ناوی ته‌واوی ئیدریس هیشامه‌ددین عه‌لی بتلیسییه ، به مه‌ولانا حه‌کیمه‌ددین ئیدریسی یان به مه‌لا ئیدریس بتلیسی ناسراوه ، له ساڵی (1452ز) یان هه‌ندێک سه‌رچاوه ده‌ڵێن ساڵی (1457ز) له شاری بتلیس ناوەندی پارێزگای بتلیس له باکووری کوردستان له خانه‌واده‌ێکی ناوداری شاری بتلیس له‌دایک بووه.
هه‌ر له منداڵییه‌وه خراوه‌ته به‌ر خوێندنی ئایینی سه‌ره‌تا له لای مه‌لا حسامه‌ددینی باوکی ده‌ستی پێکردووه و دواتر بۆ خوێندن شاره‌کانی ئامه‌د (دیاربه‌کر) و شاره‌کانی تری باکوور و خۆرهه‌ڵاتی کوردستان گه‌ڕاوه و دواتر هه‌ر به‌و مه‌به‌سته گه‌شتی ئێرانی کردووه به‌و شێوه‌یه فێری زمانه‌کانی فارسی و تورکی و عه‌ره‌بی بووه که له کۆتایی دا مه‌لا و نووسه‌ر و شاعیرێکی مه‌زنی لێده‌رچووه و هه‌روه‌ها شاره‌زاییه‌کی زۆر باشی له بواره‌کانی پزیشکی و ئاژه‌ڵناسی و گه‌ردوونناسی و سیاسه‌تدا هه‌بووه ، که هه‌رووه‌ها خاوه‌نی نزیکه‌یی 28 کتێبی وه‌رگێڕاو و دانراوه.
له دوای مردنی مه‌لا حسامه‌ددینی باوکی بووه‌ته میرزا له ده‌وڵه‌تی ئاق قۆنللۆ (مه‌ڕی سپی) ی تورکمانی له سه‌رده‌می حهوتهمین سوڵتانی ئاق قۆنللۆهکان که ناوی یاقووب کوڕی ئۆزون حه‌سه‌ن (1478_1490ز) بووە و پاشان هه‌ر له‌و ده‌وڵه‌ته بووه‌ته وه‌زیری ده‌رباری کۆشک و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سوڵتانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئاق قۆنللۆ (مه‌ڕی سپی) ی تورکمانی کاری کردووه تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له لایه‌ن شا ئیسماعیلی یه‌که‌می سه‌فه‌ویی (1501_1524ز) کۆتایی پێ ده‌هێنرێت و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویی له ساڵی (1501ز) دامه‌زراند ، ئه‌وه بوو له سه‌ره‌تادا له لای شا ئیسماعیلی یه‌که‌م (1501_1524ز) کاری کردووه به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی شا ئیسماعیلی یه‌که‌م (1501_1524ز) زۆر به تووندی ده‌ستی دا بووه مەزهەبی شیعه‌گه‌ری به‌مه‌ش مه‌لا ئیدریس نهیتوایهتی له لای بمێنێته‌وه و شاری ته‌ورێزی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویی به جێ هێشت و هه‌روه‌ها ئه‌وه بوو له دوای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی سوڵتان سه‌لیمی یه‌که‌م (یاوز) (1512_1520ز) بۆ سه‌ر ته‌ختی سوڵتانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی که نۆیه‌مین سوڵتانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بوو داوای له مه‌لا ئیدریس کرد بگه‌رێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئەوە بوو ئەوەیش ڕووی کرده شاری ئیستانبوڵی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و لای سوڵتان سه‌لیمی یه‌که‌م (یاوز) (1501_1524ز) بووه ڕاوێژکاری بۆ کاروباری کوردان و هه‌رکوردێک کاری به سوڵتانی عوسمانی بووایه وا له ڕێگه‌ی مه‌لا ئیدریس کاره‌که‌ی بۆ ده‌کرا.
مه‌لا ئیدریس بتلیسی له دوای ئه‌وه‌ی بووه ڕاوێژکاری سوڵتان سه‌لیمی یه‌که‌م (یاوز) (1512_1520ز) ده‌ستی کرد به ڕاکێشانی سه‌ردار و میرانی میرنشینه‌کانی کورد بۆ لای سوڵتان سه‌لیمی یه‌که‌م (یاوز) (1501_1524ز) له سه‌ر داوای خودی سوڵتان ، کە دەبێت سه‌رداران و میرانی کورد که‌سێک له ناوخۆیان ده‌ست نیشان بکه‌ن که ببێته میری میرانی میره‌کانی میرنشینه‌کانی کورد و کورد ده‌وری کۆببنه‌وه ئەوەش نزیک بوو له سیسته‌می فیدڕالهتیهتی ئێستا ، به‌ڵام میرەکانی میرنشینەکانی کورد نه‌یانتوانی میری میرانێک له ناوخۆیان ده‌ست نیشان بکه‌ن ئه‌وە وای کرد کە خودی سوڵتان سه‌لیمی یه‌که‌م (یاوز) (1501_1524ز) که‌سێکی تورکی ئه‌و پۆسته ده‌ست نیشان کرد.
دواتر مه‌لا ئیدریس بتلیسی په‌یمانێکی تایبه‌ت به سوڵتان سه‌لیمی یه‌که‌م (یاوز) (1501_1524ز) ده‌رکرد که له‌م به‌ندانه پێکهاتبوو:
یه‌که‌م: پارێزگاری له سه‌ربه‌خۆیی میرنشینه کوردییه‌کان (واته ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی هه‌ر به ناو ده‌بێت له میرنشینه‌کاندا).
دووه‌م: میلله‌تی کورد له شه‌ڕدا یارمه‌تی عوسمانییه‌کان ده‌دات.
سێیه‌م: جێگه‌ی سه‌رداری له ناو میرنشینه‌کاندا پشتا و پشت دەبێت ، واته له باوکه‌وه بۆ کوڕ و نه‌وه‌کانیان بمێنێته‌وه و یاخود په‌ێڕه‌ویی ئه‌و ڕێبازه بکرێت که له ناوچه‌کاندا باوه.
چواره‌م: کورده‌کان زه‌کات و باج و خه‌راج بده‌نه گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
هه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌و په‌یمانه تایبه‌ته بوو ، کاتێ جه‌نگی چاڵدرێران له ڕێکه‌وتی (23_8_1514) ڕووی دا له نێوان هه‌ر دوو سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانی به سه‌رکردایه‌تی سوڵتان سه‌لیمی یه‌که‌م (یاوز) (1501_1524ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان و سوپای ده‌وڵه‌تی سهفهوییەکانی ئێران به سه‌رکردایه‌تی شا ئیسماعیلی شای یه‌که‌م (1501_1524ز) شای ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی ، له ده‌شتی چاڵدرێران له پارێزگای ئازه‌ربایجانی خۆرئاوای خۆرهه‌ڵاتی کوردستان ، که له ئه‌نجامدا سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانی به هاوکاری سوپاکانی میرنشینه‌کانی کورد سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێنا به سه‌ر ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویی ئێران و شاری ته‌ورێزی پایته‌ختی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بگرن و ته‌واوی خاکی کوردستان به هه‌رێمی لۆرستانیشه‌وه که‌وته چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
کۆچی دوایی مه‌لا ئیدریس بتلیسی
له کۆتایی دا مه‌لا ئیدریس بتلیسی له ساڵی (1520ز) له ته‌مه‌نی (63) ساڵی یان (68) ساڵی له شاری ئیستانبوڵی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عوسمانی کۆچی دوایی کرد و هه‌ر له‌وێش به خاک سپێدراوه.