یه‌كێكه له قه‌زاكانی پارێزگای دهوَك له باشووری كوردستان، كه له ناحیه‌كانی (دینارتێ، ئاكرێ، بجیل، گرده‌سێن) پێكدێت و ناوه‌ندی قه‌زاكه شاری ئاكرێیه، 95كم دووره له شاری موصله‌وه، ده‌كه‌وێته 120كم باشوری ڕوَژههڵاتی پارێزگای دهوَكهوه. له‌نێوان سێ چیادایه، خانووه‌كانی له‌سه‌ریه‌ك به دامێنی چیاكاندا هه‌ڵچوون و دیمه‌نێكی جوان و سه‌رنجڕاكێشی به شاره‌كه به‌خشیوه، ئه‌م شاره له ساڵی (1877)ز بووه به قه‌زا.
ئاكرێ شارێكی كوۆن و مێژووییه‌و دروستكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆریەتی ماده‌كان-میدیا. مه‌ڵبه‌ندی كورده حهمیدییهكان بووه‌و ماوه‌یه‌كیش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی بادینان و پاشان میرنشینی سوۆراندا بووه.
ئاكرێ پێكدێت له چه‌ند عه‌شیره‌ت و هۆزێك: (گوَران، كاوانی، زێباری، سورچی، هه‌ركی، ئاكره‌یی، ڕێكانی، مزوری…هتد). هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌ڤه‌ره سێ ناوچه‌ی هه‌یه (سورچی، عه‌شایه‌ری، ئهلسهبعهو بیره‌ن).
ناو:
ناوی ئاكرێ له ئاگره‌وه هاتووه, كه له پێش زایین‌دا موغێكی زه‌رده‌شتی له‌وێ جێگیر بووه و ئاگری تێدا كردوَتهوه.
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیا:
له باكوره‌وه قه‌زای ئامێدی و لای خوَرههڵاتیهوه قه‌زای مێرگهسوره له به‌شی باشووریه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به قه‌زای شه‌قڵاوه و خه‌بات و لای خوَرئاواوه به هه‌ردوو قه‌زای شێخان و به‌رده‌ڕه‌شه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
كه‌ش و هه‌وا:
ئاكرێ به هوَی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیاكه‌یه‌وه زستانی سارد‌و به‌فراویه و هاوینی فێنك و مامناوه‌نده.
ڕووبه‌ر:
ڕووبه‌ری ئاكرێ (1936)كم چوارگۆشه‌یه، و به‌رزی له ئاستی ڕووی ده‌ریا (270) مه‌تره.
دانیشتوان:
ژماره‌ی دانیشتوانی قه‌زای ئاكرێ به پێی نه‌خشه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی پێشبینیكراوی ده‌سته‌ی ئاماری سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كودستان بۆ سالی 2018 له 197,434 كه‌س پێك دێت.
ئا/ سندنس محەمەد ئیبراهیم