كه‌لار:شارێكی كوردییه كه سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سالی 1860 میلادی، كه له سه‌ر كه‌ناری ڕووباری سیروان هه‌ڵكه‌وتووه، ئه‌م قه‌زایه له چوار ناحییه پێكدێت (كه‌لار، ڕزگاری، پێباز، شێخ ته‌ویل) كه ناوه‌ندی كه‌لار ناوه‌ندی قه‌زاكه‌یه. كه‌لار تا سه‌ره‌تای سالانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو كوزراشت بووه له كوندی كه‌لاری كۆن كه ئێستا ناوی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌لاره. تا سه‌ره‌تای سییه‌كان ناوه‌ندی ناحیه‌ی قه‌لای شێروانه بووه، شاری كه‌لار ناوه‌ڕاستی قه‌زای كه‌لاره‌و ئێستا به ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان یاخود پارێزگای گه‌رمیان ناوده‌برێت.
له‌ڕووی مێژوییه‌وه، شوێنه‌واره مێژوییه‌كانی شاری كهلارو ده‌وروبه‌ری شاهێدی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌م ناوچه‌یه له دێر زه‌مانه‌وه ئاوه‌دانی و ژیانی تێدا بووه، له گرنگترین شوێنه‌وار كه تا ئێستا وه‌ك خۆی مابێته‌وه قه‌ڵای شێروانه‌یه، كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ی بۆ سه‌رده‌می ساسانییه‌كان. هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له شوێنه‌واره‌كان جۆگه گاوریهكهیه كه پڕۆژه‌یه‌كی ئاودێری سه‌رداپۆشراو بووه‌و ئاوی له ڕووباری سیروانهوهی گواستۆته‌وه بۆ زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانی ده‌شتی شێروانه (كه‌لار).
له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی یانزه‌ی ئازار و ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقی داگیركهرو شۆڕی كورد له باشوری كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئوتونۆمی، سهرۆِكایهتی ئه‌وكاتی عێراقی داگیركه‌ر بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ دابڕینی شارۆچكه كوردنشینه‌كان له پارێزگای كه‌ركوك، هه‌ربۆیه كه‌لار به مهرموسی كۆماری ژماره 137 له 28\2\1970 كرا به قه‌زا و سه‌ربه پارێزگای كه‌ركوك بوو. به‌شێكی زۆری كورده ڕاگوێزراوه‌كان له پاریزگای كه‌ركوك و خانه‌قین له قه‌زا نوێیه‌كه (كه‌لار) نیشته‌جێكران. جارێكی‌تر به مهرموسی كۆماری ژماره 608 له 6\11\1975 له‌ڕووی ئیدارییه‌وه خرایه سه‌ر پارێزگای سلیمانی.
شایانی باسه ژماره‌ی دانیشتوانی قه‌زای كه‌لار به‌هۆی ئه‌نفال و ڕاگویزان و وێرانكردنی گونده‌كانی باشوری كوردستان له 10 هه‌زار كه‌سه‌وه زیادی كر بۆ 20 هه‌زار كه‌س.
دانیشتوانی قه‌زای كه‌لار به زۆری له عه‌شیره‌ته‌كانی (گلی، جاف، جموری، زه‌نگه‌نه، باجه‌لان، پالانی، داودی، گێژ، زه‌ند و هیتر) پێكدێن، %90 دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن.
ناوی كه‌لار:
چه‌ندین ڕاو بۆچونی جیاواز هه‌ن سه‌باره‌ت به ناوی كه‌لار كه ئاخۆ له چییهوهی هاتووه، له‌وانه ده‌گوترێت كه‌لار له (كهلا – ڕێ)ه‌وه هاتبێت به واتای گوندێكی دووره ده‌ست. یان خود ده‌گوترێت (كه‌ڵ – یار) كه واتای ولات یان نیشتمانی ئاس. كه‌لار له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت چونكه تا ئێستایش ژماره‌یه‌كی زۆر ئاسك له‌و ناوچه‌یه هه‌ن. یاخود له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌وترێت ڕه‌نگه ناوی كه‌لار له (له كه‌ڵات یاخود قه‌ڵات)ه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، یان له (كه‌لاوه)وه هاتبێت و دواتر ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه، چونكه عه‌شره‌تێك به‌ناوی ( گێژن ) كه له ڕۆژهه‌لاتی كوردستانه‌وه كۆچیان كردووه بۆ گه‌رمیان و كه‌لاریان ئاوه‌دان كردوه‌ته‌وه، كۆده‌نگیه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ڕای كۆتایی چونكه هه‌مان ناو (كه‌لار) هه‌یه كه ناوی گوندێكی ده‌وروبه‌ری كرماشانه و هه‌مان عه‌شیره‌ت كه‌لاری باشوری ئاوه‌دان كردوه‌ته‌وه.
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی:
قه‌زای كه‌لار ده‌كه‌وێته نێوان قه‌زای خانه‌قین له به‌شی ڕۆژهه‌لات و قه‌زای كفری له به‌شی ڕۆژئاوا و قه‌زای قه‌راخ له به‌شی باكور سنوری قه‌زای كه‌لار پێكدێت، به دووری 140 كم ده‌كه‌وێته باشوری پارێزگای سلێمانی له باشوری ڕۆژهه‌لاتی باشوری كوردستان. 300 تا 355 مه‌تر له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه.
كه‌ش و هه‌وا:
كه‌لار به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیه‌كه‌یه‌وه ناوچه‌یه‌كی وشكه، زستانی سارد و هاوینی گه‌رمه، له هاویندا هه‌ندێكجار پله گه‌رمی ده‌گاته سه‌روو 50 پله‌ی سیلیزی.
ڕووبه‌ر:
ڕووبه‌ری قه‌زای كه‌لار 582 كم چورگۆشه، به‌رزی له ئاستی ڕووی ده‌ریا نزیكه‌ی 255 مه‌تره.
ژماره‌ی دانیشتوان:
ژماره‌ی دانیشتوانی قه‌زای كه‌لار به پێی نه‌خشه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی پێشبینیكراوی ده‌سته‌ی ئاماری سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كودستان بۆ سالی 2018 له 201،085 كه‌س پێك دێت.