قه‌زای كۆیه یه‌كێكه له قه‌زاكانی پارێزگای هه‌ولێر كه ده‌كه‌وێته 70 كیلۆمه‌تری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر. له پێنج ناحیه‌ی (شۆڕ، سكتان، ئاشتی، سێگردكان، ته‌ق ته‌ق) پێكدێت. شاری كۆیه كه سه‌نته‌ری كارگێڕی قه‌زای كۆیه‌یه له دامێنی زنجیره شاخه‌كانی هه‌یبه‌ت سوڵتان و باواجی هه‌ڵكه‌وتووه، له ساڵی 1918 كۆیه كراوه به قه‌زاو له ساڵی 1885 بۆ یه‌كه‌مجار قوتابخانه له‌و شاره‌دا دامه‌زراوه، دواتر ساڵی 1988 حكومه‌تی داگیركه‌ری ئێراق وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك دژی بزاڤی پێشمه‌رگه كۆیه‌ی له قه‌زا بچوك كرده‌وه‌و كردی به ناحیه، به‌ڵام دوای ساڵی 1991 جارێكی تر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆیه‌ی كرده‌وه به قه‌زا.
ده‌گوترێت كه مێژووی دروستبوونی شاری كوۆیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گوندی ئاسكی كۆیه‌و پێی گوتراوه (ئه‌سكی كوَ) (به توركی به واتای كۆنه گوند دێت)، به‌ڵام دواتر خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕویان له حه‌مامۆك كردووه كه خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی ئاوی زۆره‌و به‌و ناوچه‌یه‌ش گوتراووه (كاوڵه كۆ)، دواتریش له شوێنی ئێستای کۆیه جێگیربوون. كۆیه زیاتر له 80 شوێنه‌واری هه‌یه له‌وانه (خرابه، كلێسه، قه‌ڵای شیله، ئه‌سكی كوَیه، گوپته‌په، سكتای قه‌یسه‌ری، باواجی، سماقوڵی میرسه‌ید، چنارۆك، حه‌مامۆك).
ناوی كۆیه:
له‌باره‌ی بنچینه‌ی ناوی كۆیه‌وه بیروبۆچوونی جیاواز هه‌یه، یه‌كێك له‌و بیروبوۆچونانه‌ی كه له ڕاستیه‌وه نزیكه‌و زۆرینه له سه‌ری كۆكن، ئه‌وه‌یه گوتراوه كه ناوی كۆیه له بنه‌ڕتدا له (كۆ)وه هاتووه، كه به واتای كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك دێت كه له‌و ناوچه‌یه‌دا كوَبونه‌ته‌وه.
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی:
له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه قه‌زای دووكان، له ڕۆژهه‌ڵات قه‌زای ڕانیه، له باكوور قه‌زای شه‌قَڵاوە، له ڕۆژئاوا قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر سنووری قه‌زای كۆیه پێكدێت.
كه‌ش و هه‌وا:
زستانی سارد‌و باراناویه و هاوینی گه‌رمه.
ڕووبه‌ر:
ڕووبه‌ری قه‌زای كوَیه 2050 كیلوَمه‌تر چوارگوَشه‌یه و به‌رزی له ئلستی ڕووی ده‌ریاوه 620 مه‌تره.
ژماره‌ی دانیشتوان:
ژماره‌ی دانیشتوانی قه‌زای كۆیه به‌پێی نه‌خشه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی پێشبینیكراوی ده‌سته‌ی ئاماری سه‌ربه وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كودستان بۆ سالی 2018 له 118,394 كه‌س پێكدێت.
ئا/ سندس محمد ئیبراهیم