دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیایه. سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی و فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی توركه. ڕه‌وتی بیروباوه‌ڕو مۆدیلی شارستانی ڕۆژئاوای هێنایه توركیا. به‌توندی له‌دژی سورته ئاینییه‌كان وه‌ستایه‌وه‌و، نوسینی به فۆنتی عه‌ره‌بی قه‌ده‌غه‌كرد.
له‌دایكبوون
-مسته‌فا عه‌لی ڕه‌زا ساڵی 1881 له‌شاری سالۆنیكی وڵاتی یۆنان له‌دایكبووه. ئه‌و شاره له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌ربه ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه.
خوێندن و گه‌شه
-له‌شاری سالۆنیك خوێندنی بنه‌ڕه‌تی سه‌ربازی ته‌واوكردووه، دواتر چووه‌ته ناوچه‌ی مۆناستێر له مه‌كه‌دۆنیا. له‌ساڵی 1905 خوێندنی سه‌ربازی ته‌واو كردووه و له‌سوپای توركدا بووه‌ته نه‌قیب.
ئه‌زمونی سه‌ربازی
-له‌چه‌ندین جه‌نگدا به‌شداری كردووه، له ئه‌لبانیا و ته‌ڕابلوس له‌چوارچێوه‌ی سوپای عوسمانی‌دا جه‌نگی كردووه. له‌ئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگانه‌دا ساڵی 1916 پله‌ی سه‌ربازی به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ ژه‌نراڵ.
ئه‌زمونی سیاسی
-جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی به شكستێكی گه‌وره‌ی عوسمانییه‌كان كۆتایی هات. ڕووبه‌رێكی فراوانی خاكی ده‌وڵه‌تی عوسمانی داگیركرا.ئه‌وه‌ش دۆخێكی وای هێنایه پێشه‌وه كه ئه‌تاتۆرك خۆی وه‌ك ڕابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی توركه‌كان پێشكه‌ش بكات.
ده‌ستی له‌كاركردن له‌ڕیزه‌كانی سوپا كێشایه‌وه، له‌ساڵی 1919دا په‌یوه‌ندی به سوپای ڕزگاریی توركیه‌وه كرد. شه‌ڕی ئیتاڵی و یۆنانی و فه‌ره‌نسییه‌كانی كردوو، له‌ساڵی 1922دا توانی داگیركه‌ران له‌خاكی وڵاته‌كه‌ی بكاته ده‌ره‌وه.
-ساڵی 1920 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی مه‌زنی دامه‌زراند له نوێنه‌رانی هه‌موو ئه‌و گروپانه‌ی به‌شداربوون له‌شۆڕش.
-23/10/1923 كۆماری توركیای ڕاگه‌یاند.
له‌سه‌ره‌تاوه دژایه‌تی هه‌موو دیارده ئاینییه‌كانی ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ركردنی تهرپوش و مێزه‌ری مه‌لایه‌تیشی قه‌ده‌غه‌كرد.
-ساڵی 1928 به‌ته‌واوی فۆنتی عه‌ره‌بی له‌نوسیندا قه‌ده‌غه‌كرد.
مردن
-مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك، به‌هۆی نه‌خۆشینێكی كوشنده‌وه ڕۆژی 10/11/1938 كۆچی دوایی كرد.
پێنج ساڵ له‌دوای مردنی، په‌رله‌مانی توركیا نازناوی “ئه‌تاتورك-باوكی توركه‌كان”ی پێبه‌خشی.