ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب هونه‌رێک بێت له هونه‌ره جوانه‌کان و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دیمه‌نێک بێت له دیمه‌نه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، یان وێنه‌یه‌ک بێت ده‌رباره‌ی واقیعی کۆمه‌ڵایه‌تی، به ته‌واوی ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌کانی وه‌ک سایکۆلۆجی و فیکریی و ماددیی و … تاد. یان ئه‌و ڕۆشناییه بێت که تیشکه‌کانی ده‌خرێته سه‌ر ناڵاندنێکی دیاریکراو و سه‌رنجی کۆمه‌ڵی بۆ ڕاده‌کێشرێت و دواتر چاره‌سه‌ره ڕێشه‌ییه‌کانی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه، یان ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب ئاوێنه‌یه‌ک بێت، بۆ هه‌موو ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌دا دروست ده‌بن و ڕه‌نگدانه‌ی کێشه زیندووه‌کانی کۆمه‌ڵ بێت، ئه‌وا ڕه‌نگه که‌سایه‌تی منداڵێکی هه‌تیووی بێبه‌ش له سۆز و خۆشه‌ویستی، چاودێری و سه‌رپه‌رشتیکردن، گرنگیپێدان و …تاد، له ته‌واوی مرۆڤه‌کانی تر باشتر واقیع و ڕاستییه‌کان وه‌ک خۆیان ببینێت. هاوکات له‌لایه‌که‌وه ئه‌گه‌ر تاڵاوی ژیان و نه‌هامه‌تییه‌کان و خه‌مه‌کانی ڕۆژگار ڕۆڵێکی گرنگ له دروستبوون و پێگه‌یاندنی که‌سێتیی ئه‌دیبدا ببینن، ئه‌وا ڕه‌نگه له‌مه‌شدا هه‌تیووه‌کان هه‌ر پشکی شێرییان به‌ربکه‌وێت، چونکه هه‌ر له قۆناغێکی سه‌ره‌تایی ژیانییانه‌وه شان ده‌ده‌نه به‌ر قورساییه‌کانی ژیان و له‌گه‌ڵ نه‌هامه‌تییه‌کاندا هاوڕێیه‌تی په‌یدا ده‌که‌ن! له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی ڕۆڵی گرنگ له دروستبوونی ئه‌دیبدا بگێڕێت، ئه‌وا به‌هه‌مانشێوه که‌سێتیی هه‌تیوو هه‌ر زوو له‌و خۆشه‌ویستییه بێبه‌ش ده‌بێت و ده‌یه‌وێت، به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بووبێت، به‌ده‌ستیبهێنێته‌وه! ئه‌مه له‌کاتێکدا زۆر به‌ڕوونی و بێ په‌رده به‌هه‌موو ئه‌و دڵڕه‌قییانه ئاشنا ده‌بێت، که (کۆمه‌ڵ) بێ ده‌مامک به‌رانبه‌رییان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، واته ڕه‌نگه زیاده‌ڕه‌وی نه‌که‌ین؛ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی نه‌ک ڕه‌ها، ئه‌گه‌ر بڵێین زه‌میینه‌کانی بوونه ئه‌دیب له پانتایی هه‌تیووێتیدا له هه‌موو پانتاییه‌کانی تر باشتر گه‌شه ده‌کات، یان ده‌توانیین بڵێین ئه‌و ئه‌دیبه‌ی به‌هه‌تیوێتی گه‌وره ده‌بێت، له ڕووی (وردیی) و (قوڵیی) و (ئاست) و …تاد، له‌و ئه‌دیبانه پێگه‌یشتووتر ده‌بن که هه‌تیوو نه‌بوون!
“جاحض، ئینسایکلۆپیدیای سه‌رده‌می خۆی”
ناوی ته‌واوی ئه‌بو عوسمان (عه‌مرو ئیبن به‌حر ئه‌لجاحض)ه، له ساڵی (159ک) له به‌سره و به هه‌تیوویی و هه‌ژاریی له‌دایکبوو، هاوکات زۆرینه‌ی خه‌ڵکی به نازناوی (ناشرین) بانگیان ده‌کرد، به‌ڵام ڕۆح سوک و قسه‌خۆش بوو و حه‌زێکی زۆری له گاڵته و گه‌پ ده‌کرد. هه‌ر له منداڵییه‌وه حه‌زی به فێربوونی زانست کرد و قورئان و له‌به‌رکردنی و ڕێزمانی زمانی عه‌ره‌بی لای مامۆستاکانی ناوچه‌که‌ی خۆی فێربوو، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ژارییه‌که‌یه‌وه نه‌یتوانی خۆی بۆ خوێندن ته‌رخان بکات، بۆیه به ڕۆژ ده‌ست به نان و ماسی فرۆشتن ده‌کات و به شه‌ویش ده‌چوو بۆلای ئه‌و که‌سانه‌ی که کتێبییان هه‌یه تا بخوێنێته‌وه! بۆیه هه‌ر له منداڵییه‌وه ئاگادارییه‌کی باشی ده‌رباره‌ی ڕۆشنبیری فارسی و یۆنانی و هندی هه‌بوو! ته‌نانه‌ت زۆرجار له‌گه‌ڵ خودی وه‌رگێڕی ئه‌و کتێبانه‌دا ده‌که‌وته گفتووگۆوه.
سه‌ره‌تا لای (الاصمعی) و ئه‌بو عوبه‌یده و ئه‌بو زه‌یدی ئه‌نساری زمان و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی ده‌خوێنێت، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌خفه‌ش (الاخفش) یش نه‌حو ده‌خوێنێت، لای هه‌ردوو زانا ( ئیبراهیم بن سه‌یار بن هانی الناظم البصری زانستی که‌لام ده‌خوێنێت. (من هو جاحض اراجیز) ئه‌و حه‌زێکی له ئه‌ندازه‌به‌ده‌ری بۆ خوێندنه‌وه هه‌بوو، بۆ نموونه (یاقوتی حه‌مه‌وی) له (ئه‌بی هه‌فان)ه‌وه که هاوسه‌رده‌می جاحڤ بووه، ده‌گێڕێته‌وه که گوتوویه‌تی “هه‌رگیز نه بیستوومه و نه که‌سێکم بینیوه وه‌ک جاحڤ کتێب و زانسته‌کانی خۆشویستبێت، ئه‌و هه‌ر کتێبێکی به‌رده‌ست که‌وتبێت، هه‌رچۆنێک بووبێت، خوێندوویه‌تییه‌وه، بۆیه نامۆ نییه له نووسینه‌کانیدا چه‌نده‌ها به‌شی بۆ کتێب و سوود و زیانه‌کانی ته‌رخان کردووه”.
دواتر به ناوی(الجاحض)ه‌وه ده‌ناسرێت، که واتای (چاو هه‌ڵتۆقیو) ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوه‌کانی هه‌ڵتۆقیوبوون و خۆی ئه‌م نازناوه‌ی پێ‌ناخۆش بوو و داوای له خه‌ڵکی ده‌کرد به‌ناوی خۆیه‌وه (عه‌مرو) یان (ئه‌بو عوسمان) بانگی بکه‌ن، بۆیه تا پیریش بوو ڕقی له‌م نازناوه بوو! به‌ڵام که تێبینی ئه‌وه‌ی کرد، خه‌ڵکێکی زۆر له جیهانی سه‌رده‌می خۆیدا به‌م ناوه‌وه ده‌یناسن و به‌شێکی زۆریان ناوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی نازانن، بۆیه خۆی به‌ده‌سته‌وه دا و دواتر خۆی به (جاحض) ناساند.
جاحڤ به‌یه‌کیک له‌دیارترین ئه‌دیبه‌کانی سه‌رده‌می عه‌باسی داده‌نرێت، کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ڕۆشنبیری عه‌ره‌بی و ئیسلامی جێهێشت، تیکه‌ڵێکی گه‌وره‌بوو له وزه زانستی و هونه‌رییه‌کان، که دونیای پێ پڕ کرد و خه‌ڵکی به به‌هره و لێهاتووییه‌کانییه‌وه سه‌رقاڵ کرد، ئه‌و عه‌قڵه‌کانی ده‌کره‌وه و چێژی به گوێیه‌کان ده‌به‌خشی و خه‌می دڵه‌کانی به‌باده‌دا.
ئه‌و زۆر لێهاتووانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و ناکۆکی و ململانێکان بره‌وی به په‌یڤین و گفتوگۆکردن ده‌دا، ئه‌مه‌ش له زۆرینه‌ی کتێبه‌کانیدا به‌رچاو ده‌که‌وێت، ته‌نانه‌ت نزیکه‌ی به‌رگ و نیوێکی کتێبی (الحیوان) بریتییه له په‌یڤینی خاوه‌ن سه‌گ و خاوه‌ن که‌ڵه‌شێرێک! ئه‌م په‌یڤینه‌ش بۆ گوزارشتکردن له‌و دوژمنایه‌تییه بوو، که له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌وتی عه‌ره‌بێتی و شعوبێتی له ئارادا بوو، بۆیه دوو ناویشی له گه‌وره زاناکانی زانستی که‌لام هێنابوو، ئه‌وانیش (ئه‌بو ئیسحاق ئه‌لنظام) و (معبد) بوون، وایلێکردبوون یه‌کێکیان به‌رگری له سه‌گ و ئه‌ویتریشیان له که‌ڵه‌شێر بکات، بۆ ئه‌مه‌ش ڕاکانیانی هێنابوو، ته‌نانه‌ت که‌سێکی وه‌ک ته‌وحیدی له (په‌یڤین) دا چاوی له جاحض کردبوو. هاوکات ده‌یگوت “ئه‌گه‌ر به قووڵی له کاروباری مرۆڤه‌کان وردببیته‌وه، ئه‌وا ده‌بینیت ئه‌وکه‌سانه‌ی که گرنگییه‌کی زۆر به هه‌ڵه‌ی که‌سانی تر ده‌ده‌ن، ئه‌وانه خۆیان نه‌نگییه‌کانیان زیاتره”
ئه‌و له ڕووی فکرییه‌وه موعته‌زیله بوو، واته عه‌قڵی له‌سه‌رو هه‌موو شتێکه‌وه داده‌نا و به جیاکه‌ره‌وه‌ی نێوان پرسه‌کانی داده‌نا، هاوکات بڕوایه‌کی پته‌وی به (گومان) وه‌ک ڕێگه‌یه‌ک بۆ گه‌یشتنه یه‌قین هه‌بوو. ئه‌و که‌سێک بوو که دارای مه‌عریفه‌یه‌کی فراوان بوو، به هه‌مانشێوه ئه‌دیبێکی بلیمه‌ت و زانایه‌کی بواری زانستی که‌لام و ڕۆچوو له مێژوو و فه‌لسه‌فه‌دا بوو! هاوکات گرنگیشی به زینده‌وارزانی و ڕووه‌کناسی ده‌دا.
جاحض به‌رهه‌مگه‌لێکی زۆری پاش خۆی به‌جێهێشت، که ده‌گوترێت زیاتر له (370) کتێب بووه، زۆرینه‌یان ده‌ستنووسن و تا ئێستاش چاپ نه‌کراون، له به‌ناوبانگترین کتێبه‌کانیشی بریتین له؛ (البیان التبین) له چوار به‌رگدا و ( کتاب الحیوان) له هه‌شت به‌رگدا و (البخلا‌و) و المحاسن و الاضداد) و (البرصان و العرجان) و (التاج فی اخلاق الملوك) و (الامل و المامول) و (التبصرة فی التجارة) و (البغال) و ( فضل السودان علی البیضان) و رسائل الجاحض).
له کۆتاییه‌کانی ته‌مه‌نیدا نه‌خۆشی ته‌نگی پێهه‌ڵچنی و تووشی نیوه ئیفلیجبوونێک بوو، به‌ڵام ئه‌وه هۆکاری مردنه‌که‌ی نه‌بوو، به‌ڵکو زانسته‌که‌ی هۆکاره ڕاسته‌وخۆکه بوو، ئه‌وه‌بوو ڕۆژێک له ڕۆژه‌کانی مانگی موحه‌ڕه‌می ساڵی (255ک) که به‌ته‌نها و به خشکه‌یی به‌ناو کتێبه‌کانیدا که له‌سه‌ر یه‌ک هه‌ڵچنرابوون، ده‌گه‌ڕا و کتێبه قه‌واره گه‌وره‌کانی به‌سه‌ریدا ڕوخان و گیانی له‌ده‌ست دا.
لێرەدا ده‌توانین بڵێین گه‌ر بمانه‌وێت په‌ی به مرۆڤ ببه‌ین، ئه‌وا نووسینه‌کانی جاحض زۆر به‌روونی و بێ په‌رده وێنه جیاواز و جۆراوجۆره‌کانیمان پێشکه‌س ده‌کات.
“لیف نیکۆڵایوفیج تۆلستۆی (1828-1910) توێکاری په‌ره‌سه‌ندنی جیهانه سایکۆلۆجییه‌کان”
ڕۆماننووس، ئه‌دیب، فه‌یله‌سوف و ڕیفۆرمیستی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕووسیا، له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نیدا جۆره جیهانبینییه‌کی سۆفییانه‌ی له‌لا په‌یدا بوو، بریتی‌بوو له ئه‌شق و ڤیانی مه‌سیحی و پره‌نسیپی ئاشتی له هه‌نبه‌ر هه‌ر تووندوتیژی و شه‌ڕه‌نگێزییه‌ک. بوونی ده‌وڵه‌تی به شتێکی پێچه‌وانه و دژی مه‌سیحییه‌ت ده‌زانی و باوه‌ڕی وابوو، که ده‌بێت ته‌نیا خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی به‌ڕێوه‌به‌رێت.
“تۆلستۆی” له ساڵی (1828) له یاسنا بولیانا له‌دایک بوو، له ته‌مه‌نی دوو ساڵی و له ساڵی (1830) دایکی کۆچی دوایی ده‌کات و له ساڵی ( 1836) خێزانه‌که‌یان بۆ مۆسکۆ کۆچ ده‌که‌ن، به‌ڵام دوای ساڵێک و له (1837) دا باوکیشی به یه‌کجاری به جێیان دێڵیت. واته له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا هه‌تیووی دایک و باوکیش ده‌که‌وێت. بۆیه هه‌ر له منداڵییه‌وه ڕووبه‌ڕووی چه‌نده‌ها قه‌یرانی ده‌روونی و ترس بوویه‌وه، که له هه‌موو خۆشییه‌کی ژیان بێبه‌شی ده‌کرد، ته‌نانه‌ت به‌درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌مه له‌گه‌ڵیدا مایه‌وه و شتێک له ڕۆحی‌دا بۆ ده‌ره‌وه‌ی جیهانه مه‌ئلوفه‌که‌ی هه‌مووان کێشی ده‌کرد، وه‌ک خۆی پێمان ده‌ڵێت؛ که ترسێکی غه‌ریزی ته‌نه‌نه‌ت له خودی شێتبوون هه‌بووه، له ساڵی (1841) دا ده‌چنه (کازان) و له ساڵی (1844) تۆڵستۆی ده‌چێته زانکۆی کازان و به‌شی زمانه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان، به‌ڵام له ساڵی دواییدا ده‌چێته کۆلێجی مافه‌وه، به‌ڵام زانکۆ ته‌واو ناکات و له ساڵی (1847) ده‌ستبه‌رداری زانکۆ ده‌بێت و بۆ یاسنا بولیانا ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌و ئومێده‌ی هه‌م سه‌رپه‌رشتی موڵکه‌کانی ماڵباته‌که‌یان بکات و هه‌م له ڕێگه‌ی خوێند‌نه‌وه‌وه خۆی خوێنه‌وارتر و ڕۆشنبیر بکات. به‌ڵام پاش چوار ساڵ هیلاک و نا ئومێد چوو بۆ قه‌فقاز، بۆلای براکه‌ی و چووه ناو سووپاوه. به‌شێوه‌ی باوی سه‌ربازانی ئه‌و زه‌مانه، که‌وته ڕابواردن، باده‌نۆشی، قومار، له چه‌ند شه‌ڕێکی سنووریدا به‌شداریکرد و له به‌ڕه‌ڤانی له سیڤاستۆ پول (1854-1855) له (جه‌نگی قرم)دا به‌شدار بوو. له ماوه‌ی ساڵانی (1857-1861) سێ‌جار گه‌شتی ئه‌وروپای ڕۆژاوای (ئه‌ڵمان، ئینگلیستان، ئیتالیا، سویسرا)ی کرد، تا له شێوه‌کانی په‌روه‌رده و فێرکردن ڕابمێنێت و لێیان بتوێژێته‌وه، له گه‌ڕاندنه‌وه‌شیدا بۆ سه‌ر موڵکه‌که‌ی قوتابخانه‌یه‌کی بۆ منداڵانی دیهاتی دامه‌زراند.
یه‌کیک له کاره دره‌خشانه‌کانی “تۆلستۆی” ئه‌وه‌بوو که له نۆزده ساڵییه‌وه بڕیاریدا یاداشتی ڕۆژانه بنووسێته‌وه و هه‌رچی به‌سه‌ردا دێت بینووسێته‌وه. بۆیه یاداشت و بیره‌وه‌رییه‌کانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هزرین و هه‌سته هاو دژانه‌یه که له سه‌رانسه‌ری ته‌مه‌نیدا پێیدا تێپه‌ڕیووه، له‌م یاداشتانه‌دا به‌رده‌وام خۆی دادگایی کردووه و زۆرجار له دووڕیانه‌کاندا له خۆی پرسیوه کام ڕێگه هه‌ڵبژێرێت، تا به‌ره‌و ڕزگاری به‌رێت؟
گۆشه‌گیری و ڕامان و بیرکردنه‌وه و خوێندنه‌وه، نه‌ک تۆلستۆی کرد به چیرۆکنووسێکی مه‌زن، به‌ڵکو کردیشی به فه‌یله‌سوفێکی ئه‌خلاق و هه‌ر ئه‌م شێوه هزرینه‌بوو که ئه‌وی خسته ڕیزی ڕیفۆرمیسته کۆمه‌ڵایه‌تییه مه‌زنه‌کانی ڕوسیای تزارییه‌وه.
“تۆڵستۆی” نووسه‌رێکی پڕ به‌رهه‌م بوو، چاپی به‌رهه‌مه‌کانی به ئینگلیزی به بۆنه‌ی یه‌که‌م سه‌د ساڵه‌ی له دایکبوونییه‌وه (1929-1937) ده‌گاته بیست و یه‌ک به‌رگ. ئه‌م به‌رهه‌مانه به‌سه‌ر سێ قۆناغی دیاردا دابه‌ش ده‌بن؛ یه‌که‌م، له ساڵی (1852- 1862) ساڵی ژنهێنانی، که تییدا به‌رهه‌مه‌کانی (منداڵی، نۆلاوی، لاوی، سیڤاستۆپۆڵ، قۆزاقان) ی نووسی. دووه‌م، له ساڵی (1862-1879) ساڵی نوێ دینی ئه‌و، که تێیدا شاکاره‌کانی (جه‌نگ و ئاشتی و ئاننا کارنینا) به‌رهه‌م هێنا. سێیه‌م، له ساڵی (1879- 1910)، له‌م قۆناغه‌شدا (مه‌رگی ئیڤان ئیلیچ و ژیانه‌وه) ی به‌رهه‌مهێنا. تۆڵستۆی له ساڵی (1899) به دواوه ئیتر به‌رهه‌می گرنگی ئه‌وتۆی نه‌نووسی، به‌ڵام جگه له‌و کاره ناسراوانه‌ی کا ناومان هێنان و خوێنه‌ران له‌سه‌ر ئاستێکی جیهانی پێیان ئاشنان، کۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی ناوازه‌ی هه‌یه، که له قۆناغی یه‌که‌م و دووه‌مدا نووسیونی و خوێنه‌ران که‌متر پێیان ئاشنان.
تۆڵستۆی به‌رهه‌مه‌کانی به وردی نووسیوه و ماندوبوونێکی زۆری به ڕه‌چاوکردنی خاڵه ده‌ستوورییه‌کانه‌وه کێشاوه، تۆنێکی توانادارانه‌ی هه‌یه، زیاتر پێیباشبوو ده‌رباره‌ی خانه‌دان و جوتیاران بنووسێت تا ده‌رباره‌ی چینی بۆرجوازی بێ ڕه‌گ و ڕیشه، پاڵه‌وانی چیرۆکه‌کانی هه‌میشه خه‌ڵکانی ئاسایی و ساده‌ن. شێوازی ئه‌و زۆر دوور و درێژ و تاقه‌تبه‌ره، په‌خشانێکی له ڕاده‌به‌ده‌ر ساده و بێ زۆر له‌خۆکردن و په‌یڤی (عامییانه)ی ناوازه‌ی تێکه‌ڵ به بونیادێکی ڕێزمانی ئاڵۆز کردووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و تاکه‌مه‌ندییه سه‌یره‌ی زمانی تۆڵستۆی دێنێته ئارا، شێوازی تۆڵستۆی بریتییه له هه‌ڵدانه‌وه و پشکنینی ڕۆحی ئینسانی و توێکاری په‌ره‌سه‌ندنی جیهانه سایکۆلۆجییه‌کان .بەلای ئەوەوە ئەدەب ئامرازێک بوو بۆ شیکردنەوەی دەروونی خود، تا پەی بە هۆکاری ئەو ململانێیە ببات کە لەنێوان بنەما ئاکارییە باڵاکان و خۆبەدەستەوەدان بۆ جیهانی ئارەزووە مادییەکانی دژ بە نموونە باڵاکان لە ئارادان.
تۆلستۆی هه‌میشه ویژدانێکی فره زیندوو و چالاکی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت وا دێته به‌رچاو که خۆشگوزه‌رانی و ڕابواردنی سه‌رده‌می لاوی ئه‌و زاده‌ی ماندوبوون و په‌یجۆری شه‌یداییانه، به‌ڵام بێهوده‌یی ئه‌و بووه، بۆ په‌یبردن به چه‌مک و مانای ژیان، ته‌نگژه و قه‌یرانه‌کان هاوڕێی ته‌واوی کاره‌کانی ئه‌و بوون، پاش جه‌نگی قڕم، په‌روه‌رده و فیرکردنی جوتیارانبوو به خه‌می به‌ره‌ودوای تۆلستۆی و که‌وته کارکردن بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و خولیایه. وه‌ک خانه‌دانێکی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌میشه هه‌ستی (ئه‌رکی خانه‌دان)ی له‌لابوو، هاوکات وه‌ک موریدێکی ڕۆسۆ باوه‌ڕی پته‌وی به چاکی مرۆڤی ئاسایی، به‌تایبه‌تی وه‌رزێری دێهاتی هه‌بوو. دژی پوچه‌ڵی و ڕووپامایی شارستانێتی تازه بوو، مه‌ده‌نییه‌تی ئه‌وروپا به گشتی و لایه‌نه مادده‌گه‌راییه‌که‌ی به‌تایبه‌تی، به دزی‌و و ناشرین ده‌ژمارد. له کامڵییدا ” (ئه‌قڵ)ی له‌گه‌ڵ خوا و زانست‌دا به یه‌ک شت ده‌زانی، به‌ڵام ئه‌و ئه‌قڵه‌ی ئه‌و باسی ده‌کرد، زیاتر له دڵه‌وه هه‌ڵده‌قوڵا تا له مێشکه‌وه” . هه‌میشه ئه‌و وانه‌یه‌ی (جان جاک ڕۆسۆ)ی دووباره ده‌کرده‌وه که له کتێبی (ئیم‌یل) دا هێنابووی، سرووشت و سروشت به ته‌نها ده‌توانێت ڕزگارمان بکات. ده‌بێت هه‌وڵی هه‌موو ئه‌وانه بده‌ین که (سرووشتیی) و هه‌ڕه‌مه‌کی و ته‌ندروست و گونجاون له‌گه‌ڵ خۆی و شته‌کانی دیکه‌ی جیهاندا، دواتر له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌رانه ڕێگه بۆ په‌ره‌سه‌ندن خۆش بکه‌ین. له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه ئاوه‌ز هاوسه‌نگ و هاوواتای ویژدان بوو. به‌پێی ئامۆژگارییه‌کانی “تۆڵیستۆیزم” جگه له یاسای ئاکاریی ناخ و ناوه‌وه‌ی مرۆڤ هیچ خودایه‌ک بوونی نییه، ئه‌م یاسا ئاکارییه له جیاتی له ئه‌نگێزه و هۆکاره ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه هه‌ڵبقوڵێ، له خۆڕسکی ده‌روونییه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ. واته ژیانی ده‌روونی بنه‌مای جیهانه.
“تۆلستۆی” یه‌کێکه له دوو گه‌وره‌ترین چیرۆک‌نووسی ڕووسیا، ئه‌و و دوستۆفسکی دره‌وشاوه‌ترین سیمای ئه‌ده‌بیاتی ڕووسیین، که ئابڕو و ئیعتبارێکی مکوم و به‌رده‌وامیان هه‌یه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ له ڕه‌خنه‌گران قسه‌یان له سیستمی ئاکاریی و مه‌زهه‌بی تۆڵستۆی گرتووه، توانای ئه‌و وه‌ک پشکنه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی ژیان و ده‌رده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، باس و خواس و حاشا هه‌ڵنه‌گره. هیچ نووسه‌رێک له ڕۆسۆ به دواوه نه‌یتوانیوه وه‌ک تۆلستۆی ویژدانی مرۆیی وه‌ئاگا بێنێته‌وه، ئه‌و به‌تواناترین (نه باشترین و نه ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین، به‌ڵکو له ڕووی ئاکارییه‌وه به‌رجه‌سته ترین) مرۆڤێکه که وڵاتی ڕووسیا له ده‌ورانی ژیانی چه‌ند نه‌وه‌ی ڕابردوودا له ئامێزی خۆی په‌روه‌رده‌ی کردووه، گه‌وره‌ترین مرۆڤه، ئه‌گه‌ر باڵاترین هونه‌رمه‌ند نه‌بێ، له ته‌واوی مێژووی ئه‌ده‌بیاتی ڕووسیدا.