-قه‌یس خه‌زعه‌لی له ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا ساڵی 1974 له‌دایكبووه. خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندیشی له‌به‌غدا ته‌واوكردووه. دواتر په‌یوه‌ندی كردووه به زانكۆی به‌غدا كۆلیژی زانسته‌وه‌و، به‌شی جیۆلۆجیای ته‌واوكردووه.
-دواتر په‌یوه‌ندیكردووه به خوێندنگه ئاینییه‌كانی نه‌جه‌فه‌وه، بووه‌ته خوێندكار لای مه‌رجه‌عی ئاینی شیعی”محه‌مه‌د محه‌مه‌د سادق ئه‌لسه‌در” هه‌ر له‌نوسینگه‌كه‌ی ئه‌ویشدا كاری كردووه.
-دوای ئه‌وه‌ی سه‌در له‌ساڵی 1999 كوژرا. خه‌زعه‌لی وه‌ك نزیكترین كه‌سی “موقته‌دا” كوڕی چواره‌می مه‌رجه‌ع مایه‌وه. له‌هه‌موو كاروباره‌كانیدا هاوكاری ده‌كرد.
-له‌دوای پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی عێراق له 2003دا، خه‌زعه‌لی گرووپی” ده‌سته تایبه‌ته‌كان”ی به‌هاوكاری “ئه‌كره‌م ئه‌لكه‌عبی”دامه‌زراند بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مریكاییه‌كان.
-هێنده‌ی نه‌برد، خه‌زعه‌لی و ئه‌لكه‌عبی له موقته‌دا سه‌در جیابوونه‌وه‌و گروپی” ئه‌هلی حه‌ق”یان دروستكرد.
-ساڵی 2007 هێزه‌كانی به‌ریتانیا خه‌زعه‌لی و یه‌كێك له‌براكانی به‌ناوی”له‌یس” له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌هاوڕێكانیان ده‌ستگیرده‌كه‌ن. نزیكه‌ی دوو ساڵ و نیو له‌زیندان مانه‌وه. به‌ڵام له‌ساڵی 2009 گروپه‌كه‌ی پێنج كه‌سی به‌ریتانییان دهستگیركردو،ساڵی داهاتووتر ئه‌و پێنج به‌ریتانییه ئازادكران له‌به‌رانبه‌ر ئازادكردنی خه‌زعه‌لیدا.
-له‌دوای پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكاییه‌كان، خه‌زعه‌لی ده‌ستیكرد به‌كاری سیاسی، له‌هه‌ڵبژاردنی 2014دا خۆی كاندید كرد، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك كورسی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ركرد.
-له‌ساڵی 2014دا، نوێنه‌ری گروپه‌كه‌ی خزعه‌لی”جابر ئهلڕهجبی” هه‌واڵی به‌یعه‌تدانی گروپه‌كه‌ی به “ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی” ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، راگه‌یاند.
-له‌ئێستادا گروپه‌كه‌ی خه‌زعه‌لی به‌نزیكه‌ی 4000 هه‌زار چه‌كدار، به‌شداره له‌شه‌ڕی ناوخۆیی سوریادا بۆ پشتیوانی له‌حكومه‌تی سوریا.