ناوی فەرمی: لە ئێستادا ، هەرێمی باشوور یەمەن بە نافەرمی بوونی هەیە ، بەڵام لە ڕابردوودا بە ناوی کۆماری میللی دیموکراتی یەمەن بوونی بووە کە ئەوەش لە نێوان ساڵانی (1990_1967ز) دا بووە ، و لە ساڵی (1990ز) لە کۆماری عەرەبی یەمەن (باکووری یەمەن) یەکیان گرت بە ناوی کۆماری یەکگرتووی یەمەن.
ژمارەی دانیشتوان: 4.350.000 کەس.
ڕووبەر: 369.195 کیلۆ مەتر چوار گۆشە.
دابەشی کارگێری: 2هەرێمی فیدڕاڵی پێکهاتووە کە دابەش کراوە بە سەر 8 پارێزگا (ویلایەت) و 99شارۆچکە (قەزا) و 291 شارەدێ (ناحیە).
نەتەوە: عەرەب %89.8، سۆماڵ %3.7، کورد%3، نەتەوە هیند و پاکستانییەکان%1.1 ، نەتەوە ئەفریقییەکان%1 ، نەتەوەکانی تر%1.4.
شارە گرنگەکانی: سیرە ، زەنجبار ، هۆوتە ، موکاللا ، هەدیبو ئەتەق ، غاید (غیڤە).
پێگەی جوگرافی: ئەم هەرێمە نافەرمییە ، دەکەوێتە باشوور و خۆرهەڵاتی کۆماری یەمەن، کە لە باکوورەوە بە وڵاتی شانشینی عەرەبی سعودیە و هەر دوو هەرێمی سەبەئە و هەرێمی جەندی کۆماری یەمەن، لە خۆرئاواوە بە هەرێمی سەبەئەی کۆماری یەمەن ، و لە باشوورەوە بە گەرووی باب مەندەب و کەنداوی ئەدەن (عەدەن) و دەریای عەرەبی و زەریای هیندی، لە خۆرهەڵاتەوە بە سەڵتنەی عومان دەورە دراوە.
مێژوو: ئەم هەرێمە نافەرمییەی کۆماری یەمەن، هەر لە کۆنەوە وڵاتێکی ئاوەدان بووە، هۆز و خێڵەکانی عەرەبی لێ ژیاوە، هەر دوو هەرێمەکەی یەمەن واتا هەرێمی باشووری یەمەن و هەرێمی باکوری یەمەن نیشتمانی ڕەسەنی هۆز و خێڵە عەرەبەکان بووە و لەو دوو هەرێمەوە بە سەرجەم وڵاتانی ئێستەی نیشتمانی عەرەبی دا بڵاو بوونەتەوە.
لە بیستەکانی سەدەی هەڤدە چەند ناوچەێکی هەرێمی باشووری یەمەن لە لایەن ئیمپراتۆریای عومان (سەڵتەنەی عومانی ئێستە) داگیرکرا و دواتر ئەو ناوچانە گەڕانەوە سەر “سوڵتان کثیری حەزرەمی” خەزەمووت ، هەروەها لە ڕێکەوتی (19_1/کانوونی دووەم_1839) هێزێکی سوپای بەریتانییەکان توانیان شاری ئەدەن (عەدەن) داگیر بکەن ، کە ئەوەش سەرەتایی داگیرکاری بەریتانیا بۆ هەرێمی باشوری یەمەن، هەروەها شێخ نشینی موفلحی لە ساڵی (1850ز) و سوڵتان نشینی قعیطی حەزرەرمی (شحر و موکاللا) لە ساڵی (1858ز) و شێخ نشینی عوالقی خواروو لە ساڵی (1898ز) و سوڵتان نشینی صبیحی لە ساڵی (1900ز) دامەزراوەن ، و بەریتانییەکان لە ڕێکەوتی (18_3/ئەگۆست _1937) کۆلۆنی (نشینگە) ی ئەدەن (عەدەن) یان دامەزراند کە تەواوی سوڵتان نشین و میرنشین و شێخ نشینەکانی هەرێمی باشووری یەمەن گرتەوە، یەکێتی باشووری عەرەبی کە لە ڕێکەوتی (4_4/ئەپرێل_1962) لە لایەن بەریتانییەکام لێی جیا کرایەوە، هەروەها کۆلۆنی (نشینگە) ی ئەدەن (عەدەن) تاوەکو ڕێکەوتی (18_1/کانوونی دووەم _1963) بەرەدوام بوو ، واتا ئەو بەشەی مابووە و دواتر ناوەکەی بووە بە پاراستنگەی باشووری عەرەبی.
ناوی “یەکێتی باشوری عەرەبی” کە لە ڕێکەوتی (4_4/ئەپرێل_1962) دامەزرا ، و پێکهاتبوو لە هەر یەکێکە لە (میرنشینی صالح و سوڵتان نشینی واهیدی بالحاف و سوڵتان نشینی واهیدی حبان و سوڵتان نشینی فظلی و میرنشینی بیحان و سوڵتانی یافعی خواروو و شێخ نشینی داثینە و سوڵتان نشینی عوژلەی و سوڵتان نشینی لەحج و سوڵتان نشینی حواشب و شێخ نشینی عەلەوی و شێخ نشینی شەعیب و شێخ نشینی عوالقی سەرەوو و شێخ نشینی قوتایبی و سوڵتان نشینی واهیدی بیر عەلی و سوڵتان نشینی واهیدی عزان و سوڵتان نشینی عقوربی و شێخ نشینی موفلحی و شێخ نشینی عوالقی خواروو و سوڵتان نشینی ێبیحی)، هەروەها پاراستنگەی باشووری عەرەبی لە ڕێکەوتی (18_1/کانوونی دووەم_1963) دامەزرا، پێکهاتبوو لە هەر یەکێکە لە (سوڵتان نشینی کپیری حچرمی خەزەمووت و شێخ نشینی ئەلبوعسی و سوڵتان نشینی مهرە و شێخ نشینی ظبی و میرنشینی مواسگە و سوڵتان نشینی قعیگی حچرمی (شحر و موکاللا) و میرنشینی حچارم و سوڵتانی یافعی سەرەوو).
لە ڕێکەوتی (14_10/ئۆکتۆبەر_1963) شۆڕش لە هەر دوو یەکێتی باشوری عەرەبی و پاراستنگەی باشوری عەرەبی لە دژی داگیرکاری بەریتانیا بەرپا بوو ، شۆڕشەکە بە شۆڕشی (14ی ئۆکتۆبەر) ناسرا بوو کە لە لایەن بزووتنەوەی نەتەوەیی بۆ ڕزگاریی و بزووتنەوەی ڕزگاریی باشووری یەمەنی داگیر کراو سەرپەرشتی دەکرا، شۆڕشەکە تاوەکو ڕێکەوتی (30_11/تشرینی دووەم_1967) بەردەوام بوو بە سەرکردایەتی هەر یەکێکە قەحگان محەمەد شەعبی و عەبدوڵڵا ئەلنێج و راحج غالب لبورە ، ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (30_11/تشرینی دووەم_1967) هەر دوو یەکێتی باشووری عەرەبی و پاراستنگەی باشووری عەرەبی بە ناوی کۆماری میللی دیموکراتی یەمەن یەکیانگرت و سەربەخۆیی خۆیان لە هەمان ڕێکەوتدا ڕاگەیاند و جیا بووەنەوە لە ئیمپراتۆریای بەریتانیا قەحگان محەمەد شەعبی (1967_1969ز) بووە یەکەم سەرۆکی کۆماری میللی دیموکراتی یەمەن.
شەڕی ودیعە لە نێوان هێزەکانی سوپای کۆماری میللی دیموکراتی یەمەن و هێزەکانی سوپای شانشینی عەرەبی سعودیە لە ناوچەکانی ودیعە و شرورە لە هەرێمی نەجرانی سەر بە شانشینی عەرەبی سعودیە ڕوویدا لە ڕێکەوتی (27_11/تشرینی دووەم_1969) و تاوەکو ڕێکەوتی (7_12/کانوونی یەکەم_1969) تێدا هێزەکانی سوپای کۆماری میللی دیموکراتی یەمەن شکستی هێنا و هێزەکانی سوپای شانشینی عەرەبی سعودیە سەرکەوتن و توانیان دووبارە توانیان ناوچەکانی ودیعە و شرورە لە هەرێمی نەجران کۆنترۆڵ بکەنەوە.
نزیکەیی (65) سەرۆکی هۆزەکانی کۆماری عەرەبی یەمەن (باکووری یەمەن) لە ڕەشماڵێک دا لە ڕێکەوتی (22_2/شوبات _1972) کۆژران لە لایەن هێزێکی سەر بە سوپای کۆماری میللی دیموکراتی یەمەن (باشووری یەمەن) و هەمان ڕۆژ ڕادیۆی عەدەن هەواڵەکەی ڕاگەیاند و هۆزەکانی کۆماری عەرەبی یەمەن (باکووری یەمەن) لە سەر سنوور ئاژاوەیان دروستکرد و لە مانگی سێپمبەری ساڵی (1972ز) لە نێوان هێزەکانی سوپای کۆماری میللی دیموکراتی یەمەن (باشووری یەمەن) و هێزەکانی سوپای کۆماری عەرەبی یەمەن (باکووری یەمەن) ڕووی دا، و لە ڕێکەوتی (13_9/سێپمبەر_1972) لە نێوان کۆماری میللی دیموکراتی یەمەن (باشوری یەمەن) و کۆماری عەرەبی یەمەن (باکووری یەمەن) لە شاری قاهیرەی پایتەخی کۆماری عەرەبی میسر دەستی پێکرد و تاوەکو ڕێکەوتی (28_10/ئۆکتۆبەر_1972) بەردەوام بوو کە دەر ئەنجام پەیماننامەی قاهیرەی نێوانیان لێکەوتووە.
جەنگی جبهە یان جەنگی ناوچەی ناوەڕاست واتا ناوچەکانی (تەعز و ئاب و بیضاء و ژمار و ریمە و ناوچەکانی تر) لە نێوان ساڵانی (1978_1983ز) لە نێوان هێزەکانی سوپای کۆماری میللی دیموکراتی یەمەن (باشوری یەمەن) و هێزەکانی سوپای کۆماری عەرەبی یەمەن (باکوری یەمەن) ڕووی دا ، کە تێدا هێزەکانی سوپای کۆماری عەرەبی یەمەن (باکوری یەمەن) سەرکەوتن تێدا و هەروەها لە ڕێکەوتەکانی (28 و 29_3/ئازار_1979) لە نێوان هێزەکانی سوپای کۆماری میللی دیموکراتی یەمەن (باشوری یەمەن) و هێزەکانی سوپای کۆماری عەرەبی یەمەن (باکوری یەمەن) ڕووی دا، دواتر بە ڕێکەوتننامەی نێوان هەردوو لا کۆتایی هات.
لە ساڵی (1986ز) شەڕی ناوخۆیی لە نێوان کۆماری میللی دیموکراتی یەمەن (باشوری یەمەن) لە نێوان هێزەکانی سوپای کۆماری میللی دیموکراتی یەمەن (باشوری یەمەن) و هێزەکانی سەر بە “عەبدولفەتاح ئیسماعیل جوف” (1978_1980ز) ی سەرۆکی پێشووی کۆماری میللی دیموکراتی یەمەن کە سەرئەنجام “عەبدولفەتاح ئیسماعیل جوف” لە ڕێکەوتی (13_1/کانوونی دووەم_1986) کۆژرا و “عەلی ناسر محەمەد” (1978ز) (1980_1986) لە ڕێکەوتی (24_1/کانوونی دووەم_1986) وازی لە پۆستی سەرۆک کۆماری میللی دیموکراتی یەمەن (باشوری یەمەن) هێنا و “حەیدەر ئەبو بەکر عەطاس” (1986_1990ز) بوو بە سەرۆک کۆماری میللی دیموکراتی یەمەن (باشوری یەمەن).
لە کۆتایی ساڵی (1989) و سەرەتایی ساڵی (1990) دانوستاندن لە نێوان کۆماری میللی دیموکراتی یەمەن (باشوری یەمەن) و کۆماری عەرەبی یەمەن (باکوری یەمەن) دەستی پێکرد بە مەبەستی یەکگرتنەوە تا ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (22_5/ئایار_1990) هەر دوو دەوڵەت بە ناوی کۆماری یەکگرتووی یەمەن یەکیانگرت و “عەلی عەبدوڵڵا ساڵح” (1978_1990ز) (1990_2012ز) دوا سەرۆکی کۆماری عەرەبی یەمەن (باکوری یەمەن) و بوو بە سەرۆک کۆماری یەکگرتووی یەمەن وەکو کەسێکی باکووری و” عەلی سالم بیض” وەکو کەسێکی باشووری کرایە جێگیری سەرۆک کۆماری یەکگرتووی یەمەن و تاوەکو ڕ ێکەوتی (6_5/ئازار_1994) لەو پۆستە بەردەوام بوو.
دواتر”عەبد ڕەبە مەنسوور” هادی سەرۆک کۆماری ئێستەی کۆماری یەکگرتووی یەمەن (2012_تا ئێستە) وەکو دووەم کەسی باشووری بووە جێگیری سەرۆک کۆماری یەکگرتووی یەمەن تاوەکو ڕێکەوتی (25_2/شوبات_2012) لەو پۆستە بەردەوام بوو.
لە ساڵی (1994ز) دووبارە گرژی و ئاڵۆزی کەوتووە نێوان سەرکردەکانی باشوری یەمەن و باکووری یەمەن ، ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (4_5/ئازار_1994) لە نێوان هێزەکانی سوپای کۆماری یەکگرتووی یەمەن و هێزەکانی بەرەی باشووری یەمەن هەڵگیرسا و تاوەکو ڕێکەوتی (7_7/یولیو_1994) بەردەوام بوو کە بۆ ماوەی (64) شەڕەکە بەردەوام و تێدا هێزەکانی بەرەی باشووری یەمەن شکستیان و هێزەکانی سوپای کۆماری یەکگرتووی یەمەن و دابەش بوون ڕووی نەدا.
لە ساڵی (2007ز) بزووتنەوەی “حەراکی باشوری یەمەن” دامەزرا لە شاری عەدەنی پایتەختی باشوری یەمەن و لە هەمان داوای مافی ئۆتۆنۆمی یان و دواتر داوای جیا بوونی باشوری یەمەن لە کۆماری یەکگرتووی یەمەن.
مانگی ئەپرێلی ساڵی (2008) نزیکەیی (12) سەرکردەی بزووتنەوەی حەراکی باشووری یەمەن لە لایەن حکومەتی یەمەن دەست گیران و لە کۆتایی مانگی ئەپرێل ون سەرەتایی ساڵی (2009) لە سنووری باشووری یەمەن و باکووری یەمەن گرژی و ئاڵۆزی ڕووی دا و لە هەر دوو لا چەندان کەس کۆژران و دواتر لەو ساڵەوە تاوەکو ئێستە بزووتنەوەی حەراکی باشووری یەمەن بۆ سەربەخۆیی باشووری یەمەن بەردەوامە.
لە ساڵی (2012ز) لە ژێر کاریگەری شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی لاوانی یەمەن لە ڕێکەوتی (27_1/کانوونی دووەم_2012) خۆ پێشاندانیان دەست پێ کرد و دواتر بە شۆڕشی لاوانی یەمەن ناسرا و تاوەکو ڕێکەوتی (21_2/شوبات_ 2012) بەردەوام بوو کە سەر ئەنجام “عەلی عەبدوڵڵا ساڵح” (1990_2012ز) سەرۆک کۆماری یەکگرتووی یەمەن وازی لە سەرۆکایەتی یەمەن هێنا و دواتر”عەبد ڕەبە مەنسوور هادی” سەرۆک کۆماری ئێستەی کۆماری یەکگرتووی یەمەن (2012_تا ئێستە) کە جێگیری بوو بووە سەرۆک کۆماری یەکگرتووی یەمەن.
لە ساڵی (2013ز) لە پارێزگاکانی باشووری یەمەن چەندان گرژی و ئاڵۆزی ڕووی دا و لە ڕێکەوتی (19_3/ئازار _2015) جەنگی ناوخۆیی دەستی پێکرد لە نێوان کۆماری یەکگرتووی یەمەن و بزووتنەوەی حوثییەکانی یەمەن بە هاوکاری هێزەکانی سەر بە “عەلی عەبدوڵڵا ساڵح” (1990_2012ز) سەرۆک کۆماری پێشووی یەکگرتووی یەمەن و هەروەها وەکو لایەنی لایەنگیرانی شەرعیەت و داعش بەشداری جەنگیان کرد و بزووتنەوەی حوثییەکانی یەمەن بە هاوکاری هێزەکانی سەر بە “عەلی عەبدوڵڵا ساڵح” توانیان زۆربەی پارێزگاکانی باکوری یەمەنیان کۆنترۆڵ کرد و دواتر”عەبد ڕەبە مەنسوور هادی” سەرۆک کۆماری ئێستەی کۆماری یەکگرتووی یەمەن (2012_تا ئێستە) هەڵهات بۆ شاری عەدەنی پایتەختی باشوری یەمەن و دواتر بۆ شاری ریازی پایتەختی وڵاتی شانشینی سعودیە.
هەرچەندە وڵاتانی کەنداو هاوکاری کۆماری یەکگرتووی یەمەنیان کرد لە چوارچێوەی هاوپەیمانی عەرەبی بە مادی و هێزی سەربازی و لە ڕێکەوتی (11_5/مایو_2017) ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشووری یەمەن لە شاری عەدەنی پایتەختی باشووری یەمەن (بزووتنەوەی حەراکی باشوری یەمەن و چەند پارتێکی تری باشوری یەمەن) دامەزرا و سەرەتا هاوپەیمانی کۆماری یەکگرتووی یەمەن بوو، بەڵام دواتر بە هاوکاری هێزەکانی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات) و توانیان بەشێک لە پارێزگاکانی باشوری یەمەن کۆنترۆڵ بکەن و هێزەکانی سوپای کۆماری یەکگرتووی یەمەن بە هاوکاری هێزەکانی سوپای شانشینی سعودیە دەربکەن و لە ڕێکەوتی (26_4/ئەپرێل_2020) ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشوری یەمەن سەربەخۆیی باشووری یەمەن ڕاگەیاند و دواتر هێزەکانیان توانی هەندێ ناوچە و پاشان پارێزگا درووگەی سوقەتەرە کۆنترۆڵ بکەن و لە ئێستەدا ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆنترۆڵ کردنی پارێزگاکانی تری باشووری یەمەن و یەکیانخستنەوەیان لە چوارچێوەی کۆماری کۆماری باشووری یەمەن.
1_یاسین سابر ساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
2_عهلی کهندی: فهرههنگی ڕووداوهکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان-ههولێر2005ز.
3_هاوڕێ رهئووف حهسهن: ئهتڵهسی جیهان-سلێمانی2010ز.
4_رواج حاجی: وڵات ناس-ههولێر2011ز.