شاری نیویۆرک ناوەندی ویلایەتی نیویۆرکە. پایتەختی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لە ساڵانی ١٧٨٥ تاکو ١٧٩٠. لە ڕۆژھەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەڵکەوتووە و دەکەوێتە سەر ئۆقیانووسی باکووری ئەتڵەنتیک. گەورەترین ناوەندی پیشەسازی و بازرگانییە لە جیھاندا. گەورەترین دامەزراوەی حکومی و کەرتی تایبەت لەم شارەدایە. ڕووبەرەکەی ١٢١٤ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە. ژمارەی دانیشتوانەکەی٨,٥٣٧,٦٧٣ کەس بووە لە ساڵی ٢٠١٦. بەرزییەکەی لە ئاستی ڕووی دەریاوە ١١ مەتر دەبێت. کەشوھەوایەکی سارد و شێداری ھەیە.