کەسایەتییەکی جەنگاوەری ئەمریکییە، لەبواری سەربازیدا بەرزبۆتەوە تا پلەی جەنەڕاڵی بەدەست هیناوە، سەرۆکی فەرماندەی ناوەند بووە، بەشداری داگیرکردنی ئەفغانستان وعێراقی کردووە، بەوە ناسراوە کە سەربازێکی توندڕەوە، ماتیس لە فەلوجە و لەساڵی ٢٠٠٤ دڕندانە جەنگاوە، لەئیدارەی سەرۆک دۆنالد ترامپدا وەزیری بەرگری بووە.
لەدایکبوون
جیمس ماتیس لە ٨ ی ئەیلولی ساڵی ١٩٥٠ لە بۆلمان لە واشنتۆن لەدایکبووە، ئەو تا ئێستا خێزانی پێکەوە نەناوە، بەردەوام لەبوارەکانی سەربازیدا دەخوێنێتەوە، لەکاتی ئیستادا بە “جەنگاوەرە راهیبەکە” ناسراوە.
خوێندن
لەساڵی ١٩٦٨ ناوبراو زانکۆی کۆلۆمبیای تەواو کرد، هەروەها لەزانکۆی واشنتۆن مێژووی خوێندووە ولەو زانکۆیە بروانامەی ئادابی لەمێژوودا وەرگرتووە.
ئەزمونی سەربازی
لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا لە هێزەکانی مارینزی ئەمەریکی یەکەم ئەزمونی سەربازی ماتیس دەستی پێکردووە، تەواوی ژیانی لەخزمەتی سەربازیدا بەسەر بردووە، دواتر بووە بە جەنەراڵ لە فەرماندەی هێزەکانی ناوەند، تەواو پێش ئەوەی ببێتە وەزیری بەرگری لە ٢٠١٦ دا.
سەرکردایەتی چەندین یەکەی سەربازی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا کردووە، بەڵام سالی ١٩٩١ خاڵی وەرچەرخان بوو لەژیانی سەربازی ماتیسدا ولەو ساڵەدا سەرکردایەتی هێزە شەڕکەرەکانی دەکرد لە جەنگی ئەمریکا دژ بە ئێراق.
هەروەها ماتیس بەشداری داگیرکردنی ئەفغانستانی لە ساڵی ٢٠٠١ دا کردووە، لەژێر فەرماندەی ناوبراودا چەندین شارۆچکە و گوند موشەکباران کراون ولەئەنجامدا چەندین قوربانی لە کوژرا وبریندا لێ کەوتۆتەوە.
لەسالی ٢٠٠٣ دا ناوبراو یەکێک بووە لەوانەی کەبەشداری داگیرکردنی ئێراقی کرد ولەئەنجامدا سەددام حوسەینیان ڕوخاند، زیاتر بەوە ناسرایەوە کەلەسالی ٢٠٠٤ دا سەرکردایەتی هێرشی سەربازە ئەمریکی وبەریتانیەکانی کرد بۆ سەر شاری فەلوجە بەمەبەستی خۆبەدەستەدانی هێزە بەرەنگارییەکان، ئەو کردە سەربازییە بە هەڵمەتێکی لەناوبردنی یەکجارەکی ناوی دەرکرد. لەئەنجامی ئەو جەنگە ماتیس نازناوی “سەگی بەرەلای” بەسەردا بڕا.
لەمیانەی شەڕگەکاندا، ئەم نازناوە زیاتر تۆخ بوویەوە، بەهۆی ئەو بڕیارانەی کەماتیس دەریدەکردن وبەبڕیاری خویناوی دادەنران، لەیەکێک لە بڕیارەکانیدا، بڕیاری دا کە لەگوندیکدا ماڵیک موشەک باران بکات، چونکە گومانی ئەوەی لێدەکرا کە داوارکاوێکی تیادا بیت، بەڵام دوای دەرکەوت کە لەو ماڵەدا ئاهەنگی بووک گواستنەوە ئەنجام دەدرا، ئەو مەشەک بارانە بوو بەهۆی گیان لەدەست دانی ٤٢ کەس، کە ژن و منداڵیان تیادا بوو، دەزگاکانی ڕاگەیاندن دوای ئەو بڕیارە لەسەر زاری خۆیەوە بڵاویان کردەوە، کە بڕیاری لێدانی ئەو خانووە یان لێنەدانی تەنیا سی چرکەی خایاندووە.
هەروەها ماتیس بە بۆچوونە سەیرەکانی دەناسریتەوە لەناو سەربازە ئەمەریکییەکاندا، لەوانە لەساڵی ٢٠٠٥ سەبارەت بە جەنگی دژ بە تالیبان ماتیس ڕایگەیاند “کە بەختەوەرییە تەقە لەهەندیک کەس بکەیت”.
دواتر هەوڵی داوە کەهەندیک لەو بۆچوونانەی ڕاست بکاتەوە بۆ نمونە ڕای وایە کەپێویستە تەقە لە کەسانی سڤیل نەکریت، چونکە ئەم هەڵوێستە فرسەتی بەردەم توندڕەوەکان وەک بزوتنەوەی قاعیدە کەم دەکاتەوە.
ساڵی ٢٠٠٧ وەک فەرماندەی هێزە ئەمریکییە هاوبەشەکان دامەزرا، سالی ٢٠١٠ بوو بە سەرۆکی فەرمانەی سەربازی ناوەڕاست، سەرپەرشتی هەریەک لە جەنگەکانی ئەفغانستان و عێراق و سوریا ویەمەنی کردووە. سالی ٢٠١٣ ئیدارەی ئۆباما ناوبراوی خانەنشین کرد چونکە زۆر سوور بوو لەسەر هەڵایسانی جەنگ لەدژی ئێران.
دۆنالد ترامپ لە ١ ی کانونی دووەمی ٢٠١٦ ماتیسی کرد بە وەزیری بەرگری، ئەمەش بۆ یەکەم جار بوو کە کەسایەتییەکی سەربازی بۆ ئەو پلەیە کاندید بکریت، چونکە ئەمریکا خوی بەوەوە گرتووە کە کەسایەتییەکی سڤیل وەک وەزیری بەرگری دابمەزرینیت بەم دامەزراندنە ماتیس دەبیتە دووەم کەسایەتی سەربازی لەماوەی ٦٦ سالی رابردوودا وەزارەتی بەرگری وەرگرتبیت.
لەمیانەی یەکیک لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکانیدا دۆنالد ترامپ لە سینسیناتی ویلایەتی ئۆهایۆ ستایشی ڕۆڵی ماتیسی کرد و “بەیەکیک لەهەرە جەنەرالە گەورەکان” ناوی برد، دواتر رایگەیاند کە”سەگی بەرەڵا، ماتیس دەکەینە وەزیری بەرگری”.
یەکێک لەبەربەستە یاساییەکان ئەوە بوو کە یاسای ئەمریکا مەرجی حەوت سال تێپەڕبوونی بەسەر خانەنشینیدا داناوە بۆ هەر فەرماندەیەکی سەربازی تاوەکو ببێت بەوەزیری بەرگری، کۆمارییەکان ئەو مەرجەیان تێپەراند.
ماتیس هەلوێستیکی نەگەتیفی هەیە سەبارەت بە نیشتەجێکردنی ئیسرائیلییەکان، پێی وایە کەبەردەوام بوونی ئەو پڕۆسەی نیشتەجیکردنە بەربەستێکی سەرەکییە لەبەردەم پڕۆسەی ئاشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست، ناوبراو لەگەڵ چارەی دوو دەوڵەتیدایە.
سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران پێی وایە کە مەترسییەکانی ئەو وڵاتە هیچی کەمتر نییە لە مەترسییەکانی ڕیکخراوی داعش.
ماتیس بەوە ناسراوە کە عاشقی خویندنەوەی کتێبە، هەندیک لەسەرچاوەکان دەڵین کە کتێبخانەکەی نزیکە حەوت هەزار کتێبی تیادایە، کەسایەتی ماتیس بەوە ناسراوەتەوە کەکەسایەتییەکی توندە.
ڕاپۆرتەکانی راگەیاندن باس لەوە دەکەن کە ماتیس بەشێکی زۆری وتارەکانی و پلانە سەربازییەکانی لەچەند سەرکردەیەکی سەربازی ناودارەوە وەردەگرێت وەک صن تسو، گرانت، جورج باتون، شکسپیر، تەنانەت پەرتوکی پیرۆزیش، هەروەها بەزۆری باس لەوە دەکەن کە ناوبراو لەزۆربەی جەنگەکانیدا پەڕتوکێکی فەیلەسوف و ئیمبراتۆری ڕۆمانی ناوداری بەناو مارکۆس ئۆریلیۆس لەگەڵ خۆیدا دەبات.
ڕۆژیک دوای ئەوەی ترامپ بڕیاری کشانەوەی دا لە سوریا، ماتیس نامەی دەست لەکارکێشانەوەی لەپۆستی وەزیری بەرگری ئەمریکا پێشکەش کرد ولەمیانەی نامەکەیدا هاتووە کە ناکۆکییەکی زۆری لەگەڵ سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکادا هەیە هەروەها دەڵیت کە” سەرۆک مافی خۆیەتی کەکەسیکی دیکە بکاتە وەزیری بەرگری کە بۆچوونەکانی زۆر نزیک بێت لەبۆچوونەکانی خۆیەوە”
سەرچاوە:
الجزیرة
بی بی سی