به‌دامه‌زرێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل داده‌نرێت، ئه‌گه‌رچی له‌ژیانیدا سه‌ردانی فه‌له‌ستینی نه‌كردووه‌و، زمانی عیبریشی نه‌زانیوه. ئه‌و توانی ساڵی 1897 له‌شاری بازلی سویسرا، كۆنگره‌ی به‌ناوبانگی زایۆنیزم ببه‌ستێت. تاكو مردنی له‌ساڵی 1904دا سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوی زایۆنیزمی جیهانی كرد.
له‌دایكبوون:
-تیۆدۆر هرتزل له‌شاری “بۆدابێست” ڕۆژی 2/5/1864 له‌دایكبووه.هه‌ر له‌وشاره په‌یوه‌ندی به‌قوتابخانه‌یه‌كی جووه‌كانه‌وه كردووه، به‌ڵام تیایدا نه‌ماوه‌ته‌وه‌و وازی له‌خوێندن هێناوه. دواتر چووه‌ته قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی هونه‌ری، دواتر وله‌ساڵی 1878دا په‌یوه‌ندی به زانكۆی ئینجیلییهوه كردووه. له‌زانكۆی “ڤییه‌ننا” خوێندنی زانكۆی ته‌واو كردووه‌و، بووه‌ته پسپۆڕ له یاسای ڕۆمانیدا.
پۆست وبهرپرسیارێتییهكان:
-هرتزل له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیدا وه‌ك په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی” ڤییه‌ننای ئازادی نوێ” له‌پاریس له‌نێوان 1891تاكو 1895 كاری كردووه. له‌میانه‌ی كاری ڕۆژنامه‌وانیدا چه‌ندین جار وتار و بابه‌تی بڵاوكردۆته‌وه سه‌باره‌ت به پێویستی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك بۆ جووه‌كان وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی جوو له‌جیهاندا. دواتر كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه به‌ناوی”ده‌وڵه‌تی جووه‌كان.. هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌رێكی سه‌رده‌میانه‌ی كێشه‌ی جوو”.. په‌خته‌ی كتێبه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه‌تاكو جووه‌كان له ئه‌ورووپای سه‌رمایه‌دارییدا بمێننه‌وه، ئه‌وان به‌هۆی ڕكابه‌ری كردنی ئابوری ئه‌ورووپاییه‌كانه‌وه، جووه‌كان دووچاری چه‌وساندنه‌وه ده‌بنه‌وه. بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تێكیان له‌فه‌له‌ستیندا بۆ دروستبكرێت.
ئه‌زمونی سیاسی:
-هرتزل ڕووداوی ده‌ستگیركردنی “ئه‌لفرێد درۆڤۆس”ی قۆسته‌وه كه ئه‌فسه‌رێكی جووی نێو سوپای فه‌ره‌نسابوو به‌تۆمه‌تی ناپاكی ده‌ستگیركرابوو، هرتزل ئه‌وه‌ی كرده بیانوو، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ده‌ستپێكرد بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دژایه‌تی كردنی ڕه‌گه‌زی سامی له‌ئه‌ورووپادا.
هرتزل ڕووداوه‌كه‌ی كرده بانگه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ بیروڕاكانی خۆی، پوخته‌ی بیروڕاكانیشی ئه‌وه‌بوو كه له‌پێناوی پاراستنی جووه‌كاندا، پێویسته له‌ناوچه‌كانی هه‌ژموونی سه‌رمایه‌داری دوور بكه‌ونه‌وه. له‌به‌رانبه‌ریشدا نیشتمانێكیان بۆ دروستبكرێت.
له‌م میانه‌یه‌دا داوای كرد ڕێكخراوێكی جیهانی دروستبكرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی نیشتمانی جووه‌كان. دواتر ڕێكخراوه‌كه دروستكراو، ناوی ڕێكخراوی زایۆنیزمی جیهانی لێ‌نرا.
پاش ماوه‌یه‌ك هرتزل داوای كرد نوێنه‌رانی جوو له ئه‌ورووپا له‌شاری سویسرا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن. ساڵی 1897 كۆبوونه‌وه‌كه به‌سترا. هرتزل كرایه سه‌رۆكی كۆنگره‌كه، پاشان كرایه سه‌رۆكی ڕێكخراوی زایۆنیزمیش كه كۆنگره‌كه بڕیاری دامه‌زراندنی دابوو.
كۆنگره‌كه بڕیاریدا ده‌ستبكات به‌هه‌وڵدان بۆ قه‌ناعه‌تكردن به‌وڵاتانی جیهان تاكو ڕازی ببن له‌سه‌ر كۆچكردنی جووه‌كان بۆ فه‌له‌ستین، وه‌كو زه‌مینه سازییه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی جووه‌كان.
-هرتزل هه‌وڵیدا چاوی به سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م بكه‌وێت، تاكو له‌به‌رانبه‌ر ئیمتیازی مادی و سیاسیی‌دا پارچه‌یه‌ك له فه‌له‌ستینیان پێ بدات. به‌ڵام سوڵتان ئه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه. له‌به‌رانبه‌ردا هرتزل بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی هات به‌خه‌یاڵدا كه‌له ئۆگه‌ندا كه‌مپێك بۆ جووه‌كان بكرێته‌وه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی، تاكو دروستكردنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان، به‌ڵام ڕێكخراوی زایۆنیزم ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
مردن:
-هرتزل له شاری ئۆلاخی وڵاتی مه‌جه‌رستان له‌ساڵی 1904دا كۆچی دوایی كرد، 44 ساڵ دوای كۆچی دوایی ئه‌و، ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌فه‌له‌ستین دامه‌زرا، دواتر له 1949دا ئێسك و پروسكی هرتزل هێنرایهوهو له ئیسرائیل به‌خاك سپێردرایه‌وه.