ناوی فهرمیی: کۆماری سلۆڤاکیا.
کورت کراوەی ناو: سلۆڤاکیا.
پایتەخت: براتیسلافا.
زمان: سلۆڤاکی زمانی فهرمییە، هەروەها زمانی مەجە ری،ڕۆمانی وهەندێ زمانی تر.
سیستەمی سیاسیی: کۆماریی.
بەرواری سهربهخۆیی:١کانونی یەکەمی ١٩٩٣(جیا بونەوەی جیکسلۆڤاکیا بۆدەوڵەتی چیک و سلۆڤاکیا)
جوگڕافیا
شوێن: سلۆڤاکیا دەکەوێتە ناوەراستی ئەوروپاوە، لە بەشی باکوری رۆژئاواوە چیکە، لە باکورەوە پۆڵەندا، لە ڕۆژهەلآتەوە ئۆکرانیا، لە باشورەوە مەجە ر و لە باشوری رۆژئاواوە نەمسایە.
ڕووبەر: ٤٩،٠٣٥ کم چوارگۆشە.
سەرچاوەی سروشتی: خەڵوز، ئاسن، مس، زەوی کشتوکاڵی.
كهشوههوا:مامناوەندە، لە زستاندا پلەی گەرما دادەبەزێت.
دانیشتوان
سەرژمێری دانیشتوان: لە تەموزی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوان ٥٤٤٣٥٨٣ بوو.
دابەشبوونی نهژادی دانیشتوان: ٨٧.٧٪ سلۆڤیین ، ٨.٥٪ مەجەرین، لەگەڵ دانیشتوانی تردا.
ئایین: ٦٢٪ ڕۆمی کاثۆلیک ، ٨.٢٪ پڕۆتستانتین ، ٣.٨٪ کاثۆلیکی یۆنانی ، ١٢.٥٪ ئایینی تر یان نەناسراو ، ١٣.٤٪ ئایینیان نییە .
ئابوری
کۆی داهاتی ناوخۆ: ٩٦،٩٦ ملیار دۆلار.
داهاتی ساڵانەی تاک: ٢٤٧٠٠ دۆلار .
ڕێژەی گەشە: ٠.٠٨٪ .
ڕێژەی بێکاری: ١٤.٤٪.
ڕێژەی هەڵئاوسان: ١.٧٪
قەرزی دەرەوە: ٦٨.٤٤ملیار دۆلار.
گرنگترین بەرهەمەکان: پەتاتە، ئاسن ، گاز، خەڵوز، کیمیایی، ئامێر، ئامێرە کارەباییەکان.
داتای ئابووری بۆ ساڵی ٢٠١٣