ناوی تەواوی ” جەمال ئەحمەد حەمزە خاشوقجی” یە، لە شاری مەدینەی پیرۆز لە بەرواری ١٣ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٥٨ لەدایکبووە، خاشوقجی یەکێک بووە لە ڕاگەیەندکار وڕۆژنامەنوسە بەناوبانگ وئازادەکانی شانشینی عەرەبی سعودی، لەزانکۆی ویلایەتی ئەندیانا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خوێندنی ڕۆژنامەوانی تەواو کردووە، دواتر وەک پەیامنێری ڕۆژنامەی سععویە گەیت کاری کردووە، لەماوەی ساڵانی ١٩٨٧ تا ١٩٩٠ لە چەند ڕۆژنامەیەکی دیکەی عەرەبی کاریکردووە، لەماوەی ١٩٩١ تا ١٩٩٩ بەشداریکردووە لەڕوماڵکردنی ڕوداوەکانی ئەفغانستان وجەزاییر وکوەیت وسۆدان وسەرجەم ڕوداوەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ١٩٩٩ تا٢٠٠٣ جێگری سەرنوسەری ڕۆژنامەی عەرەب نیوز بووە، لەساڵی ٢٠٠٤ تەنیا بۆ ماوەی ٥٤ ڕۆژ سەرنوسەری ڕۆژنامەی وەتەن بووە، دواتر لەکارەکەی دواخراوەتەوە، لەساڵی ٢٠٠٤ ڕاوێژکاریی ڕاگەیاندنی شازادە تورکی فەیصەل بووە لە لەندەن ودواتر لە واشنتون.
لە ٢ ی تشریی یەکەمی ٢٠١٨، ناوبراو سەردانی قونسولخانەی وڵاتەکەی کرد لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، دواتر ڕاگەیەندرا کەدیارنەماوە ولەدواهەمین پێشهاتەکاندا داواکاری گشتی سعودیە ڕایگەیاند کە خاشوقچی لە ناو تەلاری قونسوڵخانەی وڵاتەکەیدا کوژراوە وتەرمەکەی پارچە چارچەکراوە، ئەم ڕاگەیەندنانەش دوای ئەوە هات کەلەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا وتورکیا وفشار خرایە سەر شانشینی سعودیە بەمەبەستی ئاشکراکردنی چارەنوسی خاشوقچی.