“جۆن بۆڵتۆن” سیاسییه‌كی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌وه، دژی نهتهوهیهكگرتووهكانهو، به‌هه‌میشه‌یی لایه‌نگری جه‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوره.
-جۆن بۆڵتۆن، له 20/11/1948 له شاری بالتیمۆرلهویلایهتی میریلاند له‌ئه‌مریكا له‌دایك بووه.
-له‌قوتابخانه‌ی ماكدۆنۆژ له‌شاری ئۆینگز میلز ده‌ستی به‌خوێندن كردووه، به‌رله‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بكات به زانكۆی “ییل”ه‌وه كه‌هه‌ر له‌و زانكۆیه‌ش بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ساڵی 1970دا به‌ده‌ستهێنا.
-دواتر په‌یوه‌ندی به كۆلیژی مافی هه‌مان زانكۆوه كرد و له1974 بووه پارێزه‌ر.
به‌رپرسیارێتی و پۆسته‌كان
-له‌دوای ده‌رچوونی له‌زانكۆ كاری پارێزه‌ریی كردووه.
-ماوه‌یه‌ك یاریده‌ده‌ری “جیمس بیكه‌ر” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مریكا بووه.
-له‌سه‌رده‌می ئیداره‌كانی: ڕیگان، جۆرج بۆشی باوك، جۆرج بۆشی كوڕدا، له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كاری كردووه.
-له2005 كراوه‌ته نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
-له 9/4/2018ه‌وه پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكای پێدراوه.
-بۆلتۆن به یه‌كێك له هه‌ڵوكانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا داده‌نرێت. هه‌میشه لایه‌نگری جه‌نگه‌و، كه‌متر بایه‌خ ئه‌دات بهههناردهكردنی دیموكراسی و به‌هاكانی ئه‌مریكا بۆ ده‌ره‌وه.
-قسه‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌یه له‌باره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بدرێته ده‌ستی من، ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه‌م ده‌كه‌مه‌وه بۆ یه‌ك وڵات، ئه‌ویش ته‌نها ئهمریكابێت”.