سیاسهتمداروسکرتێری گستی پارتی ده‌عوی ئیسلامی شیعه‌ی ئێراقه وسهرۆکوەزیرانى پێشتری ئێراق بووە.
ناوی ته‌واو
نوری کەمال محەممەد حەسەن ئەلمالیکیيه، به‌نوری ئەلمالیکی ناسراوه.
له‌دایک بوون وگه‌شه
– له(٢٠/یونیو/١٩٥٠) له‌شاری هیندیيه كهشارۆچکهیەکە سه‌ربه‌پارێزگای که‌ربه‌ڵا له‌دایک بووه.
– خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی وئاماده‌یی هه‌ر له‌شاری هیندیيه ته‌واوکردووه.
– بڕوانامه‌ی بهکارلۆریوسی له‌کۆلیژی ئهسوڵی دینی له‌زانکۆی به غداد به‌ده‌ست هێناوه.
– بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌زمانی عه‌ره‌بی له‌زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددینی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان به‌ده‌ست هێناوه.
پۆست وبهرپرسیارێتییهکان
– جێگیری سه‌رۆک وه‌زیران بووه له‌ڕێکه‌وتی(١/ئۆگۆست/٢٠٠٣)تا(١/ئه‌یلول/٢٠٠٣)کهبهئهنجوومهنی حوکمی ئێراقی ناسراوه له‌دوای ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عسی لەئێراق دروستکراوه، کە له‌پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کانی پێشتری ئێراق پێکهێنرا، بۆ ڕایکردنی فه‌رمانڕه‌وایکردنی ئێراق له‌سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا.
– سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق بووه بۆجاری یه‌که‌م له‌ڕێکه‌وتی(٢٠/مایو/٢٠٠٦)تاڕێکه‌وتی(٢١/ئه‌یلول/٢٠١٠).
– سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق بۆجاری دووه‌م له‌ڕێکه‌وتی(٢١/ئه‌یلول/٢٠١٠)تاڕێکه‌وتی(٨/ئه‌یلول/٢٠١٤).
– وه‌زیری ناوخۆی ئێراق بووه له‌ڕێکه‌وتی(٢١/ئه‌یلول/٢٠١٠)تاڕێکه‌وتی(٨/ئه‌یلول/٢٠١٤).
– وه‌زیری به‌رگری ئێراق بووه له‌ڕێکه‌وتی(٢١/ئه‌یلول/٢٠١٠)تاڕێکه‌وتی(١٧/ئۆگۆست/٢٠١١).
– جێگیری سه‌رۆک کۆماری ئێراق بووه له‌ڕێکه‌وتی(٩/ئه‌یلول/٢٠١٤)تاڕێکه‌وتی(١١/ئۆگۆست/٢٠١٨).
– سکرتیری گشتی حیزبی دهعوەی ئیسلامی شیعه‌کانی ئێراقه.
له‌ساڵی(١٩٧٠ز)په‌يوه‌ندی به حیزبی دهعوەی ئیسلامی شیعه کردووه،له‌ساڵی(١٩٨٠ز)کاتێک له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئه‌وده‌مه‌ی ئێراق سه‌ددام حوسێن بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی پارتی دهعوەی ئیسلامی شیعه ده‌رچوو کهنوری مالیکی یه‌کێکه بوولهوان، ئه‌وه‌بوو ئه‌و هه‌ڵهات بۆسوریا دواتر له‌ساڵی(١٩٨٢ز)چووه بۆئێران وله‌کاتی جه‌نگی ئێران وئێراق پارتی دهعوە دابه‌ش بوو بهدووبهره کهبهرەیەکیان هاوکاری سوپای ئێرانیان کردووه له‌دژی سوپای ئێراقی، به‌ڵام به‌ره‌ی دووه‌م دژی ئه‌وه‌بوون که‌دژی سوپای ئێراق هاوکاری سوپای ئێران بکه‌ن کهنوری مالیکی یه‌کێک له‌وان بوو، گه‌ڕایه‌وه بۆسوریا ودواتر بۆخوێندنی ماسته‌ر هاته هه‌رێمی کوردستان وله‌دوای ته‌واوکردنی خوێندنی ماسته‌ره‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه بۆ سوریا تاساڵی(٢٠٠٣ز) له‌وێ ماوه‌ته‌وه، له‌پاش ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عسی له‌به‌هاری ساڵی(٢٠٠٣ز) گه‌ڕایه‌وه بۆئێراق وله‌پاش دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی حوکمی ئێراق که‌سیفه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئێراق هه‌بووه، بووه جێگیری یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی حوکم که‌ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بووه ودواتر بووه یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌کانی پارتی دهعوەی ئیسلامی شیعه‌ی ئێراق وله‌کاتی هه‌لبژاردنی ساڵی(٢٠٠٦)هێزه شیعه‌کان سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا به‌وه‌ش بووه به‌سه‌رۆک وه‌زیران وله‌ڕێکه‌وتی بۆچه‌سپاندنی یاسا هه‌ڵمه‌تی سەولهی فوسانی له‌دژی میلیشیای سوپای به‌دری سه‌ر به‌موقته‌دا سه‌دری ده‌ست پێ‌کرد له‌پارێزگاکانی به‌سره وذی قار وبه‌غداد لهڕێکهوتهکانی(٢٥ تا٣١/ئایار/٢٠٠٨) وله‌هه‌مان کاتدا هه‌ندێ میلیشای چه‌کداری له‌هه‌ندێ پارێزگادا کۆنتڕۆلی هه‌ندێ شوێنیان کرد به‌سه‌رئه‌نجام توانرا سوپای ئێراق سه‌رکه‌وتوو بێت بهسهرمیلیشیاکانی سوپای به‌در ومیلیشیاکانی تربه کۆژرانی نزیکه‌یی(١٥٠٠) که‌سی لههەردوولا که‌وتووه وده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی سه‌پێنرا بهسهرپارێزگاکانی باشوری ئێراق که‌پێشتر له‌ژێر کۆنترۆڵی میلیشیا شیعه‌کاندا بوو.
له‌کۆتایی ساڵی(٢٠٠٨ز)له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ڕێکكه‌وتننامه‌ی سه‌ربازی واژۆ کرد، هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ئێراق کشانه وکێشه‌ی له‌گه‌ڵ هێزهسونهکان دورستکرد، که‌ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئەوەى کهتارق هاشمی، کهجێگیری سه‌رۆک وه‌زیران بوو، تۆمه‌تبار کرا به‌هاوکاری تیرۆر که‌له‌ڕێکه‌وتی(١٩/دیسه‌مبه‌ر/٢٠١١)به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵهات ودواتر چوو بۆتورکیا. نوری مالیکی دواتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی تووشی کێشه هات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه ونه‌وت، که‌دواتر له‌سه‌ره‌تای ساڵی(٢٠١٣ز)بودجه وموچه‌ی هه‌رێمی کوردستانی بڕی وگه‌یشته بنبه‌ستی سیاسی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان، هه‌رووه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له‌وڵاتانی سعودیه وسوریا په‌يوه‌ندی دیبلۆماسی پچڕاند، هه‌ردوو وڵاتی تۆمه‌تبارکرد بهپشیتوانی تیرۆر له‌دژی ئێراق. له‌ساڵی(٢٠٠٩ز)هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسای دورستکرد بۆبه‌شداری کردن لهپهرڵهمانی ئێراق له‌ساڵی(٢٠١٠)، (٨٩) کورسی په‌رڵه‌مانی ئێراق به‌ده‌ستهێناو بووه دووه‌م کوتله‌ی ئێراق له‌دوای کوتله‌ی ئێراقیيه به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی، به‌ڵام کوتله شیعه‌کانی تر یه‌کیان گرت وگه‌وره‌ترین کوتله‌ی پهرڵهمانییان دورستکرد وبه‌وه‌ش بۆجاری دووه‌م بووه به‌سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق، به‌رده‌وام بوو له‌دژایه‌تی کردنی هه‌رێمی کوردستان وبه‌رده‌وامی دان به‌بڕینی بودجه وموچه‌ی هه‌رێمی کوردستان وله‌ڕێکه‌وتی(١٠/یونیو/٢٠١٤) گروپی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ئێراق وشام(داعش)توانی ده‌ست بگرێت به‌سه‌رشاری موسڵ وبه‌وه‌ش هێزه‌کانی سوپای ئێراق له‌وشاره هه‌ڵهاتن وبه‌شێکیان هانایان بۆهه‌رێمی کوردستان هێنا، دواتر گروپی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ئێراق و شام(داعش)ده‌ستی گرت بهسهربهشێکی گه‌وره‌ی شاره سونهیيهکان و به‌وه‌ش به‌سه‌دان هه‌زارکه‌سی خه‌ڵکی ئه‌وشارانه ئاواره‌ی هه‌رێمی کوردستان بوون، لهڕێکهوتهکانی(١٢تا١٥/یونیو/٢٠١٤) گروپی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق وشام(داعش) کۆمه‌ڵکۆژی سه‌ربازگه‌ی سپایکری شاری تکریتی پارێزگای سه‌لاحه‌ددینى ئه‌نجام دا کهنزیکهیی(٢٠٠٠)تا(٢٢٠٠)که‌سی تێدا کۆژرا. دواتر لێژنه‌ی لێکۆلینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان له‌لایه‌ن په‌رڵه‌مانی ئێراقه‌وه پێکهێنرا وتۆمهتى ئاڕاسته‌ی نوری مالیکی كرد کههۆکاربووه له‌که‌وتنی موسڵ وکۆمهڵکۆژی سه‌ربازگه‌ی سپایکروکهوتنی شارهسونییهکان وئاوارهبوونى ئه‌و خه‌ڵکه بۆهه‌رێمی کوردستان وبه‌ڵام دواتر کرایه جێگیری سه‌رۆک کۆماری ئیراق.