ناوچەیەکى جوگرافی فراوانە، ولاتانى ڕۆژئاواى کیشوەرى ئاسیا ومیسر لەباکورى ئەفەریکیا دەگرێتەخۆى، ڕووبەرى ئەم ناوچەیە ٧٢٠٨٠٠٠ حەوت ملیۆن ودوسەدوهەشت هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە هەریەک لە وڵاتانى ( تورکیا، بەحرەین، کوەیت، عومان، سعودیە، ئیمارات، یەمەن، عێراق، ئوردن، سوریا، ئێران، قوبرس، ئیسرائیل، هەروەها میسر) دەکەونە ئەم ناوچە جوگرافییەوە، ئەم ناوچەیە لەڕووى ئابورییەوە گرنگییەکى زۆرى هەیە بۆ جیهان بەتایبەتى کەناوچەکە دەوڵەمەندى بە نەوت وگازى سروشتى، هەروەها لەڕووى سەربازییەوە بەهەمان شێوە گرنگە ولەسەردەمەکانى کۆنەوە تاکو ئێستا جێگاى ململانێ بووە لەنێوان هێزە جیهانییە گەورەکان، بەتایبەتى ئەوانەى ویستویانە بگەنە ئاوە گەرمەکان، وەک وڵاتانى بەریتانیا، فەرەنسا، ژاپۆن، ئەڵمانیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا.