سه‌رمایه‌دارێكی به‌ناوبانگی ئه‌مریكایه‌و، له‌هه‌ڵبژاردنی 2016ی سه‌رۆكایه‌تیدا بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا و، لههیلاری كلینتۆنی برده‌وه. ناسراوه به‌ڕه‌فتار و لێدوانی سه‌یرو نامۆ و دوور لهئهتهكێتهكانی سه‌رۆكایه‌تی. سه‌یرترین هه‌ڵوێسته‌كانی بریتین له: داواكردنی سه‌رله‌نوێ داگیركردنه‌وه‌ی عێراق، قه‌ده‌غه‌كردنی چوونی موسوڵمانه‌كان بۆ ئه‌مریكا.
-دۆناڵد ترامپ له 14/6/1946 له‌شاری نیویۆرك له خێزانێكدا چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه كه‌خاوه‌نی پێنج منداڵ بوون و، دایك و باوكی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانی و ئۆسكۆتلهندین.
– له‌قوتابخانه‌ی “كیو فۆرست هیڵز” له‌ناوچه‌ی “كوینز”ی شاری نیویۆرك ده‌ستی به‌خوێندنی بنه‌ڕه‌تی كردووه. له‌ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا په‌یوه‌ندی بهئهكادیمیای سه‌ربازی كردووه.
-ساڵی 1964 پله‌ی شه‌ره‌فی ئه‌كادیمی سه‌ربازی وه‌رگرتووه.
-دواتر په‌یوه‌ندی كردووه به زانكۆی “فۆردهام” له‌شاری نیویۆرك و دووساڵ له‌وێ خوێندوویه‌تی.
-دوای دووساڵ په‌یوه‌ندی كردووه بهكۆلیژی “وارتۆن” سه‌ربه زانكۆی په‌نسلڤانیا. ساڵی 1968 له‌و زانۆیه ده‌رچووه‌و، بڕوانامه‌ی له‌ئابوریدا وه‌رگرتووه، له‌پاش ئه‌وه‌ش لهكۆمپانیاكهی باوكی‌دا له‌سێكته‌ری بیناسازی و نیشته‌جێبوون ده‌ستی به‌كاركردن كردووه.
-ترامپ له‌ڕووی فیكرییه‌وه، به‌نزیك له‌ڕه‌وتی ڕاستڕه‌وی پارتی كۆماری له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. به‌وه‌ش ناسراوه كه له‌دژی په‌نابه‌ره‌كانی ناو ئه‌مریكایه‌و، داوای گۆڕینی یاساكانی كۆچكردن ده‌كات. به‌تایبه‌تی له‌دژی كۆچبه‌ره مهكسیكییهكانه، چونكه ئه‌وان به‌وه ناسراون كهوڵاتیان پڕكردووه له به‌ره‌ڵایی و ماده‌ی هۆشبه‌ر.
-به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، هیچ پێویستی به‌پاره‌ی گرووپه‌كانی فشارنیه وناچێته ژێر كاریگه‌رییانه‌وه.
-بڕوای به‌توانای خۆی هه‌یه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی “گه‌وره‌یی ئه‌مریكا” و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئابوری چین.
-به‌درێژایی ته‌مه‌نی پیشه‌یی خۆی، چه‌ندین كار وبه‌رپرسیارێتی وه‌رگرتوه، له‌ساڵی 1968ه‌وه، له‌گه‌ڵ باوكی‌دا “گرووپی دامه‌زراوه‌كانی ترامپ بۆ نیشته‌جێبوون”ی دامه‌زراندووه. كاری سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه بریتی بوو لهبهكرێ گرتنی شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ هاوڵاتییانی چینی ناوه‌ند.
له‌ساڵانی 1987،1997،2008،2009 توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت به‌رانبه‌ر ئه‌و قه‌یرانه داراییانه‌ی ڕوویان له‌كۆمپانیاكانی كردووه. له‌كاتێكدا به‌هۆی هه‌مان قه‌یرانی داراییه‌وه ده‌یان دامه‌زراوه‌ی دیكه ماپهپووچ بوونی خۆیان ڕاگه‌یاند. كه‌چی ترامپ له‌گه‌ڵ هه‌موو كێشه‌یه‌كدا به‌سه‌ركه‌وتووی له‌قه‌یرانه‌كه دهربازبووهو، وه‌به‌رهێنانی زهبهلاحتری له‌ئه‌مریكا ده‌ستپێكردووه. بۆیه نیشانه‌ی ترامپ بووه‌ته پێنوێنێكی جیهانی و نرخه‌كه‌یشی به ملیۆنان دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت.
-له‌بواری ڕاگه‌یاندندا، له‌ساڵی 2003ه‌وه، چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی له‌كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی “ئێن.بی.سی” به‌رهه‌مهێناوه، كه له‌ئه‌مریكادا هه‌زاران بینه‌ریان هه‌یه، به‌تایبه‌تی به‌رنامه‌كانی “ڕاهێنه‌ر” و”ستۆدیۆ54″.
ئه‌زموونی سیاسیی
-پێش خۆپاڵاوتنی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا 2016، پێشتر نه‌بینراوه ترامپ كارێكی سیاسی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام دابێت. به‌ڵام له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا كۆمه‌كی به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كردووه. ئیتر چ له‌حیزبی كۆماری یان دیموكرات.
-ساڵی 2013 سیناتۆره‌كانی ویلایه‌تی نیویۆرك یاداشتێكیان نوسی و تیایدا داوایان كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌ته‌كه، ترامپ بێته نێو ڕكابهرییهكهوهو، ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ “ئه‌ندرێ كۆمۆ” بكات، به‌ڵام ترامپ ئه‌و پێشنیاره‌ی ڕه‌ت كرده‌وه.
– له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2008 ترامپ له‌به‌رانبه‌ر “باراك ئۆباما”دا، پشتیوانی خۆی بۆ “جۆن مه‌كین” ڕاگه‌یاند.
-له‌دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر “هیلاری كلینتۆن”دا، ڕۆژی 20/1/2017 ترامپ له‌گه‌ڵ “میلانیا”ی هاوسه‌ریدا، گه‌یتشه كۆشكی سپی. به‌سیفه‌تی سه‌رۆكی 45ه‌مینی ئه‌مریكا، سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
بڕوانامه و مه‌دالیاكانی ڕێزلێنان
-ترامپ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خریه له‌به‌ڕێوه‌بردنی كاردا، كه‌له‌زانكۆی “ڕۆبه‌رت گۆردۆن” پێی به‌خشراوه له‌ساڵی 2010دا.
-ساڵه‌كانی 2012و 2015 وه‌ك كه‌سایه‌تی ساڵ له‌شاری “ساراسوتا” ویلایه‌تی “فلۆریدا” ده‌ست نیشان كراوه.
دانراوه‌كان
-ترامپ له‌باره‌ی ئه‌زمونه‌كان و ژیانی تایبه‌تیی خۆیه‌وه، چه‌ند كتێبێكی بڵاوكردۆته‌وه له‌وانه: هونه‌ری دانوستان 1987، هونه‌ری مانه‌وه به‌زیندوێتی 1991، گه‌یشتن به‌ئه‌مریكا 2000، چۆن ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بیت؟ 2004، بۆچی ده‌ته‌وێت ده‌وڵه‌مه‌ندبیت؟2006.