ئیدارەی ڕاپەڕین یەکەیەکی ئیداریی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، کە دەکەوێتە باکوری پاڕیزگای سلێمانی، لە باشوری کوردستان. ئەم یەکە ئیدراییە لە ھەردوو قەزای گەورەی (قەزای ڕانیە، قەزای پشدەر) پێکدێت، ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین ناوەندی قەزای ڕانیەیە، ئەم ئیدارە تایبەتە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دروستکرا بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارە ئیدارییەکانی ھاونیشتمانیان لە ناوچەکانی خۆیان، ئەم بڕیارەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش بەھۆی گەورەیی و دوری ھەردوو قەزای رانیەو پشدەرەوە بوو لە ناوەندی پارێزگای سلێمانی، ئەم ئیدارەیە بایەخ و گرنگی تایبەتی ھەیە بۆ خەڵکی ناوچەکە.
ناو:
ناوی ئیدارەی ڕاپەرین لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی سالی ١٩٩١ی گەلی کوردستانی باشورەوە سەرچاوەی گرتووە، کە یەکەم دەروازی ڕاپەڕین لە ڕانیە لە ٥ی ئازاری١٩٩١ دەستی پێکرد، ھەموو ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە ھەتا ئازادکردنی کەرکوک لە ٢١ی ئازاری١٩٩١، لە ئەنجامدا سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی ئێڕاقی داگیرکەر دەرکران و ڕاونران بەرەو بیابانەکانی ناوەڕاست و خواری عێراقی داگیرکەر کە زێد و نیشتمانی عەرەبن.
ھەڵکەوتەی جوگرافی:
ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەوێتە باکوری پارێزگای سلێمانی، لە باشوری کوردستان، لە ڕۆژھەڵاتی ئیدارەی ڕاپەڕینەوە سنوری ئێران، لە باکور و باکوری ڕۆژئاوایەوەی ھەریەک لە قەزاکانی چۆمان و ڕەواندز و سۆران و شەقڵاوە، لە ڕۆژئاوا سنوری قەزای کۆیەو لە باشوریەوە قەزای دوکان ھەڵکەوتووە.
ئاو و ھەوا:
بەھۆی ھەڵکەوتە جوگرافیەکەیەوە زستانی سارد و ھاوینی مامناوەندە.
ڕووبەر:
ڕووبەری ئیدارەی ڕاپەڕین پێکدێت لە ھەردوو قەزاکانی رانییە و پشدەر ١٨کم چوارگۆشە. بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریا نزیکەی ٧٥٩مەترە.
ژمارەی دانیشتوان:
ژمارەی دانیشتوانی ئیدارەی ڕاپەڕین بەپێی نەخشەی ژمارەی دانیشتوانی پێشبینیکراوی دەستەی ئاماری سەربە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کودستان بۆ سالی ٢٠١٨ لە ٣٦٨,٩٤٦ کەس پێک دێت.
ئا/ ئەنەس محمد ابراهیم