قه‌زای مه‌خمور یه‌كێكه له قه‌زاكانی پارێزگای هه‌ولێر، له پێنج ناحیه‌ی (مه‌خمور، گوێڕ، قه‌راج، كه‌ندێناوه، مه‌لاقه‌ره) پێكدێت.
شاری مه‌خمور یه‌كێكه له شاره دێرینه‌كانی باشوری كوردستان، سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می چاخه دێرینه‌كان، به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌ی پاشماوه مێژوویه‌كان كه له ده‌ڤه‌ره‌كه دۆزراونه‌ته‌وه ڕوونه كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئاوه‌دانی و ژیانی مرۆڤی تێدا بووه. مه‌خموور هه‌میشه ناوه‌ندێكی گرنگی سیاسی و سه‌ربازی بووه، له سه‌رده‌می عوسمانیی و ئینگلیزه داگیركه‌ره‌كاندا له باشوری كوردستان ناوچه‌یه‌كی گرنگی سیاسی بووه و چه‌ند بنكه‌ی سه‌ربازیشیان تێدا دامه‌زراندووه. بۆیه مه‌خمور ڕۆڵی هه‌بووه له ڕووداوه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشمه‌كێشمه‌كاندا. مه‌خمور به فه‌رمانی پاشایی ژماره ( 458 ) له 15-3-1927 ده‌بێته قه‌زا له‌سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر.
مه‌خمور به‌درێژایی مێژوو به‌هۆی گرنگی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و سامانه به‌نرخه‌كانی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وییه‌كه‌وه به‌تایبه‌ت نه‌وت، چه‌ندینجار ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئێراقی داگیركه‌ر هه‌وڵی زۆریان داوه بۆ گۆڕینی ناسنامه‌ی كوردستانیبوونی، بۆیه چه‌ندینجار ته‌واوی گوند و ناحییه‌كان به شاڵاوی به‌عه‌ره‌بكردن و ڕاگواستن بونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس هه‌وڵێكی زۆر درا بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌شدا چه‌ند گوندێكی له ناحییه‌كانی قه‌راج و دیبه‌گه دابڕی و خستیه سه‌ر پارێزگای كه‌ركووك و هاورده‌كردنی عه‌ره‌ب بۆ ناوچه‌كان و گۆڕینی ناوی هه‌مو شوێنه گشتییه كوردییه‌كان بۆ عه‌ره‌بی و قه‌ده‌غه‌كردنی زمان و كولتوری كوردی…هتد
دوای ئازادكردنی گه‌لانی عێراق له 9-4-2003 له‌لایه‌ن ئه‌مریكا ڕزگاربوونی ده‌ڤه‌ره‌كه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی خسته‌كار له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی مه‌خموور بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، دوای دامه‌زراندنه‌وه‌ی قائیمقامیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحییه‌كان و یه‌كه ئیدراییه‌كان، یه‌كه‌م هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی مه‌خموور) بوو كه خوێندن بكاته‌وه به زمانی كوردی.
دوای پڕۆسه‌ی ئازادی ئێراق خه‌ڵكی مه‌خموو چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون كه قه‌زاكه‌یان بگه‌ڕێندرێته‌وه سه‌ر پارێزگای هه‌ولێرو خه‌ڵگه ڕاگوێزراوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانیان و حكومه‌ت ئاوه‌دانیان بكاته‌وه. به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی سیاسی و ئیداری كه حكومه‌تی نوێی ئێڕاقی داگیركه‌ر له‌سه‌ر ناوچه به‌عه‌ره‌بكراوه‌كان دروستی كرد، قه‌زای مه‌خموور و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هاوشیوه به چاره‌سه‌رنه‌كراوی مانه‌وه، بۆیه دوای ماده‌ی 58 ی ئه‌نجومه‌نی حوكم و مادده‌ی 140 ده‌ستوری ئێراقی فیدراڵ! ئه‌و سنورانه خرانه چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌و ماددانه بۆ ئاساییكردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ژێر ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له سالی 2014 مه‌خموور توانی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ببێته‌وه‌و داستانێكی مه‌زن تۆمار بكات كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار هیزی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له مه‌خموور تێكشكێنرا و پێشڕه‌وییان وه‌ستێنرا.
هاوكات له‌گه‌ڵ گرنگی مه‌خمور له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه، گرنگی زۆری هه‌یه له‌ڕووی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ڕۆشنبیری و كلتورییه‌وه. خاكی قه‌زای مه‌خمور به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌پیته و ڕه‌نگ قاوه‌یی تۆخه و زه‌وییه‌كه‌ی دیمه‌كاره بۆ گه‌نم و جۆ به پله‌ی یه‌ك ده‌چێنرێت و به پله‌ی یه‌كه‌میش دێت له‌ڕووی جۆرێتی به‌رهه‌می گه‌نم و جۆ له‌سه‌ر ئاستی باشوری كوردستان، هه‌ربۆیه گه‌وره‌ترین سایلۆی باشوری كوردستان ده‌كه‌وێته قه‌زای مه‌خموره‌وه. هه‌روه‌ها له ڕووی ئاژه‌ڵدارییه‌وه به پله‌ی یه‌ك (بزن و مه‌ڕ) به‌خێو ده‌كرێن. هاوكات قه‌زای مه‌خمور له ڕووی ڕۆشنبیری و كولتوره‌وه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه خاوه‌نی كلتوریكی ده‌وڵه‌مه‌نده به (حه‌یران) و بابه‌ته فۆلكلۆر و ڕۆشنبیرییه‌كان. هه‌ربۆیه مه‌خموور یاخود ده‌شتی كاكی به‌كای (قه‌راج و كه‌ندێناوه ) به هه‌وێنی حه‌یران ده‌ناسرێت.
له ڕووی ئایینیه‌وه زۆرینه‌ی دانیشتوانی قه‌زاكه موسڵمانن، به ده‌یان كه‌سایه‌تی و زانای ئایینی له‌م سنوره سه‌ریان هه‌ڵداوه و وه‌ك ڕێبه‌ری ئایینی ڕۆڵیان بینیوه، چه‌ند گوندێكیش له سوری گوێڕ له كوردانی كاكه‌یی نشینن، تا ساڵانی سه‌ده‌ی نۆزده جوله‌كه له سنوره‌كه بونی هه‌بووه.
ناو:
چه‌ند ڕایه‌كی جیاواز هه‌ن له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی ناوی مه‌خموور، له‌وانه ده‌وترێت، وشه‌ی مه‌خمور له مغمور وه‌رگیراوه، واتای به‌هاری هه‌یه به گوڵی جوان و ڕه‌نگاوڕه‌نگ، هه‌روه‌ها هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن مغمور له واتایه‌كی تریش هاتووه چونكه زه‌وییه‌كی نوقم بووه به‌هۆی لافاوه‌كانی چایی قه‌ره‌چوغ، ڕایه‌كیتر هه‌یه ده‌ڵێت وشه‌یه‌كی توركیه له قوماشی مغموره‌وه هاتووه، به تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن بووه به مه‌خمور.
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی:
له‌ڕووی جوگرافیه‌وه قه‌زای مه‌خمور به دووری 56كم ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای پارێزگای هه‌ولێر، له باكورییه‌وه له‌گه‌ل ده‌شتی هه‌ولێر و خه‌بات هاوسنوره. له باشوریه‌وه ڕوباری دیجله، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه زێی بچوك، له ڕۆژئاواوه زێی گه‌وره هه‌ڵكه‌وتووه.
له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی (موصڵ، كه‌ركوك، تكریت ) هاوسنوره. چیای بلباس یاخود (قه‌ره‌چوغ) ده‌كه‌وێته ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی قه‌زاكه، (زوورگه‌زراو)یش ده‌كه‌وێته لای خۆرهه‌ڵاتی باكوریه‌وه. كه‌ش و هه‌وای قه‌زای مه‌خمور گه‌رمه.
ڕووبه‌ر:
ڕووبه‌ری قه‌زای مه‌خموور (352,000) دۆنم زه‌وییه، به‌رزی له ئاستی ڕووی ده‌ریا 163مه‌تره.
ژماره‌ی دانیشتوان:
ژماره‌ی دانیشتوانی قه‌زای مه‌خمور به‌پێی نه‌خشه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی پێشبینیكراوی ده‌سته‌ی ئاماری سه‌ربه وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كودستان بۆ سالی 2018 له 220,665 كه‌س پێك دێت.
ئا/ ئەنەس محمد ابراهيم