حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر لە سەرەتای نەوەدەکانەوە بەڵێنی بە پارێزگاکردنی داوە، بەڵام ئەوکات بەھۆی ئەوەی پارێزگای کەرکوک لە ژێردەستی حکومەتی عێراقی داگیرکەردا بووە، توانای جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیەی نەبووەو جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی وا بە واتای دەستبەردابوونی کەرکوک بووە، ھەربۆیە لەو سەردەمەدا پارێزگای کەرکوک پێکھێنرا لە ھەریەک لە قەزاکانی کەلار، کفری چەمچەماڵ و دەربەندیخان بەلام لە کەلار ناوەندی پارێزگاکە لە دەربەندیخان دانرا بۆ ناوەندی پارێزگای کەرکوک.
پاش ڕوخاندنی ڕژێمی عێراقی داگیرکەر لە ٢٠٠٣ و ئازادکردنی لەلایەن ئەمریکاوە جارێکیتر گەرمیان کە کەلار ناوەندەکەیەتی کەوتەوە بۆشاییەکی ئیداریی نوێوە بەھۆی ھەڵوەشانەوەی پارێزگای کەرکوک لە دەربەندیخان، چارەنوسی ئەو قەزایانەی لە چوارچێوەی تەعریب لە کەرکوک دابڕێنرابوون (کەلار، کفری، چەمچەماڵ و دووزخورماتوو) بەسترانەوە بە مادەی ١٤٠ لە دەستوری ئێراق، کە تایبەتە بە ناوچە داگیرکراوەکانی باشوری کورستان لەنێوان حکومەتی ئێراقی داگیرکەرو حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڵام جێبەجێنەکردنی ماددەی ١٤٠ لەلایەن حکوتی ئێراق و نەگەڕاندنەوەی پارێزگای کەرکوک بۆ سەر ھەێمی کوردستان و نەگەڕانەوەی قەزاکان دابڕاوەکان بۆ سەر کەرکوک، ئیدارەی ناوچەی گەرمیانی بە ھەڵپەسێردراوی ھێشتەوە، بۆیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سالی ٢٠٠٨ دا بڕیاری دەرکرد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گەرمیان وەکو پارێزگا بەشێوەیەکی کاتی و دەسەڵاتی پارێزگای بەخشییە سەرپەرشتیاری ئێدارەکە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیانی ناوچەکە.
ئا/ ئەنەس محەمەد ئیبراهیم