سەرۆکى هەشتەمى کۆمارى پێنجەمى فەرەنسا، لە ٢١/١٢/١٩٧٧ لە “ئامیان” لەدایک بووە، سیاسەتمەدار ووەبەهێنەرێکى پیشوى بوارى بانکى بووە، لەساڵى ٢٠٠٤ لەقوتابخانەى نیشتمانى بۆ بەڕیوەبردن بروانامەى بەدەست هیناوە، دواتر بۆتە سەرپەرشتیارى دارایی، لەساڵى ٢٠٠٨ لە بانکى ” ڕۆتشێلد ئاند سی” بۆتە وەبەرهینەریکى بانکى، لەنیوان ساڵانى ٢٠٠٦ -٢٠٠٩ بۆتە ئەندامى پارتى سۆسیالیست، دواتر وەک ئەمیندارى گشتى سەرۆکایەتى کۆمار لەماوەى سەرۆکایەتى “فرانسوا ئۆلاند” دامەزراوە، پاشان بۆتە وەزیرى دارایی وپیشەسازى وئابورى ژمێرکارى لە حکومەتى دووەمى ” مانوئێل فالس”دا، ئەوەش تاکۆتایی ساڵى ٢٠١٦.
لەنیسانى ساڵى ٢٠١٦، پارتى “بەرەو پێشەوە” ى دامەزراند کەپارتێکى میانڕەوە، دواتر لە١٦ ىتشرینى دووەمى هەمان سالدا خۆکاندیدکردنى بۆ پۆستى سەرۆکایەتى کۆمارى فەرەنسا راگەیاند کەبڕیاربوو لەسالى ٢٠١٧ ئەنجام بدریت، بەشدارى گەرى دووەمى هەلبژاردنەکانى کرد بەرامبەر بەڕکابەرەکەى کە”مارین لۆبین” ى پاڵیوراوى کەبەرەى نیشتمانى راستڕەوى توندبوو، لەهەڵبژاردنەکەدا پشتگیرى هەریەک لەپاڵیوراوانى پارتى کۆمارییەکان”فرانسوا فیون” وپارتى سۆسیالیتى “بونوا ئامون” ى بەدەست هینا، بەوەش لەهەڵبژاردنى ٧ ى مارتى ٢٠١٧، بەسەر ڕکابەرەکەیدا”ماری لۆبین” بەڕێژەى ٦٦.٠٦% سەرکەوت وبوو بەسەرۆکى فەرەنسا، لە ١٤ى مارتى هەمانساڵدا دەسەلاتە دەستورییەکانى وەک سەرۆکى فەرەنسا گرتەدەست.