– مام جەلال، کوڕی شێخ حیسامەدین کوڕی شێخ نوری کوڕی شێخ غەفور. ھاوینی ساڵی ١٩٣٣ لەگوندی “کەلکان”ی قەتپاڵی چیای کۆسرەت لەدایکبووە، کە دەڕوانێتە دەریاچەی دوکان.
*- چەند ساڵێک تەمەنی منداڵی لەو گوندە بەسەر بردووەو دواتر باوکی بووە بەرێبەری تەکیەی تاڵەبانی لەکۆیە، لەوێ چووەتە قوتابخانەی سەرەتاییو بەسەرکەوتویی خوێندنی تەواو کردووە، خوێندکارێکی زیرەکو لێھاتو بووە.
– ساڵی ١٩٤٧ بو بەئەندام لەپارتی دیموکراتی کوردو چالاکو لێھاتو بو لەو ئەرکو فەرمانە حزبیانەی پێی دەسپێردران.
– ساڵی ١٩٥٢ چووە کۆلیژی ماف (حقوق) لەبەغداد کە ئەو دەمە رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کورد پەرتەوازە بوو، بەڵام مام جەلال توانیی رێکخستنەکانی حزب تۆکمە بکاتەوە.
– لەکانوونی دووەمی ١٩٥٣دا بەشداریی کۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردو بەئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ھەڵبژێردراو لەمانگی شوباتدا سەرپەرشتی یەکەمین کۆنگرەی یەکێتی قوتابیانی کوردستانی کرد.
– لە ٠١ / ٠٦ / ١٩٧٥ لە دیمەشق لەگەڵ دەستەیەک لە ھەڤاڵانیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیی دامەزراند.
– لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتیش، تاڵەبانی بەشداری چەندین کۆنگرە و کۆبونەوەی ئیشتراکی نێودەوڵەتی کردەوە و چاوی بە سەرکردە سیاسیە نێو دەوڵەتیەکانی زۆر وڵاتانی جیھانی کەوتووە.
– تاڵەبانی جگە لەوەی یەکێکە لەسیاسی و دیپلۆماسی و رۆژنامەنوسەرە دیارەکان، نووسەرێکی ناوداریشەو بەشێوەیەکی کاریگەر بەشداری لەتیشک خستە سەر تێکڕای بزووتنەوەی سیاسی ئێراق و ناوچەکەو بزووتنەوەی سیاسی کوردی کردەوە.
– لە ٠٦ / نیسانی ٢٠٠٥، مام جەلال ٢٢٧ دەنگی لە کۆی ٢٤٨ دەنگی ئەندامانی کۆمەڵەی نیشتمانی ئێراقی بەدەستھێنا و بە ھەڵبژاردنێکی راستەوخۆ بەیەکەمین سەرۆکی ھەڵبژێراوی ئێراق ھەڵبژێردرا.
-ڕۆژی 18/12/2012 مام جهلال بهشێوهیهكی كتوپڕ تهندروستی تێكچوو، دووچاری جهڵدهبوو تاكو ڕۆژی كۆچی دوایی له گۆڕهپانی سیاسی دووركهوتهوه.
– نیوهڕۆی سێشهممه 3/10/2017 لهتهمهنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه.