داود یان دێڤید بن گۆریۆن، بەدامەزرێنەری كردهیی دەوڵەتی ئیسرائیل ناسراوە.
ناوی تەواوی:داود یان دێڤید گرینە، بەداود بن گۆریۆن ناسراوە.
لەدایکبوون وگەشە
– داود بن گۆریۆن لەڕێکەوتی(١٦/ئۆکتۆبەر/١٨٨٦)لەشارۆچکەی پلۆنسک لە پارێزگای ماڤزڤیانی وڵاتی پۆلۆنیا کەئەوسا بەشێک بوو لەئیمپراتۆریای ڕووسیای قهیسەری لەدایکبووە.
-لەزانکۆی وارشۆ بەشی یاسای خوێندووە، بەڵام تەواوی نەکردووە بەھۆی ئەوەی لە ساڵی(١٩٠٦)کۆچی بۆ فەلەستین کردوە. دواترلەزانکۆی ئیستانبوڵ بەشی یاسای خوێندووە.
-زمانەکانی: عیبری، ڕووسی، پۆلەندی، تورکی، ئینگلیزی زانیووە.
پۆست وبەرپرسیارێتییەکان
-سەرۆکی یەکێتی گشتی سەندیکای کرێکارانی جولەکە(ھستدورت)بووە.
-دەستەی دامەزرێنەرو سەرۆکی پارتی ماپای بووە لەنێوان ساڵانی(١٩٣٠-١٩٥٣ز)بۆ جاری یەکەم.
-یەکەم سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بووە لە نێوان (١٥/٥/١٩٤٨تا١٦/٢/١٩٤٩)کەدەستەی دامەزرێنەری ئیسرائیل بوو. سەرۆک وەزیرانی کاتی بووە. لەھەمان ڕۆژدا واتە ڕێکەوتی(١٥/٥/١٩٤٨)سەربەخۆیی دەوڵەتی ئیسرائیلی ڕایگەیاند.
-وەزیری بەرگری ئیسرائیل بووە لەنێوان(١٥/٥/١٩٤٨تا٢١/١/١٩٥٤)بۆجاری یەکەم. سەرۆکایەتی جەنگی یەکەمی عەرەبی-ئیسرائیلی کردووە، کەبە جەنگی (١٩٤٨)ناسراوە.
-بۆجاری دووەم بووەتە سەرۆکوەزیران لەنێوان(١٦/٢/١٩٤٩تا٣٠/١٠/١٩٥٠).
-ئەندامی کنێست(پەرلەمان)ی ئیسرائیل بووە لەنێوان (١٤/٢/١٩٤٩تا٢٠/٨/١٩٥١)بۆجاری یەکەم.
-ئەندامی کنێست(پەرڵەمان)ی ئیسرائیل بووە لەنێوان (٢٠/٨/١٩٤٩تا١٥/٨/١٩٥٥)بۆجاری دووەم.
-بۆجاری سێیەم بووەتە سەرۆکوەزیران لەنێوان(٣٠/١٠/١٩٥٠تا٨/١٠/١٩٥١).
-بۆجاری چوارەم بووەتە سەرۆکوەزیران لەنێوان(٨/١٠/١٩٥١تا٢٣/١٢/١٩٥٢).
-بۆجاری پێنجەم بووەتە سەرۆکوەزیران لەنێوان(٢٣/١٢/١٩٥٢تا١٨/١١/١٩٥٣).
-ئەندامی کنێست(پەرلەمان)ی ئیسرائیل بووە لەنێوان (١٥/٨/١٩٥٣تا٣٠/١١/١٩٥٩)بۆجاری سێیەم.
-وەزیری بەرگری ئیسرائیل بووە لەنێوان(٢١/٢/١٩٥٥تا٢٦/٦/١٩٦٣)بۆجاری دووەم ودواجار. سەرۆکایەتی ھێزەکانی ئیسرائیلی لەجەنگی سێ قۆلی ساڵی(١٩٥٦)کردووە.
-بۆجاری شەشەم بووەتە سەرۆکوەزیران لەنێوان(٩/١١/١٩٥٥تا٧/١/١٩٥٨).
-ئەندامی کنێست(پەرلەمان)ی ئیسرائیل بووە(٣٠/١١/١٩٥٩تا٤/٩/١٩٦١)بۆجاری چوارەم.
-بۆجاری حەوتەم بووەتە سەرۆکوەزیران لەنێوان(٧/١/١٩٥٩تا١٦/١٢/١٩٥٩).
-بۆجاری ھەشتەم بووەتەسەرۆک وەزیران (١٦/١٢/١٩٥٩تا٢/١١/١٩٦١).
-ئەندامی کنێست(پەرلەمان)ی ئیسرائیل بووە(٤/٩/١٩٦١تا١٤/٧/١٩٦٥)بۆجاری پێنجەم.
-بۆجاری نۆیەم ودواجار بووەتە سەرۆکوەزیران (٢/١١/١٩٦١تا٢٦/٦/١٩٦٣).
-ئەندامی کنێست(پەرڵەمان)ی ئیسرائیل بووە(١٤/٧/١٩٦٥تا٢٢/١١/١٩٦٥)بۆجاری شەشەم.
-دامەزرێنەروسەرۆکی پارتی ئیسرائیل بووە لەنێوان ساڵانی(١٩٦٥-١٩٦٧ز).
-ئەندامی کنێست(پەرلەمان)ی ئیسرائیل بووە(٢٢/١١/١٩٦٥تا٢٣/١/١٩٦٨)بۆجاری حەوتەم.
-ئەندامی کنێست(پەرڵەمان)ی ئیسرائیل بووە (٢٣/١/١٩٦٨تا١٧/١١/١٩٦٩)بۆجاری ھەشتەم.
-ئەندامی کنێست(پەرڵەمان)ی ئیسرائیل بووە (١٧/١١/١٩٦٩تا٢٧/٥/١٩٧٠)بۆجاری نۆیەم ودواجار.
ئەزموونی سیاسی
-سیاسەتمەدارو دیپلۆماتکاربووە.
-یاساناس.
-نووسەربووە، کەچەندین کتێبی نووسیووە، گرنگترینیان بەناوەکانی(ئیسرائیل و ساڵانی بەرەبەرکانێ)و(زیندووبوونەوەی ئیسرائیل وپاشەڕۆژی).
خەڵاتەکان
-دکتۆرای فەخری لەزانکۆی عیبری لەقودس لەساڵی(١٩٥٦ز)وەرگرتووە.
-دکتۆرای فەخری لەزانکۆی عیبری لەتەلئەبیب وەرگرتووە.
مردن
– داود بن گۆریۆن لەڕێکەوتی(٩/دیسەمبەر/١٩٧٣)لەتەمەنی(٨٣)ساڵیدا تەلئەبیب ئیسرائیل کۆچی دوایی کردووە.