دەوڵەت
ناو: کۆمارى فیدڕالى ڕوسیا
ناوى کورتکراوە: ڕوسیا
زمان: ڕوسی زمانى فەرمى وڵاتە، سەڕەراى ئەوەش چەندین زمانى دیکە هەیە کەلەهەرێمە جیاوازەکاندا بەکاردەهێنرێن وەک:ئەڵمانى، چیچانى، تەتەرى
سیستەمى سیاسى: کۆمارى فیدڕالى
بەروارى سەربەخۆیی/ ڕۆژى نیشتمانی: ٢٤ ى ئابی ١٩٩١ (لەئەنجامى هەڵوەشاندنەوەى یەکێتیی سۆڤییەت)
جوگرافیا
پێگەى جوگرافی: ڕوسیا دەکەویتە ناوچەیەکى فراوانى باکورى ئاسیا وڕۆژهەڵاتى ئەورووپا، سنورێکى درێژى هەیە بەدرێژایی ٢٠,٢٤١ کیلۆمەتر لەگەڵ پانزە وڵاتى دیکە کەبریتین لە: نەرویج، فنلەندا، ئەستۆنیا، لاتیڤیا، ڕوسیای سپی، لیتوانیا، پۆلەندا، ئۆکرانیا، جۆرجیا، ئازەربایجان، کازاخستان، چین، مەنگۆلیا وکوریاى باکور.
رووبەر: ١٧,٠٩٨,٢٤٢ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە
سامانى سروشتى: نەوت، گازى سروشتى، تەختە
کەش وهەوا: ئەو ناوچانەى دەکەونە کیشوەرى ئەورووپاوە شێدارە، ناوچەکانى سیبیریا نیمچە جەمسەرییە، ولەجەمسەرى باکوردا کەش وهەواى جەمسەریی هەیە.
دانیشتوان
ژمارەى دانیشتوان: ١٤٢,٤٧٠.٢٧٢ (تەموزى ٢٠١٤)
ڕێژەى گەشەکردن: کەمبوونەوە بەڕێژەى٠,٠٣%
دابەشبوونى ئیتنى: ٧٧.٧% ڕوسەکان، ٣,٧% تەتەر، ١,٤% ئۆکرانییەکان، ئەوەى ماوەتەوە دابەشبوون بەسەر چەند ڕەگەزێکى دیکەدا.
ئایین: ١٠%-٢٠% مەسیحى ئەرسەزۆکس، ١٠%-١٥% موسولمانەکان، ٢% چەند تیرەیەکى دیکەى مەسیحیین، ئەوەى ماوەتەوە لە ڕوسییەکان بی باوەڕن بەهۆى کاریگەرى یەکێتیی سۆڤییەتى جاران.
ئابورى
کۆى بەرهەمى ناوخۆیی: ٢,١١٣ تریلیۆن دۆلار
بەرهەمى تاک لەساڵێکدا: ١٢١٠٠ دۆلار
ڕێژەى گەشەسەندن: ١,٣%
ڕێژەى بێکارى: ٥,٨%
ڕێژەى هەڵئاوسان: ٦,٨%
قەرزى دەرەکى: ٧١٤,٢ ملیار دۆلار
گرنگترین بەروبومى کشتوکاڵى وپیشەسازى: نەوت، گازى سروشتى، خەڵوز، بەروبومى کیمیاوى، کانزاکان، فڕۆکە، چەک، دانەوێڵە، شەکر، سەوزە ومیوەکان.
سەرچاوە: الجزیرة