سیاسییەکى ئیسپانییە، لەسالى ٢٠١١ بۆ یەکەم جار بوو بەسەرۆک وەزیران، لەسالى ٢٠١٥ توانى ئەو پۆستە وەرگریتەوە هەرچەندە زۆرینەى لەدەستدا، لەئابوریدا بەکەسیکى لیبرال ولەسیاسەتدا بەکەسایەتییەکى موحافەتکارى توندرە وناچالاک ئەژماردەکرێت.
ماریانۆ راخۆى بیرى لە ٢٧ ى ئازارى سالى ١٩٥٥ لە سانتیاگۆ دی کۆمبوستیلاى هەریمى گالیسیاى ئیسپانیا لەدایک بووە، ئەو شوینە دەکەویتە سەر کەنارەکانى ئۆقیانوسی ئەتلەسی، ناوبراو کورەگەورەى خیزانەکەیانە وباوکى سەرۆکى دادگاى هەریمى ناوبراو بووە.
سەرەتا ماریانۆ لەلاى قەشەکان ودواتر لاى یەسوعییەکان دەستى کردووە بەخویندن، پاشان لەزانکۆى سانتیاگۆ دى کومبوستیلا دریژەى بەخویندن داوە، توانیویەتى بروانامەى ماف لەو زانکۆیە بەدەست بهینیت، پاشان بەسەرکەوتووى تاقیکردنەوەیەکى تێپەراندووە وبووە بە گەنجترین فەرمانبەى “تۆمارکەى مولکییەت” لە ئیسپانیادا.
ماریانۆ سەر بە”پارتى گەل” بووە، کەبەیەکیک لەپارتە راستە ناوەندەکان ئەژمار دەکرێت، ئەم پارتە یەکیکە لەو پارتانەى کەدەستى گرتووە بەسەر ژیانى سیاسی ئیسپانیا لەگەل “پارتى سۆسیالیستى” کە بەپارتێکى چەپی ناوەند ئەژماردەکرێت، ئەم دوو پارتە لەدواى کۆتایهاتنى فەرمانرەوایەتى فرانسیسکۆ فراکۆ لەساڵى ١٩٧٥، هاتنەوەى دیموکراسی بۆ ژیانى سیاسی ئەو ولاتە، تا ئەم ساتە، بەردەوام فەرمانرەوایەتى ئیسپانیا دەکەن.
لەساڵى ١٩٨١ ناوبراو بوو بەئەندام لەپارتى “هاوپەیمانى گەل”، کەژمارەیەک لە وەزیرەکانى پێشوى سەردەمى فەرمانرەوایەتى جەنەڕاڵ فراکۆ دایانمەزراند، دواتر ئەم پارتە ناوەکەى گۆڕا بۆ “پارتى گەل”، لەناو ئەو پارتەدا ماریانۆ ئەزمونى دیموکراتیزەبوونى ئیسپانیاى وەرگرت.
لەو ماوەیەدا پینج جار بووە بەو وەزیر لە حکومەتەکەى “خۆسێ ماریا ئەزنار”، دواتر بووە بە وتەبێژى حکومەتى ئیسپانیا وزۆر بوێرانە بەرگرى لە هەلوێستى ولاتەکەى کردووە لە ڕوداوەکانى ڕۆچونى نەوت (بریسیج) لەسالى ٢٠٠٢، هەروەها بەشدارى ئیسپانیا لەجەنگى دژ بەعێراق لەساڵى ٢٠٠٣.
دواى ئەوەى کە ئەزنار بڕیارى دا گۆرەپانى سیاسی بەجێبهێڵیت، ئەمى وەک جێگرەوەى خۆى دەست نیشانکرد، بەڵام ناوبراو لەهەردوو هەڵبژاردنەکانى ٢٠٠٤ و٢٠٠٨ نەیتوانى زۆرینە بەدەست بهێنیت، تادواتر لە کۆتاییەکانى ساڵى ٢٠١١ زۆرینەى رەهاى بەدەست هینا، ئەوەش دواى ئەوەى کەسۆسیالیستەکان ئامادەنەبوون دەنگبدەن بەهۆى قەیرانى ئابورییەوە.
چاودێرەکان دەڵین کە ماریانۆ – کەبەیەکیک لەتەکنۆقراتییەکان ئەژماردەکریت – زۆر گرنگى داوە بەدەربزکردنى ئیسپانیا لە قەیرانى دارایی ساڵى ٢٠١٢، هەروەها لەگەل ئەوەى کە یەکیتى ئەورووپا ٤١ ملیار یۆرۆى هەناردەى ئیسپانیاکردووە بەڵام پابەندبووە بەجێبەجێکردنى مەرجەکانى یەکیتى ئەورووپا تایبەت بەکەمکردنەوەى خەرجییەکان.
ئەم هەلویستەى ناوبراو تەنگى بە کارەکانى هەڵچنیبوو، بەتایبەتى دواى ئەوەى کە ژمارەیەکى زۆر رووبەڕووى ئەو کەمکردنەوەى خەرجییانە بوونەوە کەبڕیارى لەسەردرابوو، ئەوەش لە وڵاتیکدا کە قەیرانى دارایی زۆرى بۆ هینابوو، بەڵام لەو رووەوە ناوبراو دەڵێت ” کەئەو کارەى کردووە کە لەبەرژەوەندى ئیسپانیا بووە”.
یەکێک لەو بابەتانەى کەبەردەوام ڕەخنەى لیدەگیرێت بریتییە لەبڵاوبوونەوەى گەندەڵى لەسەردەمى ئەمدا، ئەو گەندەڵییەى کەلەلایەن ژمارەیەکى زۆر لەئەندامانى پارتەکەى ئەنجام دەدریت، بەڵام ناوبراو بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە گرنتى بەڕیوەبردنیکى تەندروست دەدات لە ئیسپانیادا.
چاودێران پییان وایە کەیەکیک لەهۆکارەکانى سەرکەوتنى دەگەڕیتەوە بۆ ئەوەى کە ماریانۆ توانیویەتى کەسایەتییەک بۆخۆى دروست بکات دوور لەکاریزمابوون ودەست پێشخەری کردن.لەکاتیکدا ژمارەیەکى دیکە رەخنەى ئەوەى لێدەگرن کە”زۆر حیزبییە”، هەروەها زۆرجار خۆى لەقەرى گرفتەکان نادات، لەم رووەوە شوینکەوتەى ئەو تیۆرەیە کە دەڵیت ” هەندیک کات باشترین بڕیار ئەوەیە کەبڕیار نەدەیت”، لەهەمانکاتدا سەبارەت بە حیزبایەتیکردنى دەڵێت “ئەگەر گرنگى بەحیزبەکەت بدەیت، حیزبەکەشت گرنگیت پێدەدات”.
لە ٢٠ کانونى یەکەمى ساڵى ٢٠١٥ ناوبراو بەشدارى هەڵبژاردنى کرد وتوانى ٣٠% دەنگەکان بەدەست بهینیت، بەلام بەو ڕێژەیە تەنیا ١٢٣ کورسی پەرلەمانى بەدەست هێنا، بەمەش زۆرینەى لەدەست دا کە ژمارەى ١٧٦ کورسییە، لەکاتیکدا کەپێشتر خاوەنى زۆرینەى کورسییەکانى پەرلەمان بوو، هۆکارەکانى ئەم لەدەست دانەش، بلاوبوونەوەى گەندەڵى وزیادبوونى ڕیژەى بیکارى بوو.
سەرچاوە: