مه‌سعود مستەفا بارزانی، لە بنەماڵەی بارزانە کە بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتیمانی باشووری کوردستانەو، زیاتر لە سەدەیەکە لە مەیدانی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستاندا تێدەکۆشێت.
– بارزانی له‌دایك بووی ڕێكه‌وتی 16/8/1946، له شاری مه‌هابادی پایته‌ختی كۆماری دیموكراتیی كوردستانه.
– بارزانی شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی به هه‌ردوو زاراوه‌ی كرمانجی سه‌روو و ناوه‌ڕاست، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزییه.
– پاش نسكۆی كۆماری دیموكراتیی كوردستان، له ساڵی 1947 له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌ی و گشت باشوورییه‌كانی نێو كۆمار، ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه باشووری كوردستان.
– له ده‌ستپێكی هێرشی سوپای ئێراق بۆ سه‌ر باشووری كوردستان له ڕێكه‌وتی 11/9/1961دا، به ناچاری خوێندن به‌جێ ده‌هێڵێ و له ڕێكه‌وتی 20ی ئایاری 1962دا په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كات .
– ساڵی 1970 ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری شۆڕشی ئه‌یلول و حكومه‌تی ئێراق بووه.
-ساڵی 1979 له شاری ڤییه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا، له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك تیرۆریستی سه‌ربه ده‌زگای هه‌واڵگریی ئێراقه‌وه هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه.
– مه‌سعود بارزانی له كۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان، له ساڵی 1979دا، له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به سه‌رۆكی پارتی دێته هه‌ڵبژاردن.
– ساڵی 1989 له كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستاندا، له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه بۆ جاری دووه‌م به تێكڕای ده‌نگ به سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه.
– لە 7ـی 4ـی 1991 لە دەربەندی كۆڕێ سەرپەرشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كردووە كە تێیدا پێشمەرگە داستانێكی مەزن و مێژوویی تۆمار كرد و هێرشی هێزەكانی بەعسی لە كۆڕێ تێك‌شكاند، داستانی كۆڕێ وەرچەرخانێكی مێژوویی بوو لە خەباتی بەرخودان و ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان.
– 8 جار لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا کۆبۆتەوە. 4جار لەگەڵ جۆرج بوش کە دووجار لە کۆشکی سپی بووە 25/10/2005 و 14/12/2008، هەروەها 27/11/2003 لە بەغدا و 3/9/2007 لە بنکەی سەربازیی عین الاسد لە سنووری ئوردن. هەروەها 4جار لەگەڵ باراک ئۆباما کۆبۆتەوە کە 3جار لە کۆشکی سپی بووە 26/01/2010 و 04/04/2012 و 5/5/2015، هەروەها 07/04/2009 لە بەغدا.
– له ڕێكه‌وتی 12/6/2005 به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان و ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
– له ڕێكه‌وتی 25/7/2009 له هه‌ڵبژاردنی گشتی و ڕاسته‌وخۆدا، بە 70% ـی ده‌نگی گه‌ل، به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه.
– مه‌سعود بارزانی، به سوربوون و پێداگرییه‌وه له‌سه‌ر بڕیاردانی گه‌لی كورد له مافی چاره‌نووسی خۆی، له ڕێكه‌وتی 25/9/2017، ڕێفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان سازدا، له ئه‌نجامدا 93% ده‌نگده‌رانی كوردستان، به “به‌ڵێ” ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.