لی کوان ی‌و ئەو کەسایەتییەى که بهبوژێنهری سه‌نگافۆره ناسراوه.
ناوی ته‌واوی:لی کوان ی‌و.
له‌دایکبوون وگه‌شه:
لی کوان ی‌و له ڕێکه‌وتی(١٩٢٣/٩/١٦)له شاری سهنگافۆرهى پایته‌ختی وڵاتی سه‌نگافۆره له دایکبووه که ئه‌و سه‌رده‌مه له داگیرکراوی به‌ریتانیا بووه، که بنچینه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتی ئێستای چین.
له قوتابخانه‌ی “ڤیتز ویلیا‌م کۆلێژ”سه‌ر به‌زانکۆی کامبریدج به‌شی یاسای خوێندووه.
زمانه‌کانی ئینگلیزی ومهلایوی وچینی ماندرینی ویابانی وتامیلی زانیوە.
پۆست وبهرپرسیارێتییهکان
– له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک قوتابی هاوڕێی که ده‌رچووی زانکۆی کامبریدج بوون پارتێکی ئیشتراکی دروستکرد به‌ناوی پارتی کاری نیشتمانی سه‌نگافۆره که‌له نێوان ڕێکه‌وته‌کانی نێوان(١٩٥٤/١١/٢١ تا١٩٩٢/١١/١).
-سه‌رۆکوه‌زیرانی سه‌نگافۆره بووه له نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(١٩٥٥-١٩٦٣)ئه‌وه‌ش کاتێک بوو که سه‌نگافۆره مافی ئۆتۆنۆمی هه‌بووه له‌ناو کۆمه‌ڵه‌ی کۆمنۆێڵسی به‌ریتانی.
-ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی سه‌نگافۆره بووه له نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(١٩٥٥-١٩٦٥).
-سه‌رۆکی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سه‌نگافۆره بووه له نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(١٩٥٥-١٩٥٩).
-سه‌رۆک وه‌زیرانی سه‌نگافۆره بووه له نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(١٩٦٣-١٩٦٥)ئه‌وه‌ش کاتێک بوو که سه‌نگافۆره له‌ناو یه‌کێتی مه‌لایۆ(مالیزیا)دا بووه.
-ئه‌ندامی په‌رله‌مان(تانجۆنگ پاگار)ی سه‌نگافۆره بووه که (تانجۆنگ پاگار) ناوی په‌رڵه‌مانی سهنگافۆرهیه ئه‌وه‌ش له نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(١٩٦٥-٢٠١٥).
– سه‌رۆک وه‌زیرانی سه‌نگافۆره له دوای جیابوونه‌وه‌ی سه‌نگافۆره له یه‌کێتی مه‌لایۆ(مالیزیا)بووه له نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(١٩٦٥-١٩٩٠)بۆجاری یه‌که‌م.
-سه‌رۆک وه‌زیرانی سهنگافورە بووه له نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(١٩٩٠-٢٠٠٤)بۆجاری دووه‌م.
-وه‌زیری کانزای سه‌نگافۆره بووه له نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(٢٠٠٤-٢٠١١).
لی کوان ی‌و به ته‌مه‌نترین سه‌رۆک وه‌زیرانی سه‌نگافۆره دادەندرێت له میژووی سیاسی سه‌نگافۆره، دووه‌م که‌سه له مێژووی وڵاتانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی کیشوه‌ری ئاسیا له دوای “ماهاتیر مه‌حمه‌د” که ماوه‌یه‌کی زۆره سه‌رۆک وه‌زیران بووه. لی کوان ی‌و له دوای ئه‌وه‌ی که مالیزیا به‌زۆر سهنگافۆرهی له یه‌کێتی مه‌لایۆ(مالیزیا)جیاکردووه، چین وه‌کو دورگه‌یه‌کی چینی ناو ده‌ریای مالیزیا سه‌یری سهنگافۆرهی ئه‌کرد، هه‌روه‌ها ئه‌و هیچ هێزێکی سه‌ربازی نه‌بوو که به‌رگری له خۆی بکات له به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێکی ده‌ره‌کی بۆسه‌ر وڵاته‌که وئه‌وه‌ش هه‌ستێکی سه‌یری له ده‌روونی لی کوان ی‌و دورستکرد کەئهبێت سه‌نگافۆره بچێته پاڵ وڵاتی چین یان هه‌ر به‌سه‌ربه‌خۆیی بمێنێته‌وه وئه‌وه‌یش ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژراد، و له‌ڕێگه‌ی ڕێکخستنی پێشبڕکێکان توانی له بواری ئابوری وکشتوکاڵ و بونیادنانی سه‌نگافۆره بکاته وڵاتە یەکەمەکانى جیهان، پرۆگرامێکی تۆکمه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی سهنگافۆرهی داهێنا به‌گشتی و به‌تابیه‌تی له بواری ئابوری‌دا، توانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت که وڵاتی سهنگافۆرهی وه‌کو شارێک وبهندهرێکی جیهانی لێهاتووه که ئێستا سه‌نگافۆره یه‌کێک له پێشکه‌وتووترین وگهشاوهترین وڵاتانی جیهان، ئه‌وه‌ش به سه‌رنج ڕاکێشانی زانایانی وڵاتانی خۆرئاوا بوو بۆ وڵات که به‌دوای کاردا ئه‌گه‌ڕان، سهنگافۆرهییهکان به گاڵته‌وه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ڵێن که(ئه‌مریکا به‌لای ئێمه‌وه جیهانی سێیه‌مه)وهه‌روه‌ها یه‌کێک له گه‌وره سه‌رمایه‌دارانی فره‌ڕه‌گه‌زه‌کان ده‌ڵێت:که(له‌ڕاستیدا وشه‌ی سه‌نگافۆره هاوواتای جیهانگرییه)، هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌وره سه‌رمایه‌داره فره‌ڕه‌گه‌زه درێژه‌ی به قسه‌کانی داوه ده‌ڵێت:(له‌سایه‌ی کرێکاره خاوه‌ن شاره‌زاییه هونه‌ره به‌رزه‌کاندا، ئەمڕۆ کاری باش له ئاسیادا مانای دۆزینه‌وه‌ی کاره بۆ ژماره‌یه‌کی زیاتری قه‌وقازییه‌کان)، به‌رده‌وام پێشکه‌وتنی سه‌نگافۆره به ده‌یان ساڵ، ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه که‌ئه‌و وڵاته نه خاوه‌نی نه‌وته ونه‌هیچ کانزایه‌که که‌چی بووه‌ته ناوه‌ندی پاڵاوتنی نه‌وت ودامه‌زراندنی ئامێری هه‌ڵکه‌ندنی نه‌وت له جیهاندا. سه‌نگافۆره توانی زۆریه‌ک له خه‌ونه‌کان له مه‌حاڵه‌وه بگۆڕێت بۆ ڕاستی هه‌رله به‌رێوه‌بردنی به‌نده‌ره‌وه تا بچووکترین کاروبار، وه‌کو کۆنترۆڵکردنی خانه‌ی له شفرۆشان وکازینۆکان ودەستەبەرکردنى ڕه‌گه‌زنامه به‌و پڕۆفشاڵانهی که له‌وێ ده‌ژین بەوەش له‌و بواره‌دا پێش دوبه‌ی بکه‌وێت، ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه که ڕووبه‌ری سه‌نگافۆره زۆر له دوبه‌ی بچووکتره، که‌ڵه‌که‌بوونی دراو له سه‌نگافۆره هێزی ئابوری ئه‌و وڵاته‌ی دوو هێنده کردووه له بواری وه‌به‌رهێنان پێش چین که‌وتووه، سه‌نگافۆره له ڕێگه‌ی کۆمپانیای تیماسیکی ده‌وڵه‌تییه‌وه خاوه‌نی پشکێکی زۆرە له وڵاتانی کیشوه‌ری ئاسیادا، ئه‌وه‌ش له سایه‌ی ئه‌و پرۆگرامه تۆکمهیەی لی کوان ی‌و بوو کە بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی سهنگافۆرهی دانا.
ئه‌زموونی سیاسی وپیشهکانی:
-ئه‌ندامی پارتی کاری نیشتمانی سه‌نگافۆره بووه.
-پارێزه‌ر بووه بۆساڵانێکی زۆر ئه‌و کاره‌ی کردووه.
-نووسه‌ر بووه که کتێبی (چیرۆکی سه‌نگافۆره)یه که دوو به‌رگه نووسیویه‌تی که باس له سه‌رکه‌وتنی سه‌نگافۆره ئه‌کات.
خه‌ڵاته‌کان:
-شمشێر(وسام)ی یاوه‌ری شانازی وه‌رگرتووه.
-شمشێر(وسام)ی هه‌ردوو قه‌دیس میخائیل وجهرجیسی وه‌رگرتووه.
-شمشێر(وسام)ی خۆری خۆرهه‌ڵاتی وه‌رگرتووه.
-نیشانه‌ی هاوڕێیه‌تی وه‌رگرتووه.
-دهسترۆکی گه‌وره‌ترین ڕوهبانهی خۆری خۆرهه‌ڵاتی وه‌رگرتووه.
-شمشێر(وسام)ی هاوڕێیه‌تی ڕوسی وه‌رگرتووه.
-خه‌ڵاتی ئیگ نۆبڵی وه‌رگرتووه.
-خه‌ڵاتی ڕێکخستنی گوڵی بپلۆنیای وه‌رگرتووه له ساڵی٢٠١٥دا.
مردن:
لی کوان ی‌و له‌ڕێکه‌وتی(٢٠١٥/١١/٩)له ته‌مه‌نی(٩٢)ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سهنگافۆرهی شاری سهنگافۆرهی پایته‌خت به نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.