ناوی فە رمی: کۆماری ئێراق.
کورتکراوە ی ناو: ئێراق.
پایتەخت: بەغداد.
زمان: عەرەبی(زمانی فەرمی)یە, کوردی (زمانی فەرمی), تورکمانی و چەند زمانێکی لۆکاڵی تر.
سیستەمی سیاسیی: کۆماریی.
بەرواری سەربەخۆیی: ٣ی ئۆکتۆبەری١٩٣٢(لە بەریتانیا).
دراو: دیناری ئێراقی.
جوگرافیا
شوێن: دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا، دەورەدراوە لەباکور تورکیا، ڕۆژھەڵات ئێران، باشورکوەیت وسعودیە، ڕۆژئاوا سوریاو ئەردەن.
ڕووبەر:٤٣٨.٣١٧کیلۆمەترچوارگۆشەیە.
سەرچاوەی داھات:نەوت، گازی سروشتی، کۆمەڵێک کانزای تروەکو: گۆگرد وئاسن.
کەشوھەوا: گەرم و وشکە.
دانیشتوان
ژمارەیان: ٣٢.٥٨٥.٠٠٠کەس(مەزەندەکراویتەموزی٢٠١٤).
دابەشبونی نەژادی:٧٥%بۆ٨٠%عەرەب، ١٥%بۆ٢٠%کورد، ئەوەی ئەمێنێتەوە نەتەوەکانی ترەدیارترینیان تورکمان وئاشوریەکانن.
ئاین: زۆربەی دانیشتوانەکەی موسوڵمانن (سوننە وشیعە) لەگەڵ کەمینەیەکی مەسیحی.
ئابوری
داھاتی ناوخۆیی بەگشتی:٢٤٩.٤ملیاردۆلار.
داھاتی ساڵانەی تاک: ٧١٠٠دۆلار.
ڕێژەی گەشەکردن: ٤.٢%.
ڕێژەی ھەڵئاوسان: ٢%.
رێژەی بێکاری: ١٦%.
قەرزی دەرەکی: ٥٩.٤٩ملیاردۆلار.
گرنگترین بەرھەم: نەوت، گاز، دانەوێڵە، برنج، خورما، لۆکە، ئاژەڵداری، چنین ورستن، کەرەستەی بیناسازی.