-مایك پۆمپیۆ، كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربازی و سیاسی ئه‌مریكایه، به‌رله‌وه‌ی دهستبكاته كاری وه‌به‌رهێنان، سه‌رقاڵی كاری یاسایی بووه. به‌وه ناسراوه كه‌له‌دژی كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كان، هه‌ڵوێستی زۆر توندی هه‌یه. به‌تایبه‌تی له‌دژی موسوڵمانه‌كانی ئه‌مریكا، هاوكات به‌وه ناسراوه كه‌له‌دژی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی بووه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
-پۆمپیۆ له 30/12/1963 له كالیفۆرنیا له‌دایك بووه.
-ساڵی 1986 له ئه‌كادیمیای “وێست پۆینت” ده‌رچووه و، بووه‌ته ئه‌ندازیاری میكانیك.. دواتر په‌یوه‌ندی به‌زانكۆی “هارڤارد” كۆلیژی ماف ده‌كات.
كه‌مێك پاش په‌یوه‌ندی كردنی به‌و زانكۆیه‌وه، ده‌بێته نوسه‌ر له‌گۆڤاری یاسایی زانكۆكه”هارڤارد لو ڕیڤیو”.
-ساڵی 2010 وه‌ك سیناتۆری ویلایه‌تی كینساس هه‌ڵبژێردراوه.
-له24/1/2017دا ئه‌نجومه‌نی پیران ڕه‌زامه‌ندی پیشانداوه له‌سه‌ر دانانی “پۆمپیۆ” وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری “ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی- سی.ئای.ئه‌ی”.
-له13/3/2018دا، كۆنگریس ڕازی بوو به‌وه‌ی پۆمپیۆ له‌دوای “ڕیك تیله‌رسن” بكرێته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا. ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا له‌و كاته‌دا ئه‌وه‌ی به‌پێویست ده‌زانی كهپۆمپیۆ بكرێته وه‌زیر، تاكو به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستبه‌جێ كاربكات له‌سه‌ر هه‌ردوو دۆسیه‌ی كۆریای باكورو ئه‌تۆمی ئێران.