چەند ساڵێک پاش درووستبوونی دەوڵەتی ئێراق, ووڵات دووچاری قەیرانێکی سەختی دارایی بوو، کە دەرچوون لێی زەحمەت بوو شا فەیسەڵی یەکەم پادشای ئێراق، بەیاسایەک کوردێکی هاوڕێ و جێ متمانەی خۆی بەناوی موحەمەد ڕۆستەم عەلی حەیدەری وەزیری دارایی دەست کراوە دەکا کە چاکسازی بکات و داهاتی خەزێنەی دەوڵەت زیادبکات.
ڕۆستەم حەیدەریەکەم کاری دەرکردنی یاسایی کۆکردنەوەی قەرزە حکومییەکان دەبێ لەڕێگەی ئەنجومەنی نوێنەران, ڕۆستەم لیستێکی دوورو درێژ ئامادە دەکا بەناوی ئەوانەی موڵک و ماڵ و قەرزی حکومیان لەلایە کە دەبێ بەزووترین کات بیگێڕنەوە, ناوی شا فەیسەڵ پادشای ئێراق و ژمارەیەکی زۆر وەزیر و سەرۆک عەشیرەت لە سەرەوەی لیستەکە دەبێ, نوسراو بۆ خەزنەداری شا فەیسەڵ دەنێرێ کە دە هەزار ڕۆپیە وەک جەزای دوواخستنی ئەو قەرزانە بدەنە خەزێنەی گشتی کەلەسەریانە, سەفوەت پاشا خەزنەداری مەلەکی گوێ بەو هۆشداریەی وەزیرە کوردەکە نادا لەبەرامبەردا ڕۆستەم حەیدەر بەپێی ئەو دەسەڵاتەی یاساکە پێی داوە، فەرمانی دەستەبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی شا فەیسەڵ لە ناوچەی حارسیەی بەغدا دەردەکات.
سەفوەت پادشا، خۆی دەگەیەنێتە لای شا فەیسەڵ پێی دەڵێ بەهانامان نایەیت، ڕۆستەم بەتەمایە شکۆی پادشایتان بشکێنێ, شا فەیسەڵ عەبدووڵا حاج جێگری سەرۆکی دیوانی مەلەکی ڕادەسپێرێ کە قسە لەگەڵ ڕۆستەم حەیدەر بکەن بزانن مەسەلەچیە, ڕۆستەم حەیدەر بەنوێنەری پادشا دەڵێ: بەشا فەیسەڵ بڵێن، ئەمن ئیرادەی شا فەیسەڵ جێ بەجێ دەکەم، چونکە خۆی ئیمزای لەسەر ئەو یاسایەکردووە کەدەسەڵات بەمن دەدات موڵک و ماڵی شا و هەر کەسێک دەست بەسەردابگرم کە ئامادەنیە قەرزی گشتی و جەزایی دواکەوتنی بداتەوە, ئێستاش ئەگەر ڕێگەمان دەدا کە بەردی بناغەی ڕێزگرتن لە یاسا و ئیمزای شا لەووڵات جێی خۆی بگرێ، با ئەو کارە بکەین.
نوێنەری شا کاتێک دەگەڕێتەوە، قسەکانی ڕۆستەم حەیدەر وەک خۆی بۆ شا فەیسەڵ باس دەکات, شافەیسەڵ سەفووەت پاشای خەزنەداری مەلەکی ڕادەسپێرێ دەست بەجێ ئەو دە هەزار ڕۆپیە بدەن بە وەزیری دارایی ڕۆستەم حەیدەر لەبنەماڵەی کوردی حەیدەرییەکانی بەعلەبەگە لە لوبنان لە ئەسڵدا خەڵکی ناوچەی هەمەدانن, ڕۆژی ۲۳ی حوزیرانی ۱۹۲۱، بە کەشتی نۆرس بڕۆکی بەڕیتانیەکان لەگەڵ شا فەیسەڵ گەیشتە ئێراق, بە شێوەیەکی قانونی ڕەگەزنامەی ئێراقی وەرگرت و بووە سکرتێری تایبەتی شا فەیسەڵ, پاشان بووە سەرۆکی دیوانی مەلەکی, حەفت جار پۆستی وەزیری دارایی لەحەفت کابینەی حکومی وەرگرت.
پێش نیوەڕۆی ڕۆژی ۱٨ی مانگی یەکی ساڵی ۱۹٤۰، مفەوەزێکی پۆلیس بەناوی حوسێن فەوزی تۆفیق کە لەسەر بەدڕەوشتی لەخزمەتی گشتی قاو درابوو، لە ئوفیسەکەی وەزیر بەدەمانچە بەسێ فیشەک ڕۆستەم حەیدەری وەزیری دارایی بەر گوللە دەدات, هەمان ڕۆژ بە ئامادەبوونی حاکمی کوردی داواکاری گشتی لەبەغدا مەعرووف جیاوک و وەجی یونس مودیر شوڕتەی بەغدا، تاوانبار دانی بەتاوانەکەی نا وە خەتاباری خرایە سەر کاغەز, پاش چار ڕۆژ لەمانەوەی لەنەخۆشخانە، ڕۆستەم حەیدەر لە تەمەنی ٥۱ ساڵی کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی بە مەڕاسیمێکی شاهانە لە گۆڕستانی مەلەکی لەبەغدا ئەسپاردەی خاک کرا.
سەرچاوە: مذكرات رستم حيدر (تحقيق نجدت فتحي صفوة) لاپەڕەکانی 8 و39 و59.