قه‌زای ڕه‌واندز یه‌كێكه له قه‌زاكانی پارێزگای هه‌ولێر، كه ده‌كه‌وێته 117 كیلۆمه‌تری باكوری شاری هه‌ولێر. ئه‌م قه‌زایه له باكوردا له‌گه‌ڵ چیای زۆزگ و حه‌سه‌ن به‌گ, له ڕۆژهه‌ڵاتدا له‌گه‌ل چیای هه‌ندرێن و دۆڵی باڵه‌كایه‌تی، له ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ گردۆڵكه‌كانی كۆتایی چیای گه‌ندی باپشتیان و گۆرزه و چیای برادۆست، له باشوریش له‌گه‌ڵ چیای كۆڕه‌ك و ئارمۆشه هاوسنوره.
ئه‌م قه‌زایه له (ناحیه‌ی ره‌واندز، ناحیه‌ی وه‌رتێ)و 43 گوند پێكدێت، كه ناحیه‌ی ڕه‌واندز ناوه‌ندی قه‌زای ڕه‌واندز پێك دێنێت.
مێژووی شاری ڕه‌واندز ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش زایین، له چه‌ندین سه‌رده‌می جیاوازدا پایته‌خت بووه، له‌وانه له ساڵانی ( 722پ.ز _ 705 پ.ز ) پایته‌ختی “ئۆراتۆ” بووه, كه به (موساسر) ناویان بردووه. هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می “میرنشینی بابان”دا پایته‌خت بووه.
شارۆچكه‌ی ڕه‌واندز له ڕابردوو و ئێسایشدا پێشكه‌وتوو بووه له زۆر بواردا، له ساڵی 1813 كارگه‌ی دروستكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و دروستكردنی دراوی سكه‌ی لێبووه. كه (وه‌ستا محمد) سه‌رپه‌رشتی كردووه كه له سه‌رده‌می میر محمد پاشای میرنشینی سۆراندا بووه.
هه‌روه‌ها له‌ڕووی ڕۆشنبیرییه‌وه له ساڵی 1924 دا یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاری “زاری كرمانجی” له‌لایه‌ن (حوزنی موكریانی) به چاپ گه‌یه‌نراوه. له‌ڕووی گه‌شتیارییه‌وه شارۆچكه‌ی ڕه‌واندز یه‌كێكه له شارۆچكه گهشیارییهكان كه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیار ڕووی تێده‌كه‌ن. مێژووی دامه‌زراندنی قه‌زای ڕه‌واندز ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 627 و 904 كۆچی.
ناو:
ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ناوی ڕه‌واندز لێكدانه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی زۆری بۆ كراوه، هه‌ندێك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ناوی ڕه‌واندز له دوو وشه‌ی لێكدراو پێكهاتووه، ئه‌وانیش (ڕه‌وه‌ند + دز). ڕه‌وه‌ند كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خێڵی ڕه‌وه‌ندی كه له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێبوون. دز، به‌مانای قه‌ڵا دێت. واته قه‌ڵای خێڵی ڕه‌وه‌ند، به تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن كورتكراوه‌ته‌وه بۆ ڕه‌واندز.
هه‌ندێكی دیكه سه‌رچاوه‌ی ناوی ڕه‌واندز بۆ (ڕوبین دژ) ده‌گێڕنه‌وه كه به مانای (قه‌ڵای پۆڵایین) دێت. ئه‌م بۆچونه‌ی دووهه‌م له‌وه‌وه هاتووه كه میر محمد پاشای میرنشینی سۆران له ڕه‌واندز (1813 _ 1836) له‌سه‌ر ده‌رگای كۆنگهرهكهی ڕه‌واندز نوسیویه‌تی: “دوكنگرم رانهام برد و پیكر”ڕه‌واندز” شد “ڕویندز” بادیگر). واته ( دوو بورجم بینا كرد له سه‌ر دوو بنه‌ما ڕه‌واندز دیسانه‌وه بووه به قه‌ڵای پۆڵایین (ڕۆبین دژ)”.
هه‌روه‌ها ڕای دیكه‌یش هه‌یه ده‌ڵێن گوایه ناوی ڕه‌واندز له دوو وشه‌ی ( ڕه‌وان یاخود ڕه‌هوان + دز) پێكهاتووه، كه به واتای شوێنی حه‌وانه‌وه دێت. به‌تایبه‌ت ڕه‌وه‌نده‌كان له‌كاتی هاتوچۆكردنیان له‌نێوان گه‌رمیان و كوێستانه‌كاندا كردویانه‌ته وێستگه‌ی حه‌وانه‌وه. هه‌روه‌ها ڕایه‌كی دیكه‌ش هه‌یه ده‌گوترێت ڕه‌نگه (ڕوواندز) ڕاستتر بێت له (ڕه‌واندز). ڕوواندز به واتای قه‌ڵای ڕووان دێت كه مه‌به‌ست لێی ئه‌و قه‌ڵایه‌یه كه ده‌كه‌وێته سه‌رچه‌م. چومگه (ڕۆ) له كوردیدا به‌مانای چه‌م زۆر به‌كاردێت.
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی:
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی قه‌زای ڕه‌واندز له باكور و باكوری ڕۆژئاوا قه‌زای سۆران، له باشور قه‌زای ڕانیه، له ڕۆژهه‌ڵات قه‌زای چۆمان ههڵدهكهویت، واته ده‌كه‌وێته به‌شی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ولێر، له باشوری كوردستان.
ئاو و هه‌وا:
به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته جوگرافیهكهوه زستانی سارد و به‌فراوییه، هاوینی فێنكه.
ڕووبه‌ر:
ڕووبه‌ری قه‌زای ڕه‌واندز 148,465 كم چوارگۆشه‌یه، كه %20 ده‌شتاییه، %20 گرد، %60 چیایه. به‌رزیی له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه 805 مه‌تره.
دانیشتوان:
ژماره‌ی دانیشتوانی قه‌زای ڕه‌واندز به پێی نه‌خشه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی پێشبینیكراوی ده‌سته‌ی ئاماری سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كودستان بۆ سالی 2018 له 26,887 كه‌س پێك دێت.
ئا/ ئه‌نه‌س محمد ابراهیم