.
ئەمڕۆ (13/12/2022) سەرۆك و ستافی كارگێڕی ناوەندی چاوی كورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی، سەردانی كونسوڵخانەی كۆریایان كرد لە شاری هەولێر، لەلایەن بەڕێز (چۆ كیجۆن) كونسوڵی گشتی كۆریا لە هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی كران.
لە دانیشتنێكی دۆستانەدا پیرۆزبایی ناوەندی چاوی كورد گەیەنرایە كونسوڵی گشتی نوێی كۆریا لە هەرێمی كوردستان و تیشك خرایە هەماهەنگی نێوان كونسوڵخانە و دامەزراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لە بواری كەلتوری وكاری مرۆیی وچالاكیە كەلتوریەكان، كە ناوەندی چاوی كورد لە ڕابوردودا هەماهەنگی و پەیوەندیەكی باشی لەگەڵ كونسوڵخانەی كۆریا هەبووە لەبواری چالاكیە كەلتوریەكان و خزمەتی هاونیشتمانیان وپەرەپێدانی دیبلۆماسیەتی گەلان.
لەدیدارەكەدا بەڕێز كونسوڵی گشتی كۆریا لە كوردستان، سەرەڕای بەخێرهێنانی چاوی كورد، ئامادەیی و خۆشحاڵی دەربڕی بۆ پشتیوانی كردنی هەماهەنگی كەلتوری و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان گەلان و دیبلۆماسیەتی گەلان، وە جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی ڕێكخراو و دامەزراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی كردەوە بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ.
لە كۆتایی دیدارەكەدا بڵاوكراوەكانی ناوەندی چاوی كورد پێشكەشی كونسوڵخانەی كۆریا لە هەرێمی كوردستان كرا