ژنه سیاسه‌تمه‌دارێكی ئیسرائیلییه، له‌نێوان ساڵانی 1969تاكو 1974 سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بووه. سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕی ئۆكتۆبه‌ری 1973ی كردووه. په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕووداوكانی جه‌نگه‌كه‌دا هه‌بوو.
له‌دایكبوون
-گۆڵدا ماییر له 3/5/1898 له شاری “كییف” لهئۆكرانیای ئێستادا له‌دایك بووه.
خوێندن و گه‌شه
-خوێندنی بنه‌ڕه‌تی له ڕووسیا ته‌واو كردووه، دواتر له‌ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به په‌یمانگای مامۆستایانه‌وه كردووه. له‌ساڵی 1921 كۆچی كردووه بۆ فه‌له‌ستین.
ڕه‌وتی سیاسی
-به‌رله دروستبوونی ئیسرائیل له‌ساڵی 1948دا، گۆڵدا ماییر په‌یوه‌ندی كردووه به حیزبی “كرێكارانی زایۆنی”یه‌وه، كهلهئهمریكا چالاكییان هه‌بووه. له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مۆریس مایرسۆنی هاوسه‌ریدا كۆچ ده‌كات بۆ فه‌له‌ستین، له‌نێو “بزوتنه‌وه‌ی ئهلكیبۆتس” دا كارده‌كات و ده‌كرێته سه‌رۆكی لیژنه‌ی سیاسیی بزوتنه‌وه‌كه، پاشان وه‌ك ئه‌ندامی كنێست هه‌ڵده‌بژێردرێت.
گۆڵدا ماییر توانی پاره‌یه‌كی زۆر له جوه‌كانی ئه‌مریكا كۆبكاته‌وه، چه‌ك و جبه‌خانه و پێداویستی جه‌نگی بۆ گروپه جوه‌كان دابین كرد.
-ئه‌ستێره‌ی به‌ختی ماییر له‌نێو ژیانی سیاسی ئیسرائیل‌دا به‌درێژایی 25 ساڵ دره‌وشایه‌وه، تاكو گه‌شته پله‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له 1969تاكو 1974 له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه.
-كه‌له 1973دا شه‌ڕی نێوان عه‌ره‌ب و جوله‌كه هه‌ڵگیرسا، هێرشی سوریی و میسرییه‌كان بووبه خورپه‌یه‌كی گه‌وره بۆ ئیسرائیل، به‌جۆرێك تاكو ماوه‌یه‌ك نه‌یتوانی هاوسه‌نگی بۆ جه‌نگه‌كه بگێڕێته‌وه. به‌ڵام ماییر به‌په‌له گه‌شته ئه‌مریكا و داوای كۆمه‌كی سه‌ربازی ڕاسته‌وخۆی كرد.بۆیه هێنده‌ی نه‌برد هاوسه‌نگی جه‌نگه‌كه گۆڕا و، هاوكارییه هونه‌ری و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌جه‌نگه‌كه‌دا بیباته‌وه.
-له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگه‌كه، ئاستی جه‌ماوه‌ری ماییر به‌ته‌واوی دابه‌زی، به‌جۆرێك ناچاربوو له 1974دا ده‌ست له‌پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران بكێشێته‌وه. ساڵی كۆتایی ژیانیشی به‌نوسینه‌وه‌ی بیرهوهرییهكانییهوه به‌سه‌ر برد.
مردن
-گۆڵدا ماییر ڕۆژی 8/12/1978 كۆچی دوایی كرد.