د.مه‌حمه‌د جواد زه‌ریف سیاسهتمهدارودیبلۆماتکارێکی ئێرانییه،که‌له‌ئێستادا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
له‌دایک بوون وگه‌شه
– جواد زه‌ریف لهبەروارى (٧/ینایه‌ر/١٩٦٠) له‌شاری تارانی پایته‌ختی ئێران له‌خێزانێکی کۆنه‌پارێزی سیاسی وبازرگان له‌دایک بووه.
– له‌قوتابخانه‌ی عه‌له‌وی تايبه‌ت سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی وهه‌ندێ ساڵی ئاماده‌یی خوێندووه.
– له‌ساڵی(١٩٧٧ز)که ته‌مه‌نی(١٧)ساڵيدا کۆچی بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کردووه له‌قوتابخانه‌ی(دری‌و)ی تایبه‌تی له‌شاری سان فرانسیسکۆ له‌ویلایه‌تی کالیفۆرنیا له‌ڕۆژئاوای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا خوێندۆیهتی.
– له‌ساڵی(١٩٨١) لەزانکۆی سان فرانسیسکۆ بڕوانامه‌ی بهکارلۆریۆسی لهپهيوهندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌ده‌ست هێناوه.
– له‌ساڵی(١٩٨٢ز)له‌هه‌مان زانکۆی یه‌که‌م بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له پهيوهندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌ده‌ست هێناوه.
– له‌ساڵی(١٩٨٤ز) په‌يوه‌ندی به‌زانکۆی دێنڤێری شاری دینڤیری پایته‌ختی کۆلۆرادۆی له‌باشوری ڕۆژئاوای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆخوێندنی باڵا وبۆجاری دووه‌م بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له پهيوهندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌ده‌ست هێناوه.
– له‌ساڵی (١٩٨٨ز) بڕوانامه‌ی دکتۆرای له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی وسیاسه‌ت له‌زانکۆی دێنڤێر به‌ده‌ست هێناوه.
پۆست وبهرپرسیارێتییهکان
– مامۆستا بووه له‌زانکۆی دێنڤێر شاری دینڤیری پایته‌ختی کۆلۆرادۆی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
– مامۆستا بووه له‌زانکۆی تاران له‌شاری تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
– جێگیری سه‌رۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی بووه بۆکاروباری نێوده‌وڵه‌تی له‌ئێران.
– ئه‌ندامی باڵابووه له‌لێژنه‌ی چه‌ک داماڵینی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌شاری نیویۆرک له‌ویلایه‌تی نیویۆرکی له‌باکوری ڕۆژھەڵاتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
– ڕاوێژکاروگهوره ڕواێژکار بووه له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران.
– جێگیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بووه‌له بەروارى(١٢/یولیو/١٩٩٢)تا بەروارى(٤/ئۆگۆست/٢٠٠٢).
– باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران بووه له‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌شاری نیویۆرک له‌ویلایه‌تی نیویۆرکی له‌باکوری ڕۆژھەڵاتی ئه‌مریکا له بەروار(٤/ئۆگۆست/٢٠٠٢) تا بەروارى(٢٥/یولیو/٢٠٠٧).
– وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بووه له بەروارى(١٥/ئۆگۆست/٢٠١٣)تائێستاش بەردەوامە لەو پۆستەدا.
له‌دوای ئه‌وه‌ی بووه‌ته وه‌زیری ده‌ره‌وی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رۆکایه‌تی شاندی ئێرانی بۆچاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئۆتۆنۆمی ئێران له‌گه‌ڵ شانده‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی پێنج کۆ یه‌ک(ئه‌مریکا، ڕوسیا، چین، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا) که ماوه‌ی(١٢) ساڵه کێشه‌ی ئۆتۆنۆمی ئێران هه‌یه وماوه‌ی(١٨) مانگه له‌شاره‌کانی ژنێڤ له‌سویسرا و ڤێننا له نه‌مسا و نیویۆرک له ئه‌مریکا به‌رده‌وام بوو، دواجار له‌نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(٢٦/ئایار/٢٠١٥) تا (٢/ئه‌بریل/٢٠١٥) له شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا دواکۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا ئه‌نجام درا که‌سه‌رئه‌نجام ڕێکكه‌وتننامه‌ی لۆزانی ئەتۆمی لێکه‌وتووه ودواتر وه‌کو پاله‌وانێکی نیشتمانی له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌وی بۆئێران پێشوازی لێکراوبهڵام له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی وئیسرائیل له‌دژی وه‌ستانه‌وه وهه‌ندێ لهسیاسهتمدارانی ئه‌مریکیش له‌دژی وه‌ستانه‌وه.
ئه‌زموونی سیاسی
– سیاسه‌تمه‌دار ودیپلۆماتکار بووه.
– مامۆستای زانکۆ بووه.