دایکی ناوی شاژنە خاتوون ئۆلیمپیاسی ئیمسیای (شاری حومسی سوریای ئێستە) بووە، دایکی، واته؛ شاژنە خاتوون ئۆلیمپیاسی حومسی کچی یەکێک لە سەکردە سەربازییەکانی ئیمسیا (شاری حومسی سوریای ئێستە) بە ناوی ژەنەڕاڵ نیو بەتلیمۆس بووە. “ئەلیسکەندەری سێیەم“ هەر لە منداڵییەوە لە سەر شێوازی پەروەردەی ئەو سەردەمە، کە شێوازی پەروەردەی سەربازی بووە پەروەردە بووە و، لە تەمەنی شانزدە ساڵییەوە لەلای گەورە فەیلسوفی گریک-یۆنانی “ئەرستۆ“ خوێندویەتی و مامۆستای تایبەتی بووە، کە وانەکانی؛ لۆژیک، فەلسەفە، پزیشکی، سیاسەت، ئەخلاقی فێر کردووە، بۆ ماوەی سێ ساڵ و هەروەها شاژنە خاتوون ئۆلیمپیاسی ئیمسیای دایکی دەستێکی باڵای لە پەروەردەکردنی ئیمپراتۆر “ئەلیسکەندەری سێیەم“ هەبووە، کە جیاوازتر لە پەروەردەی مەکدۆنییەکان پەروەردەی کردووە و، هەروەها بەردەوام ئەلیسکاندەری وتووە کە تۆ کوڕی خواوەندیت، چونکە لە ناو ڕەحمی مندا دروست بوویت و، لە داهاتوودا دەبێت ببیتە خاوەنی جیهان.
شاژنە “خاتوون ئۆلیمپیاسی ئیمسیا“ی دایکی وەها باوەڕی بە ئەلیسکەندەری سێیەمی کوڕی هێنا بوو کە لە شەوی بوکێنیدا خەونی بینیووە و بروسکەێکی ئاگرین لە ئاسمانەوە لە ناو ڕەحمیدا کڵپەی داوە، ئەو بروسکەیە؛ لەو شەوەدا هەموو دنیای سوتاندووە و بۆ بەیانییەکەی ئاگرەکەی کوژاوەتەوە، کە ئەوەش بە واتای ئەوە دێت؛ کە وا “ئەلیسکەندەری سێیەم” کوڕی خوای خوایان خواوەند زەیوس بووە، کوڕی ئیمپراتۆر فیلیپی دووەم (359_336پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان نەبێت. لێهاتوویی سەربازی ئیمپراتۆر “ئەلیسکەندەری سێیەم” لە لە تەمەنی شانزدە ساڵییەوە دەرکەوت، واته؛ لە ساڵی (340پ.ز) ئەوەش ئەو کاتە بوو کە ئیمپراتۆر فیلیپی دووەم (359_336پ.ز)ی باوکی ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان لە دەرەوەی وڵات بە هۆی جەنگی دژ بە گریک-یۆنانییەکان کە “ئەلیسکەندەری سێیەم“ی کردە جێگیری خۆی، کە لەو کاتەدا سەربازانی هۆزە تراکییەکان هێرشیان کردە سەر خۆرهەڵاتی ئیمپراتۆریای مهکدۆنیییەکان، ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره-مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان بە سەرکردایەتی هێزێکی کەم بەرەنگاری سەربازانی هۆزە تراکییەکان بووە و، تووشی شکستی کردن. لە هەمان شوێنی شەڕەکەدا شارێکی بە ناوی (ئەسکەندەر پۆلی) کە دەکەوێتە سنووری نێوان وڵاتی تورکیا و گریک-یۆنان دروستکردووە.
ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره-مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان لە پاش کۆژرانی ئیمپراتۆر فیلیپی دووەم (359_336پ.ز) ی باوکی ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان بە پلانی شاژنە خاتوون ئۆلیمپیاسی ئیمسیای دایکی لە ساڵی (336پ.ز) چووە سەر تەختی ئیمپراتۆریی ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان، بووە ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان و، لە پاش دوو ساڵ لە بوونی وەکو ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان، واته له ساڵی (334پ.ز) چه‌ند شارێکی گریکی یاخیبوون له ئیمپراتۆریای مهکدۆنیییەکان و، ئه‌وه بوو ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره-مەکدۆنی (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان به سه‌رکردایه‌تی سوپای ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان له ترسی ئه‌وه‌ی یاخی بوونه‌وه‌که گه‌وره‌تر نه‌بێت هێرشی کرده سه‌ر ئه‌و شارانه.
هێرش بۆ سەر خۆرهەڵات واته؛ بۆ سەر ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان
پاش ئەوەی گەیشتە گرێکوێرەکەی گۆردیۆس، کە گۆردیۆس پادشاێکی کۆنی نەتەوەی فریجییەکان، و “ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م“ توانی کە گرێکوێرەکەی گۆردیۆس کردووە بە شمشێرەکەی کۆتایی هێنا بە سیحری گرێکوێرەکەی گۆردیۆس، کە سیحری گرێکوێرەکەی گۆردیۆس ئەوە بوو، کە هیچ هێزێکی سەربازیی خۆرئاوایی نەیتوانی سنووری گرێکوێرەکەی گۆردیۆس کە سنووری نێوان خۆرهەڵات و خۆرئاوا بوو ببەزێنێت و، هێرش بکاتە سەر دەوڵەتەکانی خۆرهەڵات و، بەڵام “ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م“ ئەو سیحرەی بە تاڵ کردووە و هێرشی کردە سەر خۆرهەڵات. له ساڵی (334پ.ز) له نزیک ڕووباری گرانیکان (بیگا) له تهوڕاده و له‌و کاتانه‌دا ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره-مەکدۆنی) (336_323پ.ز) و ژه‌نه‌ڕاڵ پارمینیانس و ژه‌نه‌ڕاڵ کلیتیوسی ڕه‌ش، به سه‌رکردایه‌تی سوپای ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان ڕووبه‌ڕووی سوپای ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان؛ به سه‌رکردایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ ئارسامیس و ژه‌نه‌ڕاڵ ریۆمپرا و، ژه‌نه‌ڕاڵ نیڤاتیس و، ژه‌نه‌ڕاڵ سپاپراداتیس و، ژه‌نه‌ڕاڵ مپرۆپارزینی و، ژه‌نه‌ڕاڵ ئارڤۆڤالیس و، ژه‌نه‌ڕاڵ ماپراداتیس و، ژەنەڕاڵ میمنۆون رۆوداوی بووە، به‌ڵام سوپای ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان شکستی هێنا و، دواتر سوپای ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان گه‌مارۆی خسته سه‌ر شاری میلیتوسی دا و داگیری کرد، له هه‌مان ساڵدا سوپای ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان گه‌مارۆی خسته سه‌ر شاری هالیکارناسسوسی دا له نزیک شاری بۆدروم له وڵاتی تورکیای ئێسته و داگیری کرد.
له ساڵی (333پ.ز) شه‌ڕی ئیسسوس ڕوویدا ، له پارێزگای هاتای باکوری کوردستان له نێوان سوپای ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان به سه‌رکردایه‌تی ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان و، سوپای ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان به سه‌رکردایه‌تی ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی سێیه‌م (336_330پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان، له ئه‌نجامدا سوپای ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان به سه‌رکردایه‌تی ئیمپراتۆر (گه‌وره-مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان، شکستیان به سه‌ر سوپای ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان به سه‌رکردایه‌تی ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی سێیه‌م (336_330پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان هێنا و، دواتر به خێرایی به‌شێکی باکوری کوردستان و تەواوی خۆرئاوای کوردستان و به‌شێکی زۆری وڵاتی سوریا که‌وته ده‌ست ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره-مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ، و دواترسوپای ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان گه‌مارۆی خسته سه‌ر هه‌ر دوو شاری سور له وڵاتی ئێستەی لوبنان و شاری غه‌ززه له که‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستین، لە وڵاتی ئێستەی ئیسرائیل و هه‌ر دوو شار یه‌ک له دوای یه‌ک گیران.
له ساڵی (331پ.ز) شەڕی گۆگەمیلا (شەڕی ئاربیلا) که له نزیک شاری هه‌ولێر پایته‌ختی ئێستە هه‌رێمی باشوری کوردستان له سه‌ر ڕێگه‌ی شاری موسڵی هەرێمی باشوری کوردستان ڕوویدا، له نێوان سوپای ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان به سەرکردایەتی ئیمپراتۆر “ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م“ (گه‌وره مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ، که ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی نزیکەیی (47.000) سه‌رباز بوو، و سوپای ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان به سه‌رکردایه‌تی ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی سێیه‌م (336_330پ.ز)، که ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی به نزیکەیی (200.000) هەزار سەرباز یان(250.000) هەزار سه‌رباز دەبوو، به‌ڵام له ئه‌نجامدا سوپای ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان به سه‌رکردایه‌تی ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره مەکدۆنی) (336_323پ.ز) شکستیان به سه‌ر سوپای ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان به‌سه‌رکردایه‌تی ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی سێیه‌م (336_330پ.ز) هێنا، به‌مه‌ش ته‌واوی هەرێمی باشوری کوردستان که‌وته ده‌ست ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان و، هه‌روه‌ها؛ وەها به خێرایی ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان به‌ره‌و ڕووخان ده‌ڕوات و دواتر چه‌ندان شه‌ڕ و گه‌مارۆدان، وه‌کو شه‌ڕی خه‌ڵکی ئوکسین و شه‌ڕی ده‌روازه‌ی فارس و گه‌ماڕۆی ئاکرۆپۆلیس و شه‌ڕی جهبارییس و شه‌ڕی گابای و صهوخهرهی سه‌غد، که له ئه‌نجامی ئه‌مانه‌دا به ته‌واوی ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان کۆتایی پێهات. خودی سه‌رکردایه‌تی ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی سێیه‌م (336_330پ.ز)، له لایه‌ن ئه‌فسه‌رێك؛ به ناوی ئه‌رده‌شێری چواره‌م (بیسسوس) (330_329پ.ز) له شاری به‌ڵخ (باخته‌ری دێرین) کۆژرا و، ئه‌رده‌شێری چواره‌م (بیسسوس) (330_329پ.ز) خۆی وه‌کو ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان ڕاگه‌یاند و، به‌ڵام دواتر له لایه‌ن ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره-مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ده‌ستگیرا و کۆتایی به ژیانی هێنا. به کۆتایی هێنانی ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان له ساڵی (329پ.ز) له لایه‌ن ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره-مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان کوردستانی گەورە ڕزگاری بوو لە داگیرکاری ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان، کە ماوەی (221) ساڵی خایاند و ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره-مەکدۆنی) خراپەکاری و بێ وەفایی و فێڵ و تەڵەکەبازی پارسەکانی بۆ دەرکەوت، وازی لێ هێنا و خۆی لە کوردەکان نزیککردووە.
ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره) و کوردانی دێرین
پاش ئەوەی کوردستانی گەورە لە داگیرکاری ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان، لە لایەن سوپای ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان، به سه‌رکردایه‌تی ئیمپراتۆر “ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م“ (گه‌وره مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان ڕزگار کرا و، هەروەها ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره مەکدۆنی) بڕیاریدا کە جارێکی تر فەرمانڕەوایی خاکی کوردانی دێرین بداتەوە دەست کوردەکان خۆیان، بەوەش؛ سەردەمێکی زێرین بۆ کوردانی دێرین هاتە پێش، واته؛ سەردەمی ڕزگاری کوردان بوو. خودی ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره مەکدۆنی) خۆی بە دۆستێکی نزیکی کوردان دادەنا، زۆری ڕێز لە پیاو ماقۆلانی کورد گرتووە، چەندینجار سەردانی کوردستانی دێرینی کردووە بۆ دیدەنی پیاو ماقۆلانی کورد، و یەکێک لەوانە شا ئاترۆپات (323_320پ.ز) بووە، کە هاوڕێیەکی نزیکی یەکتری بوون، وات؛ شا ئاترۆپاتی کوردی و ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره-مەکدۆنی)، و هۆکاری ئەوەی کە ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره-مەکدۆنی) خۆی لە کورد و پیاو ماقۆلانی کورد نزیککردووهتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تێگەیشتنە باشەی کە بەرامبەر بە کوردان هەیبووە، کوردان خەڵکانێکی سەر ڕاست و خاوەنی بەڵێن و بە وەفان. لە ساڵی (324پ.ز) ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره-مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان سەردانی شاری ھەگمەتانه (ئەکباتان)ی پایته‌ختی ئیمپراتۆریای مادەکان (میدیا)ی دێرینی كردووه، کە ئێستە شاری هەمەدانی ناوەندی پارێزگای هەمەدانە لە خۆرهەڵاتی کوردستان (کوردستانی بندەستی وڵاتی ئێران)، بۆ دیدەنی خودی شا ئاترۆپات (323_320پ.ز) شای شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) و زۆری ڕێز لێ گرتووە.
مردنی ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره)
لە پاش ئەوەی ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره-مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان نەخۆش دەکەوێت، ئەوە بوو لە ڕێكکەوتی (10یان11_6/یونیە_323پ.ز) لە شاری بابل پایتەختی ساتراپی بابل، کە ئێستە شاری بابلی ناوەندی پارێزگای بابل لە خوارووی وڵاتی ئێستەی ئێراق، لە تەمەنی (33) ساڵیدا بە نەخۆشی گرانەتا کۆچی دواییکردووە، لە شاری ئەسکەندەری وڵاتی ئێستەی میسر نێژرا، بە داخەوە بە هۆی کۆچی دوایی ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره-مەکدۆنی) دۆخی سوپاکەی و ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان تێکچوو و، ژەنەڕاڵ و سەرکردەکانی لە جیاتی ئەوەی پارێزگاری لە سنووری ئیمپراتۆریاکەی و دەستکەوتەکانی بکەن، کەوتنە ڕکابەری یەکتری و، سەر ئەنجام؛ بە دابەشبوونی ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان بۆ سێ بەش واتا سێ دەوڵەت کۆتای هات، ئەوە بوو دەوڵەتی سلوکییەکان بە سەرکردایەتی شا سلوکسی یەکەم (نیکاتۆر) (312_281پ.ز) لە ساڵی (312پ.ز) دامەزرا، بەوەش کوردستانی گەورە، هەر یەکێک لە وڵاتانی (ئێران-پاکستان-ئەفغانستان-تاجیکستان-تورکمانستان-ئۆزبەکستان-ئێراق-تورکیا-ئیسرائیل) بە هەر دوو هەرێمی؛ فەلەستین و، کوەیت و، سوریا و، لوبنان، بەر دەوڵەتی سلوکییەکان کەوت.
سه‌رچاوه‌کان
1_خه‌سره‌و گۆران: کوردستان له میژوودا چاخه‌کۆنه‌کان(100هه‌زار ساڵ پ.ز-400 ی زایین)/ به‌رگی یه‌که‌م -وه: ئاسۆکه‌ریم -هه‌ولێر2001ز.
2_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
3_مه‌نسور مه‌خدوم: گرنگی کورد و کوردستان له قۆناغه مێژووییه‌کانی ئێران تا سه‌رده‌می ئه‌فشاریه-وه: ره‌فعه‌ت مورادی-هه‌ولێر2008ز.
4_د . فه‌رهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان625پ.ز_1932ز- هه‌ولێر2011ز.
5_ئیلیا گێرسێڤیچ: مێژووی ئێران/ سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشییه‌کان-وه: سه‌لاحه‌ددین ئاشتی-سلێمانی2012ز.
6_ڕۆمه‌ن گیرشمه‌ن: مێژووی ئێران له سه‌ره‌تاوه هه‌تا هاتنی ئیسلام-وه: سه‌لاحه‌ددین ئاشتی-سلێمانی2013ز.
7_د . ئه‌حمه‌د مه‌حمود ئه‌لخه‌لیل: مه‌مله‌که‌تی ماد-وە: حهمهسهعیدکهلاری-هه‌ولێر2013ز.
8_ڕۆمه‌ن گیرشمه‌ن: مێژووی ئێران له سه‌ره‌تاوه هه‌تا هاتنی ئیسلام-وه: سه‌لاحه‌ددین ئاشتی-سلێمانی2013ز.
9_سۆران حه‌مه ڕه‌ش: کورد کێیه؟-له‌نده‌ن ساڵی2013ز.
10_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی پێنجەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.
11_که‌لسومه جه‌میل عبدالواحد: مێژووی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک-هه‌ولێر2015ز.
12_مارک فان دی میرۆپ: مێژووی خۆرهەڵاتی نزیکی کۆن-وە: عەلی نادر-تاران2018ز.
13_ئاکۆ محمەمەد میرزادەیی: مێژووی دێرینی کورد-هەولێر2019ز.
14_غوڵامعەلی ئیدریسیان: مێژووی لە مێژینەی کورد و کوردستان-وە: عەدنان بەرزنجی-سلێمانی2019ز.
15_هونەر تۆفیق: له گرێی گۆردیۆسەوە تا گرێکوێرەی ولایەتی موسڵ-سلێمانی2020ز