لەساڵی 1973 لە شاری بەیروت لە دایكبووە.
-كوڕە گەورەی شۆڕشگێری گەورەی كورد مام جەلالە.
-ئاستی خوێندنی نەزاندراوە.
-پێش نەخۆش كەوتنی مام جەلال لە ساڵی 2012 دا، زۆرجار وەك یەكێك لە پاسەوانەكانی باوكی لەگەڵی دەبیندرا.
– لەدوای نەخۆش كەوتنی مام جەلال لە بواری سیاسەتدا دەركەوت.
-هاوسەرگیری لەگەڵ كچی سەركردەی باڵای یەكێتی مەلا بەختیاردا كردووە.
– باوكی كوڕێكە بە ناوی (كۆبانێ) .
-بەرلەوەی ” لاهورشێخ جەنگی “ببێتە بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆر “پاڤێڵ تاڵەبانی” سەرۆكی ئەو دەزگایە بووە.
-زۆربەی تەمەنی لە لەندەن ژیاوە و زمانی ئینگلیزی بە باشی دەزانێت.
-پاڤێڵ تاڵەبانی ڕۆڵێكی گەورەی هەبووە لە ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆم .
– ڕۆڵی گەورەی لە دانانی” بەرهەم صالح “وەك سەرۆك كۆماری ئێراقدا هەبووە .
سەرچاوە
شەرقییە نیوز