قەزای شارەزوور یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی کە لە ھەردوو ناحیەی (ھەڵەبجەی تازە، زەڕایەن )،پێکدێت، ھەڵەبجەی تازە ناوەندی قەزاکەیە، مێژووی دروستبوونی ئەم قەزایە دەگەڕێتەوەی کۆتاییی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، کە لە سالی ١٩٨٨ بە بڕیاری رژێمی ئەوکاتی عێڕاقی داگیرکەر وەک جێگرەوەیەک بۆ قەزای ھەڵەبجەی شەھید دروستکرا، پاش ئەوەی لە ١٦،٣،١٩٨٨ ھەڵەبجە کیمیا باران کرا و نزیکەی ٥٠٠٠ ژن و پیاو و گەورە و مناڵ شھید بوون، وە لە ساڵی ١٩٨٩ بە بڕیاری ێدام حسین سەرۆکی ڕژێمی عێراقی داگیرکەر ھەڵەبجەی تازە کرا بە قەزا و بە ناوی ( قەزای ێدامیە ھەڵەبجە ). بەَلام دوای ڕاپەڕینە مەرزنەکەی گەلی باشوری کوردستان لە دژی دەێەلاتی حکومەتی ئەوکاتی عێراقی داگیرکەر لە باشوری کوردستان، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە مانگی حوزەیران،١٩٩٥ کرایە قەزای شارەزوور.
ناو:
ئەم قەزایە ناوی لە دەشتی شارەزوورەوە وەرگرتووە کە پانتاییەکی بەرفراوانە، بە ھۆی بەپێتی خاکەکەیەوە بۆ کشتوکاڵ گرنگی تایبەتی ھەیە، شارەزوور وشەیەکە مێژویەکی دێرینی ھەیە و چەند ڕاوبۆچونی جیاوازی ھەیە، بەڵام ھەمووان لەسەر ئەوە کۆکن کە بە ناوی فەرمانڕەوایەکی دێرینەوە ناونراوە بە ناوی (شا زھور) کە سەردەمانێک حوکمڕانی ناوچەکە بووە لە درێژایی بناری چیای سورین تا دەگاتە دەشتەکانی چەمچەمال و بەشێک لە کورکوکی لە ژێر قەڵەمڕەویدا بووە، واتە ئەیالەتی شارەزوور. دواتر بە تێپەڕ بوونی زەمەن ناوەکەش گۆڕانی بەسەردا ھاتووە ( شار زھور) ( شاھرەزوور) پاشان بووە بە شارەزوور.
ھەڵکەوتەی جوگرافی:
قەزای شارەزوور دەکەوێتە ناوەندی دەشتی شارەزوور لە باشوری خۆرھەڵاتی سلێمانی، لە باکوری خۆرھەڵاتیەوە قەزای سیدێادقە، وە لە ڕۆژئاواوە قەزای قەرەداغە، و لە باشوریشەوەی قەزای دەربەندیخانە. سەر بە پارێگای سلێمانییە. لە باشوری کوردستان.
ئاوو ھەوا:
کەش و ھەوای مامناوەندە، زستانی مەیلە و سارد و شێدارە, ھاینی گەرمە.
ڕووبەر:
ڕووبەری قەزای شارەزوور ٥ کم چوارگۆشەیە، وە بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە نزیکەی ٧٥٠ مەترە.
ژمارەی دانیشتوان:
ژمارەی دانیشتوانی قەزای شارەزوور بە پێی نەخشەی ژمارەی دانیشتوانی پێشبینیکراوی دەستەی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کودستان بۆ سالی ٢٠١٨ لە ٧٠,٦٨٥ کەس پێک دێت.
ئا/ ئەنەس محەمەد ئیبراهیم