه شۆڕشگیرهکانی کورد له باکوری کوردستان ڕوویان کرده، ناوچهی ئارارات و دهستیان کرد به خۆ ڕێکخستن و مهشقی سهربازی.
له ڕێکەوتی (28_10/ئۆکتۆبهر_1927) سهربهخۆیی کوردستان ، و دامهزراندنی کۆماری ئارارات ڕاگهێنرا، و ژهنهڕاڵ ئیسحان نووری پاشا کرایه سهرۆک کۆماری ئارارات و ئیبراهیم ههسکی (ئیبراهیم پاشا) سهرۆک هۆزی جهلالی کرایە جێگیری، و لادێی کورداڤا کرایه پایتهختی کۆمار له پارێزگای ئاگرێ، و هەروەها شۆڕشگیران به سهرکردایهتی ژهنهڕاڵ ئیسحان نووری پاشا ، توانیان چهندان سهرکهوتنیان به سهر هێزهکانی تورک به دهست هێنا توانییان ، ناوچهکانی (وان، بیلیس، موش، ئیگدیر، قارس) ڕزگار بکهن ، بەڵام دواتر تورکەکان هێزێکی زۆریان ڕەوانەی ئەو ناوچانە کرد، و توانیان هاوکێشەی سەربازی لە بەرژەوەندی خۆیان بگۆڕن ، ئەوەش بە هاوکاری و پشتیوانی هێزەکانی سوپای شانشینی ئێران بوو، تا ئەوە بوو سەرئەنجام لە ڕێکەوتی (17_ئەیلول/سێمبتەر_1932) کۆتایی بەو کۆمارە کوردستانییە هات، و جارێکی تر بە دەیان هەزار کەسی کورد کۆمەڵکۆژ کران لە لایەن سوپای کۆماری تورکیا.
پێنجەم/ سەرکوت کردنی جموجۆڵی پلومەر (1930ز)
لەو کاتەدا هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ هێزە شۆڕشگیرانی شۆڕشی ئاگری داغ (کۆماری ئارارات) سەرقاڵی شەڕ کردن بوو، ئەوە بوو کوردانی عەلەوی ئەو دەرفەتەیان بە هەڵزانی و خۆیان دووبارە ڕێکخستەوەم ، و هۆزە چەکدارەکانی کوردانی عەلەویی لە سنووری پارێزگای ئەرزەڕووم و ئەرزەنگان (ئەرزنجان) و دێرسیم هێرش و پەڵاماری بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکەکان دەدا، و لە ڕێکەوتی (26_10/ئۆکتۆبەر_1030) هێزەکانی سوپای تورکیا دەستیان بە جموجۆڵی سەربازی دژی چەکدارانی هۆزە بەشدار بووەکانی جموجۆڵی پلومەر، و لە ڕێکەوتی (7_11/تشرینی دووەم_1930) ژەنەڕاڵ عومەر خالیس پاشا کرایە فەرماندەیی هێرشەکانی هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هۆزە چەکدارە بەشدار بووەکان، و لە نێوان ڕێکەوتەکانی (11و12_11/ تشرینی دووەم_1930) شەڕێکی گەورە لە نێوان هۆزە چەکدارە بەشدار بووەکان و هێزەکانی سوپای تورکیا، و هێزە تورکییەکان سەرکەوتن، و بەڵام نوری دێرسیمی یەکێک لە سەرکردە کوردەکانی جموجۆڵی پلومەری کوردانی عەلەوی، لە بیرەوەییەکانی دا دەڵێت ، هێزەکانی تورک لە شاڵاوەکاندا شکستیان هێنا، و دواتر ناچار بوون لە ناوچەکە بکشێنەوە، و دواتر جموجۆڵی پلومەر کۆتایی پێهات.
شەشەم/ سەرکوت کردنی ڕاپەرینی دووەمی کۆچگیری (دێرسیم) (1938_1936ز)
لە پاش ئەوەی هێزەکانی تورکیا، توانیان کۆتایی بە شۆڕشی ئاگری داغ (کۆماری ئارارات) بهێنن، دۆخێکی نالەبار و ترسناک باکوری کوردستانی گرتووە، و جارێکی تر کەوتنە ڕاگواستنی کوردان بەرەو ناوچەکانی خۆرئاوای تورکیا، و ئەوە بوو کوردانی عەلەوی بە سەرکردایەتی سەید ڕەزا دێرسیمی ، دەستیان کرد بە ڕاپەرین لە سنووری پارێزگای دێرسیم و پارێزگای ئەرزەڕووم و پارێزگای خارپێت (ئەلازیگ)، و ئەوە بوو هێزەکانی تورکیا بە دوو قۆناغ بەڕەنگاری شۆڕشگیتران بوونەوە، کە قۆناغی یەکەم لە ڕێکەوتی (30_3/ئازار_1937) دەستی پێ کرد، و تاوەکو ڕێکەوتی (10_11/تشرینی دووەم_1937) بەردەوام بوو، کە لەو ڕێکەوتدا فەرمانی لە سێدارە دان بۆ سەید ڕەزا دێرسیمی دەرچوو، و لە ڕێکەوتی (5_9/سێپتمبەر_1937) سەید ڕەزا دێرسیمی و هاوڕێیانی لە سێدارە دران، و هەروەها عیسمهت ئینۆنۆ (1925_1937ز) سەرۆک وەزیرانی ئەو دەمە تورکیا لە بەردەم ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکیا (پەرڵەمانی تورکیا) ڕایگەیاند کە:(کێشەی دێرسیم کۆتایی پێهات، و دەستمان کردووە بە چاکسازیە کاریگەرییەکان و پارێزگای دێرسیم بە شێوەیەکی باش ڕێکدەخەین).
پاش ئەوەی قۆناغی دووەم دەستی پێ کرد، لە ڕێکەوتی (2_1/کانوونی دووەم_1938) تاوەکو ڕێکەوتی (30_10/ئۆکتۆبەر_1938) بەردەوام بوو، کە لە سەر زاری وەزیری ناوخۆیی تورکیا ، کە لە بەردەم ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکیا (پەرڵەمانی تورکیا) ڕایگەیاند کە:( لە ئەمڕوە کێشەی کورد کۆتایی پێهات، و کوردە دڕەندەکان بە زەبری بۆمب بە شارستانی کران)، کە لە سەروبەندەدا مستەفا کەمال (ئەتا تورک) (1938_1923ز) سەرۆک کۆماری تورکیا لە وەڵامی بروسکەێکی فەوزی چەخماقی سەرۆک ئەرکانی سوپا نوسیوتی:(سوپای بە توانا و باڵادەستمان وەکو هەمیشە جێگای بڕوای میللەتە، مانۆڕە پڕ شانازییەکەی سوپا کارێکی گەورەیە ، تەلەگرافی سەرکەوتنەکانم پێگەیشت پڕ بە دڵ سوپاسگوزاری سوپا دەکەم).
کە لە ئەنجامی هەر دوو قۆناغەکەدا نزیکەیی (10.000) بۆ (13.360) شۆڕشگیر شەهید کران، و نزیکەیی (40) هەزار بۆ (80) هەزار هاوڵاتی کورد کۆمەڵکۆژ کران، و نزیکەیی (11.818) کەس لە ناوچەکەدا ڕاگواستران بۆ خۆرئاوای تورکیا، و و جارێکی تر کۆچ پێکردنی کوردان دەستی پێکردووە کە بە جۆرێک بوو نەدەبوو، ژمارە و ڕێژەی کورد لە هیچ ناوچەێکی خۆرئاوای تورکیا لە (5%) ی دانیشتوان تێپەڕ بکات.
حەوتەم/ بەستنی پهیماننامهی سهعیدئاباد (1937)
پەیماننامەی سەعید ئاباد ، لە ڕێکەوتی (8_7/یولیو_1937) لە کۆشکی سەعید ئاباد لە شاری تارانی پایتەختی شانشینی ئێران، له نێوان وەزیرانی دەرەوەی شانشینی ئێراق بە نوێنەرایەتی شا غازی (1932_1939ز) شای شانشینی ئێراق، و وەزیری دەرەوەی بە نوێنەرایەتی شا ڕەزا پەهلەوی (1925_1941ز) شای شانشینی ئێران، و وەزیری دەرەوەی تورکیا بە نوێنەرایەتی مستەفا کەمال (ئەتا تورک) (1938_1923ز) سەرۆک کۆماری تورکیا، و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئهفغانستان بە نوێنەرایەتی شا محەمەد زاهیر (1933_1973ز) شای شانشینی ئەفغانستان واژۆ کرا، کە ئەو پەیماننامەیە بۆ ئەوە بوو کە بتوانن برە هەر هەموو دژی هەر شۆڕشێک ببنەوە بە گشتی و شۆڕش و ڕاپەرینەکانی کورد بە تایبەتی کە لە دژی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بەرپا دەکران.
تاوانەکانی مستەفا کەمال (ئەتا تورک) بەرامبەر کوردانی باکوری کوردستان
دواتر ئاگر بەستی مودۆس کە لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئیمپراتۆریای بەریتانیا بە ناوی هاوپەیمانان بەسترا لە ڕێکەوتی (30_10/ئۆکتۆبەر_1919)، کە لە لایەن ژەنەڕاڵ حوسێن ڕەوف ئوربای بەگ وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و ئەدمیراڵ سۆمیرسیت گۆوپ کالپۆرپی لە هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانی لە ناو کەشتیەک لە بەندەری موردۆس لە شارە دوورگەی لیمنۆسی سەر بە پارێزگای باکوری ئەیجەی وڵاتی گریک (یۆنان) ی ئێستە واژۆ کرا بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتانی هاوپەیمانان، و هەروەها مستەفا کەمال (ئەتا تورک) (1938_1923ز) یەکەم سەرۆک کۆماری تورکیا، کە ئەودەم هێشتا ژەنەڕاڵ بوو لە سوپای دەوڵەتی عوسمانی، لە شاری ئەیستانبوڵی پایتەختی دەوڵەتی عوسمانییەوە ڕەوانەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵۆ کرا، وەکو پشکێنەری گشتی لەشکری سێیەم بۆ جێگیر کردنی ئاسایش و چەک کردنی ئەو هێزانە، واتا هێزەکانی لەشکری سێیەمی سوپای دەوڵەتی عوسمانی، کە لە هەر دوو ویلایەتی سیواس و ئەرزەڕوومی باکوری کوردستان بڵاوی پێکرا بوو.
پاش ئەوەی مستەفا کەمال (ئەتا تورک)، لە ڕێکەوتی (19_5/ئازار_1919) گەیشتە بەندەری سامسۆن لە پارێزگای سامسۆنی باکوری تورکیا، و لە هەمان ڕۆژدا جیابوونەوەی خۆی لە دەوڵەتی عوسمانی ڕاگەیاند، و ئیتر سەر بە دەوڵەتە نییە، و پاشان ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکی بە (حکومەتی ئەنکەرا)ش ناسرا، لە شاری ئەنکەرای پایتەختی ئێستەی کۆماری تورکیا پێکهێنا لە ڕێکەوتی (23_4/ئەپرێل_1920)، کە سەر بە خۆی بوون، و مستەفا کەمال (ئەتا تورک) لە ڕێکەوتی (3_5/ئایار_1920) بووە یەکەم سەرۆک وەزیرانی سەر بە ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکی، و ڕایگەیاند کە حکومەتی دەوڵەتی عوسمانی لە شاری ئەیستانبوڵ، بە حکومەتی نادەستووری دانا و نوێنەری فەرمی گەلی تورک نییە و نیازی خۆی نیشاندا کە دەوێت کۆتایی پێبهێت، و هەروەها ئەوانەی ناڕەزای بوون، لە مۆر کردنی ئاگر بەستی مودۆس، کە لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئیمپراتۆریای بەریتانیا بە ناوی هاوپەیمانان بەسترا چوونە پاڵ بزووتنەوەی کەمالیی بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال (ئەتا تورک) ، و تەنها کەمینەێک لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی مانەوە.
بزووتنەوەی کەمالیی، لە ڕێکەوتی (23_7/تەمموز_1919) لە شاری ئەرزەڕووم، کۆنگرەی یەکەمی گرێدا بە ئامادە بوونی (56) نوێنەر، و لە ڕێکەوتی (4_9/سێپتمبەر_1919) لە شاری سێواس، کۆنگرەی دووەمی گرێدا بە ئامادە بوونی (38) نوێنەر، لە هەر دوو شارەکەی باکوری کوردستان، و هەروەها لە هەر دوو کۆنگرەکەدا چەندان نوێنەری کوردی تێدا بەشدار بوون، و چەند بەڵێنێکی فریودەرانەی بە کوردان دا بەوەش توانی زۆربەی کوردانی بە لای خۆی ڕاکێشا، و هەروەها سەردەمی دەستپێکی بزووتنەوەی کەمالیی بە سەردەمی جەنگی سەربەخۆیی تورکیا، و لەو کاتەدا بزووتنەوەی کەمالیی لە چەند لایەوە لە ژێر هەڕەشەدا بوو، کە شەڕی دەوڵەتی عوسمانی، و سوپای شانشینی گریک (یۆنان)، کە لە ڕێکەوتی (19_5/ئایار_1919) شەڕ لە نێوان سوپای شانشینی گریک (یۆنان) و هێزەکانی سەر بە بزووتنەوەی کەمالیی دەستی پێکرد، کە تێدا گریک (یۆنان)ییەکان سەرەتا پێشڕەوییان کرد کە تەنها چەند کیلۆ مەترێک مابوو کە بگەنە شاری ئەنکەرای پایتەختی بزووتنەوەی کەمالییەکان، و بەڵام دواتر هێزەکانیان یەک لە دوای یەک شکستی هێنا، و جەنگە تاوەکو ڕێکەوتی (29_10/ئۆکتۆبەر_1923) بەردەوام بوو، کە لە هەمان ڕێکەوتدا مستەفا کەمال (ئەتا تورک) (1938_1923ز) کۆماری تورکیای ڕاگەیاند، و هەروەها جەنگی نێوان شانشینی گریک (یۆنان) و بزووتنەوەی کەمالیی، بە سەرکەوتنی ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکی (حکومەتی ئەنکەرا) کۆتایی هات، و هەروەها لە ماوەی جەنگی نێوان شانشینی گریک (یۆنان) و ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکی بە (حکومەتی ئەنکەرا)، لە ڕێکەوتی (24_9/سێپتمبەر_1920) جەنگ لە نێوان هێزەکانی کۆماری یەکەمی ئەرمینیا و هێزەکانی سەر بە ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکی (حکومەتی ئەنکەرا) دەستی پێکرد ، و جەنگەکە تاوەکو ڕێکەوتی (23_12/کانوونی یەکەم_1920) بەردەوام بوو ، ئەو جەنگەش بە سەرکەوتنی ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکی (حکومەتی ئەنکەرا) کۆتایی هات ، و له ڕێکەوتی (3_3/ئازار_1924) کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی عوسمانییەکان لە شاری ئەیستانبوڵ کۆتایی هات.
سەرچاوەکان
1_ یاسین صابرصاڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
2_ حەسەن ئەڕفەع: کوردەکان-وە: حامید گەوهەری-هەولێر2007ز.
3_ د . فهرهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان625پ.ز_1932ز-ههولێر2011ز.
4_ کریس کۆچێرا: کورد لە سەدەی نۆزدە و بیستەمدا-وە: حەمە کەریم عارف-هەولێر2011ز.
5_ د . ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و د . خەلیل عەلە موراد: مێژووی ئێران و تورکیا-وە: بەهادین جەلال مەستەفا-هەولێر2011ز.
6_ ن . لازایف: مێژووی کوردستان-وه: وشیار عهبدوڵڵا سهنگاوی-ههولێر2012ز.
7_ د . کەیوان ئازاد ئەنوەر: چەردەیەک لە مێژووی کورد-سلێمانی2013ز.
8_ دیار غەریب: خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ مێژووی کوردستان-سلێمانی2016ز.
9_ دەیڤد ماکدواڵ: مێژووی هاوچەرخی کورد-وە: د . ئەبو بەکر خۆشناو-هەولێر2019ز.