ئامێدی یه‌كێكه له قه‌زاكانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك له باشوری كوردستان كه ناوه‌نده‌كه‌ی شاری ئامێدیه. به قه‌زابوونی ئامێدی ده‌گه‌ڕێته‌وه بوَ 1864\11\ 18و له‌م ناحیەیانه پێكهاتووه: (سه‌نته‌ری ئامێدی، شیلادزێ، دێرهلوَك، كانی ماسێ، چه‌مانكێ، سه‌رسنگ، بامه‌ڕنێ) كه به دووری 80كم له دهۆك و 10كم دوره له باكوری كوردستانه‌وه.
ئامێدی شاروَچكهیهكی دێرین و كهفناره و له‌سه‌ر چیایه‌كی به‌رز دروستكراوه كه شێوه‌ی بازنه‌ییه و له شێوه‌ی قه‌ڵادایه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له 30 شاره جوانه‌كانی جیهان و له ڕیزی 24 دایه‌و به‌ر له شاره‌كانی (فه‌ڕه‌نسا، كرواتیا، پرتوگال، ئوستورالیا) دێت، خاوه‌نی سامانێكی زوَری سروشتیه و چه‌ندان شوێنی پێشكه‌وتووی گه‌شتیاری لێیه وه‌ك (گه‌شتوگوزاری سوَلاڤ)، خاوه‌نی چه‌ندین شوێنه‌واری مێژووییه، كه له گرنگترین شوێنه‌واره‌كانی سه‌ر قه‌ڵای ئامێدی وه‌ك (ده‌رگای كۆنی ئامێدی، مناره‌ی كه‌وره و قوبه، ده‌روازه‌ی زه‌رده‌شتی و چه‌ند شوێنێكی تر)، له گرنگترین شوێنه‌وارو و شوێنه گه‌شتیاریه‌كان كه ده‌كه‌ونه سنوری قه‌زاكه‌وه (ده‌رگای سهقاڤا، ده‌رگای زێبار، گۆڕی سوریچ، ئیچ قه‌ڵا، مزگه‌وتی كوَنی ئامێدی، گوَڕستانی میره‌كان، قوتابخانه‌ی قوبه‌هان، په‌یكه‌ره‌كانی ده‌رگای ئامێدی).
ئامێدی مێژوویه‌كی زۆر دێرینی هه‌یه كه مێژووی دروستبوونه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 3000 ساڵ پێش زایین كه ناوه‌نده‌كه‌ی میرنشینی بادینان بووه و له قۆناغه جیاوازه‌كانی مێژوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاشوری و ساسانی و ئهشكانیهكان و چه‌ندان شارستانیه‌تی دیكه بووه.
ناو:
بۆ ناوی ئامێدی دوو بۆچون هه‌یه: بۆچوونی یه‌كه‌م: كه گوایه له (عیمادالدین زه‌نگی) گه‌وره‌ی موصڵه‌وه هاتووه كه كاتی خوَی ئه‌و شوێنه‌ی ئاوه‌دان كردوَتهوه و به ناوی ئه‌وه‌وه (عمادی) ناونراوه كه به كوردی بۆته (ئامێدی)، به‌ڵام بۆچوونی دووه‌م ده‌ڵێت: له (ئامات)ه‌وه كه قه‌ڵایه‌كی لێبووه له سه‌رده‌می ئاشوریه‌كان به‌و ناوه‌وه.
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی:
له باكوره‌وه به‌ستراوه به شارۆچكه‌ی ئاكرێ و له خوَرههڵاتیشهوه شارۆچكه‌ی مێرگه‌سووره و له باشوره‌وه سنورداره له‌گه‌ڵ توركیا‌و هه‌روه‌ها له خۆرئاواوه به‌ستراوه‌ته‌وه به پارێزگای دهۆك.
كه‌ش و هه‌وا:
به هوَی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیاكه‌یه‌وه زستانی سارد‌و به‌فراویه و هاوینی فێنك.
ڕووبه‌ر:
ڕووبه‌ری شارۆچكه‌ی ئامێدی 2890كم دووجایه، به‌رزی له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه 1400م.
ژماره‌ی دانشتوان:
ژماره‌ی دانیشتوانی قه‌زای ئامێدی به‌پێی نه‌خشه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی پێشبینیكراوی ده‌سته‌ی ئاماری سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كودستان بۆ سالی 2018 له 126,503 كه‌س پێك دێت.
ئا/ سندوس محمد ابراهیم