-ژنه ئه‌فسه‌رێكی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكایه. به‌شداری زۆرینه‌ی كرده‌وه سیخوڕییه‌كانی ئاژانسی”سی.ئای.ئه‌ی” كردووه. له‌دوای ڕووداوه‌كانی 11/سێپته‌مبه‌ر، كراوه‌ته لێپرسراوی زیندانه نهێنییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه.
-جینا هاسبل، له مانگی 10/1956 له‌دایك بووه.
-زانیاری زۆر له‌به‌رده‌ستدانیه سه‌باره‌ت به‌ژیان و خوێندنی، چونكه سروشتی پۆسته‌كه‌ی ڕێگه‌نادات به‌وه‌رگرتنی زانیاری ورد له‌باره‌یه‌وه.
-له‌ساڵی 1985دا، په‌یوه‌ندی به‌و ئاژانسه‌وه كردووه، له‌میانی كاركردنیدا، له‌زۆرێك شاروناوچه‌ی جیهاندا به‌رپرسیارێتی وه‌رگرتووه، له‌وانه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له له‌نده‌ن.
-ئه‌زمونی سیی ساڵ كاركردنی له‌ده‌زگای هه‌واڵگریدا هه‌یه. زۆرینه‌ی كاره‌كانی به‌نهێنی ئه‌نجام داوه.
-ساڵی 2013 كراوه‌ته “به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری نیشتمانی” كه به‌باڵی نهێنی “سی.ئای.ئه‌ی” له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
-به‌گوێره‌ی “واشنتۆن پۆست” له‌دوای ڕووداوه‌كانی 11/سێپته‌مبه‌ر، هاسبل یه‌كێك له‌زیندانه نهێنییه‌كانی ئه‌مریكای له “تایلاند” به‌ڕێوه‌بردووه، زۆرینه‌ی ئه‌شكه‌نجه تونده‌كان له‌و زیندانه‌دا پێڕهوكراون، بۆیه نازناوی ” شوێنه ڕه‌شه‌كه” به‌و زیندانه دراوه.
-كۆنگریسی ئه‌مریكا له ڕاپۆرتێكدا كه‌له 10/12/2014دا بڵاوی كرده‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه شێوازه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان، ئه‌وه‌نده توندبوون كه نهوهزیری داد و نه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی “سی.ئای.ئه‌ی” ڕێگه‌یان پێنه‌داوه.
-سه‌رباری ئه‌و دۆسیه خراپه‌ی له‌بواری مافی مرۆڤدا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا”دۆناڵد ترامپ” له 2/2/2017دا. هاسبلی وه‌ك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری “سی.ئای.ئه‌ی” ده‌ستنیشان كرد.
-له 13/3/2018، ترامپ لهتویتهرهكهی خۆیه‌وه، دامه‌زراندنی هاسبلی وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند. به‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م ژن كه ئه‌و پۆسته گرنگه‌ی ئه‌مریكای به‌ده‌سته‌وه بووبێت.
-له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك “جۆرج بۆشی كوڕ”دا، چه‌ندین مه‌دالیای وه‌رگرتووه به‌هۆی ڕۆڵی به‌رچاوی له دژایه‌تی كردنی تیرۆردا.