سیاسییه‌كی كه‌ته‌لۆنییه، له‌ساڵی 2016ه‌وه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و هه‌رێمه‌ی وه‌رگرتووه، به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره (1)ی حكومه‌تی مه‌درید كه‌له مانگی 10/2017 ی ده‌ری كرد، بۆگدیمۆن بووه دوژمنی ژماره یه‌كی ئیسپانیا، چونكه هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌ی دابوو.
له‌دایك بوون:
-كارلس بۆگدیمۆن له 29/12/1962 له‌ناوچه‌ی جیرونا له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسپانیا له‌دایك بووه، بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌دروستكردنی جۆرێكی تایبه‌تی شیرینی به‌ناوبانگن.
خوێندن:
-له‌زانكۆی جیرونا خوێندوویه‌تی و پسپۆڕی له فه‌لسفه‌ی كه‌ته‌لۆنیدا وه‌رگرتوه، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی خوێندن ته‌واو بكات زانكۆی به‌جێهێشتووه.
-به‌زمانه‌كانی: كه‌ته‌لۆنی، ئیسپانی، فه‌ره‌نسی، ئینگلیزی، ڕۆمانی ده‌دوێت.
پۆست و بهرپرسیارێتییهكان:
-ساڵی 1981 ده‌ستی كردۆته كاركردن له‌بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا، دواتر بووه‌ته سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی “ئال بۆنت”.
-ئاژانسی هه‌واڵی كه‌ته‌لۆنی دروستكردووه‌و له‌نێوان 1999-2002 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژانسه‌كه‌ی كردووه.
-دامه‌زرێنه‌ری گۆڤاری “كه‌ته‌لۆنیای ئه‌مڕۆ”یه كه‌به ئینگلیزی بڵاوده‌بێته‌وه.
-ساڵی 1993 سه‌ردانێكی ئه‌ورووپای كردووه به‌مه‌به‌ستی توێژینه‌وه كه‌دواتر له كتێبێكدا به‌ناوی” كه‌ته‌لۆنیا. بۆچی؟” بڵاوی كردۆته‌وه.
-دواتر و له2011 تاكو 2016 بۆگدیمۆن بووه‌ته پارێزگاری ناوچه‌ی جیرۆنا.
-ساڵی 2016 بووه‌ته سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا.
-له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌یلول/2015دا، هاوپه‌یمانی “پێكه‌وه له‌پێناوی به‌ڵێ”دا له‌گه‌ل پارتی”سی.ی‌و.بی” چه‌پڕه‌وی لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنی زۆرینه‌ی ڕه‌های كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه‌یان مسۆگه‌ركرد.
ئه‌زمونی سیاسی:
-له2006دا وازی له‌كاری ڕۆژنامه‌وانی هێناوه‌و، خۆی بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان كاندیدكردووه.
-له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نییه‌وه خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیای هه‌بووه. له‌م میانه‌یه‌دا ساڵی 1981 به‌شداری كارای كردووه لهدورستكردن و دامه‌زراندنی “لاوانی نیشتمانپه‌روه‌ری كه‌ته‌لۆنی” هه‌ر ئه‌ویش هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكرد بۆ گۆڕینی ناوی كه‌رتی جیرۆنا له ئیسپانییه‌وه بۆ كه‌ته‌لۆنی.
-ساڵی 1991 له‌نزیكه‌وه چاودێری پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌ی سلۆڤینییای له یوگسلاڤیا كردووه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری زیاتری له‌سه‌ر ئاره‌زووی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیای تێدا زیاتر كردووه.
بۆگدیمۆن ملكه‌چی خواست و داواكارییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا “ماریانۆ زاخارۆفا” نه‌بوو، ملكه‌چی فشاره‌كان نه‌بوو، به‌ڵكو پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌نجامدا كه‌له 1/10/2017دا به‌ڕێوه‌چوو.
-له‌دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم، وتارێكی ته‌له‌فیزیۆنی پێشكه‌ش كرد، هه‌وڵیدا ئه‌ورووپاییه‌كان به‌ره‌و ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان ڕابكێشێت كاتێ گوتی: ئێمه هاوڵاتی ئه‌ورووپیین و مافه‌كانمان پێشێل ده‌كرێن”.
-له‌دوای فشاره‌كانی ئیسپانیا، به‌ناچاری هه‌رێمه‌كه‌ی به‌جێهێشت و، له‌به‌لژیكا بۆماوه‌ی سێ مانگ وه‌ك په‌نابه‌ر ژیا.