قەزای شارباژێڕ یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی، لە باشوری کوردستان، و لە شەش ناحییە پێک دێت (چوارتا، زەڵان، سیتەک، سیوەی، گاپیلۆن)وە ناحیەی چوارتا ناوەندی قەزای شارباژێرە.
ھەڵکەوتەی جوگرافی:
لە باکورەوە قەزای ماوەت، و لە ڕۆژئاوای سلێمانی، و لە باشورە قەزای سیدێادق، و لە باشوری ڕۆژھەڵات قەزای پێنجوێن، لە ڕۆژھەڵات سنوری ئێرانەوە سنوری قەزای شارباژێڕ پێکدنن، واتە دەکەوێتە بەشی باکوری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سلێمانی، لە باشوری کوردستان.
ئاو و ھەوا:
بە ھۆی ھەڵکەوتە جوگرافیەکەیەوە زستانی سارد و بەفراوییە و ھاوینی مامناوەند و فێنکە.
بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە نزیکەی ٧٠٨ مەترە.
ژمارەی دانیشتوان:
ژمارەی دانیشتوانی قەزای شارباژێڕ بە پێی نەخشەی ژمارەی دانیشتوانی پێشبینیکراوی دەستەی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کودستان بۆ سالی ٢٠١٨ لە ٢١,٤٠٦ کەس پێک دێت.