خانەقین شارێکی کوردییە دەکەوێتە باشوری ڕۆژھەڵاتی ئیدارەی گەرمیان لە باشوری کوردستان لە ئیراقی داگیرکەر! ئەم قەزایە لە چوار ناحییە پێک دێت (خانەقین، مەیدان، بەمۆ، قۆرەتوو) کە خانەقین ناوەندی قەزاکەیە. ناحیەی خانەقین روبارێک بە درێژایی شارەکەدا تێپەڕ دەبێت کە بە ڕووباری ئەڵوەند ناودەبرێت و رووباری سیروان لە ڕۆژ ئاوا و سنوری عێراق و ئێران لە ڕۆژھەڵات.
سەرەڕای ئەوەی خانەقین شارێکی کوردییە بەڵام ھەندێک تورک و عەرەبیش تێیدا دەژین, لە ڕووی ئاینیەوە، زۆربەی موسڵمانن بەڵام مەسیحی و سابئی و مەندایی تێدا دەژین، ژماەیەکی زۆر مزکەوت و کلیسای تێدایە, شایەنی باسە جولەکەش لە خانەقین ھەبوون پەرستکەی سیناگوگی تیدابوون بەڵام دوای دامەزراندنی دەوڵەی ئیسرائیل، جولەکەکان دەرکران و پەرستگەکەشیان ڕۆخیندرا لە لایەن دەسەڵاتی داگیرکەری ئەوکاتی ئێراق, بەھۆی ئەم پێکەوە ژیانە نەتەوەیی و ئاینییەی لە خانەقین ھەیە ناوی بە شاری برایەتی و پێکەوە ژیان دەرکردووە، وە ھەروەھا خانەقین ناوچەیەکی گرنگی کشتوکالی و گەشتوگوزاریە بەھۆی ڕووباری ئەڵوەن، بە ھۆی بەپیتی خاکەکەیەوە بۆ کشتوکاڵ بەکارھێنراوە ھەربۆیە خاڵێکی گرنگی ھاتوچۆی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا بوون کە پێی وتراوەی ڕێگەی خوراسان.
لە ڕوی زمانیشەوەی، کوردانی خانەقین بە شێوەزاری کەلھوڕی و کۆرانی قسە دەکەن، لە ڕووی دیموگرافیەوە، دەوڵەتی داگیرکەری عێراق بە تایبەت لەسەردەمی بەعسدا ھەوڵێکی زۆری دراوە بۆ ڕاکوێزانی کوردان و ھاوردەکردنی عەرەب بۆ شێواندنی ناسنامەکەی! ئەمە سەرەرشای ئەوەی کوردانی خانەقین بێ ناسنامە بوون و مافی ھاوڵاتی بونیان پێنەدرابوو و ھەروەھا بە شالاوی ئەنفال کەوتن کە ھەوڵێکی ڕژێمی بەعسی ستەمکاری ئێرَاقە داگیرکەر بوو بۆ قڕکردنی کوردان!
ناوی خانەقین:
زۆر بۆچون ھەیە لەسەر ناوی خانەقین، لەوانە (خان نەقی) کە نەقی ناوی شوێنێک بووە کە خانی ھەبوون، خان بە واتای ئاغا. یان (خان قین) بەواتای جێگەی قین یاخود ڕق، چونکە گوایە پاشای ساسانەکان کە بەڕەگەز کوردن لە قیندا یاخود لە ڕقا (منزر بن نعمان) لەوێ زیندانی کردووە چونکە ئامادە نەبووە بە زاوا قبوڵی بکات. یانیش ئەڵێن کاتێک کە عەرەبە داگیرکەرەکان ھاتوون لە ئاوی ئەڵوەندا خنکاون بۆیە بە دەنگی بەرز وتوویانە “خنقینی” کە بە شوێنی خنکاندنەکە ناسراوە. بەڵام بە زمانی کوردی کەلھوڕ یان کۆران بە (خانە قی) ناودەبرێت.
ھەڵکەوتەی جوگرافی:
خانەقین دەکەوێتە نێوان دەربەندیخان لە بەشی باکوری و کەلار لە بەشی باکوری ڕۆژئاوای و مەندەلی و چیای حەمرین لە بەشی باشوری و سنوری ئیرانی داگیرکەر لە ڕۆژھەڵات سنوری دیاری دەکەن لە باشوری کورستان.
ئاو و ھەوا:
ئاو و ھەوای قەزای خانەقین بە ھۆی ھەڵکەوتە جوگرافیەزستانی سارد و ھاوینی گەرمە.
ڕووبەر:
ڕووبەری ئیداری ٣,٩١٥ کم چوارکۆشەیە، و بەرزی لە ئاستی دەریاوەی ٢٠١ مەترە.
دانیشتوان:
ژمارەی دانیشتوانی قەزای خانەقین بە پێی نەخشەی ژمارەی دانیشتوانی پێشبینیکراوی دەستەی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کودستان بۆ سالی ٢٠١٨ لە ١٤,٩٠٩ کەس پێک دێت.
ئا/ ئەنەس محەمەد ئیبراهیم