يه‌كێكه له شاره‌كانى ئێراق. ناوه‌ندى شاره‌كه بهعقوبهيه. ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتى عێراقه‌وه و هاوسنووره له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران. خانه‌قين و مه‌نده‌لى (به‌له‌د روز) و كفرى و شاره‌بان (ميقداديه) كه ناوچه‌ى كوردستانيين, كه‌وتوونه‌ته سنوورى ئه‌م پارێزگايه. له كۆى 6 قه‌زا و 4 قه‌زاى ئه‌م پارێزگايه كوردستانيين. ڕووبه‌ره‌كه‌ى 17,685 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌بێت. دانيشتوانه‌كه‌ى له ساڵى 2014 به 1,500,000 كه‌س مه‌زه‌نده كراوه. بهرزييهكهى له ڕووى ده‌رياوه و نزمترين شوێنى 35 مه‌تر به‌رزه و به‌رزترين شوێنى 600 مه‌تر له ئاستى ڕووى ده‌رياوه به‌رزه. كهشوههوايهكى گه‌رم و وشكى هه‌يه.