بهجێگهگرهوهی ئه‌تاتورك داده‌نرێت. له‌ڕیزه‌كانی سوپای عوسمانی‌دا خزمه‌تی كردووه، دواتر په‌یوه‌ندی به ئیتحاد‌و ته‌ره‌قییه‌وه كردووه. به‌شداری شۆڕشی كردووه، كراوه‌ته دووه‌م سه‌رۆككۆمار له‌دوای ئه‌تاتورك.
له‌دایكبوون
-مسته‌فا عیسمه‌ت حاجی راشید ئینۆنۆ له 24/9/1884 له‌شاری ئیزمیر له‌دایك لووه. باوكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد و دایكی توركه. باوكی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی هێزهچهكدارهكانی توركیا بووه.
خوێندن و گه‌شه
-ساڵی 1903 له‌قوتابخانه‌ی ئیمپریالی بۆ ئه‌ندازه‌ی جه‌نگیی به‌پله‌ی ئه‌فسه‌ر ده‌رچووه.
-له‌یه‌مه‌ن و ڕۆمانیا و قه‌وقاز و فه‌له‌ستین شانبه‌شانی سوپای عوسمانی جه‌نگاوه. له‌جه‌نگی بالكان له‌شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیدا به‌شداربووه.
-زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی، ئه‌ڵمانی، توركی به‌باشی زانیوه.
پۆسته‌كان
-له‌وه‌زاره‌تی سوپا كاری كردوه.
-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی توركی بووه له‌نێوان 1922-1924. له‌دوای سه‌ربه‌خۆیی توركیا، پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی وه‌رگرتووه. له‌ساڵانی 1923-1924 هه‌روه‌ها هه‌مان پۆستی له 1925-1937 وه‌رگرتۆته‌وه.
-پۆستی دووم سه‌رۆكۆماری توركیای له‌ساڵی 1938 وه‌رگرتوه.
ڕه‌وتی فیكری
-ڕه‌وتی عه‌لمانیه‌ت و بنه‌ماكانی كۆماری توركیای په‌سه‌ندكردووه. زۆر به‌توندی لایه‌نگری جیاكردنه‌وه‌ی ئایین بووه له‌ده‌وڵه‌ت.
مردن
-مسته‌فا عیسمه‌ت حاجی ڕاشید له 25/1/1973 كۆچی دوایی كردووه. له‌به‌رانبه‌ر مه‌زاری ئه‌تاتورك به‌خاك سپێردراوه‌و، ئه‌پارتمانێكی گه‌وره له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی دروستكراوه.