سه‌رۆككۆماری سوریا، ساڵی 2000له‌دوای كۆچی دوایی “حافز ئه‌سه‌د”ی باوكی، پۆستی سه‌رۆككۆماری سوریای وه‌رگرتووه.
-به‌شار حافز عه‌لی سلێمان ئه‌سه‌د، ڕۆژی 11/9/1965 له‌دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا له‌دایك بووه.
-بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ربه پێكهاته‌ی عه‌له‌وییه‌كانی سوریان.
-پێنج ساڵ له‌دوای له‌دایك بوونی به‌شار، باوكی سه‌ركردایه‌تی كۆده‌تایه‌كی سه‌ربازی كردووه و له 1970دا بووه‌ته سه‌رۆكی سوریا.
خوێندن:
-قۆناغه‌كانی خوێندنی له‌دیمه‌شق ته‌واو كردووه.
-ساڵی 1988 له‌كۆلیژی پزیشكی زانكۆی دیمه‌شق ده‌رچووه، پسپۆڕی نه‌خۆشینه‌كانی چاوه.
– له‌دوای ده‌رچونی له‌زانكۆ وه‌ك پزیشكی چاو ده‌ستبه‌كاربووه، له1992 بۆ وه‌رگرتنی پسپۆڕی زیاتر له‌هه‌مان بواردا چوه‌ته به‌ریتانیا.
پۆست و بهرپرسیارێتییهكان:
-ساڵی 1995 كراوه به‌به‌رپرسی دۆسیه‌ی كاروباره‌كانی لوبنان.
-ساڵی 1998 ڕۆڵێكی كارای گێڕا له دانانی ئه‌میل له‌حود به‌سه‌رۆككۆماری لوبنان.
-ساڵی 2000 كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی سوپا.
– هه‌مان ساڵ له ڕاپرسییه‌كی میللی‌دا 1/7/2000 كراوه‌ته سه‌رۆككۆمار.
ئه‌زمونی سیاسی:
-له‌دوای مردنی باسل ئه‌سه‌دی برای له ڕووداوێكی هاتوچۆدا، ساڵی 1994 له‌به‌ریتانیاوه گه‌ڕایه‌وه سوریا و ده‌ستكرا به ئاماده‌سازی بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بكرێت بۆ جێگه‌گرتنه‌وه‌ی باوكی.
بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه، ده‌ستكاری ده‌ستور كرا، چونكه به‌گوێره‌ی ده‌ستور پێویست بوو سه‌رۆككۆمار ته‌مه‌نی 40 ساڵ بێت. به‌ڵام له ده‌نگدانێكی په‌رله‌ماندا كه‌ته‌نها 3 چركه‌ی خایاند، ماده‌ی 83ی ده‌ستوری سوریا ده‌ستكاری كرا، ته‌مه‌نی سه‌رۆككۆمار كه‌مكرایه‌وه بۆ 38 ساڵ، چونكه له‌وكاته‌دا ته‌مه‌نی به‌شار ئه‌سه‌د 38 ساڵ بوو.
-له‌دوای ڕووداوه‌كانی 11/سێپته‌مبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕوویان له‌گرژی كرد.
-له مانگی 3/2011ه‌وه سوریا پێی خسته ناو گێژاوی كێشه‌یه‌كی قووڵی گه‌وره‌وه، كه نزیكه‌ی ته‌واوی وڵاتانی جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كرد. له‌ئه‌نجامی ئه‌و كێشه قووڵه‌دا شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری سوریای گرته‌وه، 88%ی خاكی سوریا كه‌وته ده‌ست نه‌یاره‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د.
-به‌هاوكاری ئێران و حیزبوڵا و دواتریش هاوكاری ڕووسیا، به‌شار ئه‌سه‌د زاڵ بووه‌وه به‌سه‌ر كێشهكهداو، ته‌واوی هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بوه‌وه.