سه‌ره‌تا ئه‌م قه‌زایه یه‌كێك بووه له ناوچه دابڕێنراوه‌كانی باشووری كوردستان و سه‌ربه پارێزگای مووصڵ بووه كه ناوه‌نده‌كه‌ی ئێسفنه بووه، به‌ڵام له 13ی ئاداری ساڵی 1991 دانیشتوانی قه‌زای شێخان ڕاپه‌ڕینیان له دژی حزبی به‌عس ئه‌نجامداو توانیان شێخان له ته‌عریبكردن و زوَرداری به‌عسیه‌كان پاك بكه‌نه‌وه. ئێستا ئه‌م قه‌زایه یه‌كێكه له قه‌زاكانی سه‌ربه پارێزگای دهوَك و ناوه‌نده‌كه‌ی شاری شێخانه. ئه‌م قه‌زایه له‌م ناحیانه پێكهاتووه (قهسروَك، زێلكان، باعه‌درێ، ئه‌تروش).
قه‌زای شێخان به‌دووری 49كم ده‌كه‌وێته به‌شی ڕوَژههڵاتی شاری دهوَك، به دووریی 116كم ده‌كه‌وێته باكووری ڕوَژئاوای شاری هه‌ولێر و بو دووری 47كم ده‌كه‌وێته باكووری شاری مووصڵ.
به قه‌زابوونی ئه‌م شاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بوَ ساڵی 1924، به‌ڵام له 1958\7\14 ڕووبه‌ری كارگێڕی ئه‌م قه‌زایه بچووك كرایه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له ساڵی 1959 ناحیه‌ی باشیك خرایه سه‌ر موصڵ و پاشان خرایه سه‌ر قه‌زای حه‌مدانیه، له ساڵی 1970 ناحیه‌ی ئه‌لقوش خرایه سه‌ر تلكێف.
له‌م شاره‌دا كورد و عه‌ره‌ب و ئاینه‌كانی ئیسلام و ئێزیدی و مه‌سیحی تێدا وه‌ك برا ده‌ژین، كه له‌لایه‌ن مه‌سیحیه‌كان و هه‌ندێك عه‌ره‌ب به‌م شاره ده‌وترێت (عین سفنی).
ناوچه‌كه به كشتوكاڵ به‌ناوبانگه و له‌م چه‌ند ساڵه‌ش نه‌وتی لێ دوَزراوهتهوه. چه‌ند شوێنێكی گرنگی گه‌شتیاریش ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی شێخانه‌وه، وه‌ك (مه‌زارگه‌ی لالش، شوێنه‌واره‌كانی خنس، شوێنه‌واری جهڕوانه، سه‌یرانگه‌كانی ئهتروَش، مه‌زارگه‌ی شێخ نوره‌دین بریفكانی).
ناو:
ناوی شێخان بوَ وشه‌ی شێخ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه شوێنی شێخه‌كانی ئێزیدی بووه، وه‌ك (شێخ هادی و شێخ هادی دووه‌م و شێخ حه‌سه‌ن) بووه.
كه‌ش و هه‌وا:
زستانی سارد و مامناوه‌نده و هاوینی گه‌رم و ووشكه.
ژماره‌ی دانیشتوان:
ژماره‌ی دانیشتوانی قه‌زای شێخان به‌پێی نه‌خشه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی پێشبینیكراوی ده‌سته‌ی ئاماری سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سالی 2018 له 161,751 كه‌س پێكدێت.
ئا/ سندوس محمد ابراهیم