یه‌كێكه له قه‌زاكانی سه‌ر به پارێزگای دهوَك له باشوری كوردستان، كه ناوه‌نده‌كه‌ی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شه.
به‌رده‌ڕه‌ش له سه‌رده‌می عوسمانیه‌كاندا له ساڵی 1890 بووه‌ته ناوه‌ندی ناحیه‌كه‌و به‌م دواییانه‌ش له‌به‌ر گرنگی و ستراتیجیه‌تی ناوچه‌كه كه ده‌كه‌وێته نێوان شاری موصڵ و قه‌زای ئاكرێ و هه‌ردوو پارێزگای دهوَك و هه‌ولێری پایته‌خت پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌هوَی تێپه‌ڕبوونی 116 ساڵ به‌سه‌ر ناحیه‌بوونی ناوچه‌كه، بڕیاری به قه‌زابوونی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌رچوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كابینه‌ی پێنجه‌م ژماره 10 له 2006\10\12. له ڕێوڕه‌سمێكدا له 2007\4\8 بڕیاره‌كه جێبه‌جێ كرا‌و به‌ڕه‌سمی بوو به قه‌زا و دوو ناحیه‌ی نوێش دامه‌زران له‌گه‌ڵ به‌ستنه‌وه‌ی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك به به‌رده‌ڕه‌ش، سێ ناحیه سه‌ربه قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شن ( روَڤیا، كه‌ڵه‌ك، داره‌توو).
ناو:
دوو بوَچوون هه‌یه له‌سه‌ر ناوی به‌رده‌ڕه‌ش، هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌وه‌وه هاتووه كه خاكه‌كه‌ی خاكێكی ڕه‌شه‌و زوَر به‌پیته بوَ كشتوكاڵ، یانیش له شاخی ڕه‌شه‌وه هاتووه كه شوێنێكه ده‌كه‌وێته نزیك به‌رده‌ڕه‌ش و كاتی خوَی ئه‌و شوێنه گوند بووه. بوَچونێكی دیكه‌ش هه‌یه ده‌ڵێت كه ناوی به‌رده‌ڕه‌ش له چیای به‌رده‌ڕه‌شه‌وه هاتووه كه ده‌كه‌وێته ڕوَژهه‌ڵاتی كوردستانی گه‌وره‌و له‌به‌ر وشكه‌ساڵی و بێ بارانی خه‌ڵكه‌كه‌ی له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و شه‌قڵاوه‌و ڕه‌واندزه‌وه هاتونه‌ته ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌و ناوه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خوَیاندا هێناوه.
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی:
قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ده‌كه‌وێته باشووری ڕوَژهه‌ڵاتی پارێزگای دهوَك و ده‌كه‌وێته نێوان زێی گه‌وره له‌لای ڕوَژهه‌ڵات و ڕووباری خازر له‌لای ڕوَژئاواو سنووری قه‌زاكه به‌م شێوه‌یه، لای باكووره‌وه: قه‌زای ئاكرێ و قه‌زای شێخان، به‌شی ڕوَژهه‌ڵات: قه‌زای ئاكرێ و زێی گه‌وره، به‌شی ڕوَژئاوای: قه‌زای شێخان و ڕووباری خازر‌و قه‌زای حه‌مدانییه، لای باشووریه‌وه: پارێزگای هه‌ولێر.
كه‌ش و هه‌وا:
زستانی سارد‌و باراناویه، هاوینی فێنك و مامناوه‌نده.
ڕووبه‌ر:
ڕووبه‌ری ده‌ڤه‌ری به‌رده‌ڕه‌ش 399،200 دوَنم زه‌وی كشتوكاڵیه، به‌رزی له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه (254)م.
دانیشتوان:
ژماره‌ی دانیشتوانی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش به‌پێی نه‌خشه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی پێشبینیكراوی ده‌سته‌ی ئاماری سه‌ربه وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كودستان بۆ سالی 2018 له 155،140 كه‌س پێكدێت.
ئا/ سندوس محمد ابراهیم